Anneبۆ

 ئبڵۆش په‌روێز

 

 

خۆشه‌ویستی تۆ له‌ دڵمدایه‌ نه‌ک له‌ ژیانم

ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ هه‌راسانی کردوم

 نامه‌وێت بتبینم

چونکێ ده‌زانم روحم به‌رگه‌ی دیدارت ناگرێ

ئاخر تۆ ئێستا خودای!

من خودام له‌ کاره‌سات بیرده‌که‌وێته‌وه‌

 وه‌لێ تۆ زیاتر له‌ خۆم بیرت داگیر کردوم

ئه‌وه‌نده‌ بیر له‌ سۆزو ئه‌وینت ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ پێم وایه‌

ژوانێکت زه‌مه‌نێک ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ته‌مه‌نم

تۆ ئه‌فسانه‌ نیت ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ی!

تۆ زاتێکی سحراویت، ئه‌وه‌ی خۆشی بوێیت رقیشی لێته‌.

 

/ فینلاندا

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca