تۆ پڵنگی
ناو گه‌رمیان بووی.
تۆ میوان بووی.
ده‌ستی شکێ
ئه‌ستۆی ورد بێ
حه‌وت به‌ردی
له‌دوا چێ.
چونکه‌تانه‌ی
سه‌رچاوانی نه‌یاران بووی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چقڵی چاوی
گه‌ل فرۆش و
خاک فرۆش و
به‌عسییه‌کان بووی.
ئه‌و خائینه
له‌داوێکا
ده‌ست پێشکه‌ری
ده‌ستی نایه
بینه‌قاقای
به‌رخی پاکی
هه‌ڵوێستی تۆ.
لێنه‌گه‌ڕا
تا هه‌ناسه‌ی
له‌به‌ر بڕی.
ئه‌و دارده‌سته
ده‌ستی کرده
داربڕینی
مێرگه‌کانی
هه‌ناسه‌ی تۆ.
لێنه‌گه‌ڕا
تا دوا داری
له‌عه‌رز بڕی.
ئه‌و شه‌یتانه
بوو به‌ئاگر
خۆی ئاڵانه
به‌ژن و باڵای
دڵ‌پاکی تۆ.
لێنه‌گه‌ڕا
تا هه‌ڵوه‌ری.
ئه‌و ڕاوکه‌ره
لێنه‌گه‌ڕا
تا دوا مه‌لی،
سنه‌وبه‌ری،
ناو سینه‌تی،
له‌زه‌وی خست.
ئه‌و با ڕه‌شه
لێنه‌گه‌ڕا
تا فانۆسی،
هه‌ناسه‌تی،
له‌شه‌وق خست.
|