به بیانوی جه‌نگ قه‌شه‌ی خۆشه‌ویستیان کوشت چونکه هه‌وڵی
ته‌با بوونی دوو
ڕه‌گه‌زیی مرۆیی دابوو...ئای جه‌نگ چه‌نێک بێ ڕه‌نگ و بێ تام و
بێ بڕوایت....
ڤالانتینۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه بژیایتایه چیت ده‌کرد؟؟
وابزانم هه‌ر له سه‌ر هه‌مان پیشه‌ی خۆت ده‌بویت و دوو
هاوده‌م دوو هاوسۆزت
به‌یه‌کبوونیان شاد ده‌کرد و هه‌ر
پاشایه‌ک و جه‌نڕاڵێکی پیسکه بۆ دروست ده‌بوو تا
به تۆمه‌تی دووپات بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ڕاپێچی
گرتووخانه‌کانیان
ده‌کردی....هه‌ر ده‌کوژرایت...هه‌ر ده‌بویته سیمبولی
خۆشه‌ویستی
....؟؟هه‌ر
ڕۆژێک و جه‌ژنێک به ناوی تۆ ده‌بوو....؟؟
ڤالانتینۆ گه‌ر له ناویان نه‌بردیتایه ئه‌ی چۆن ده‌مردی؟؟
له‌برسا؟؟ تا بمان کردیتایه سیمبولی نه‌هێشتنی
هه‌ژاری....،یان له سه‌ر شۆسته‌کان
دووا هه‌ناسه‌کانت ده‌به‌خشییه سه‌رمای زستان؟؟ تا ئێمه‌ش
ماڵه‌کانمان بۆ ڕۆژێکیش
بێ بۆ نه‌داربووه‌کان بکردایه‌وه....
ڤالانتینۆ بمانبووره دوای کوشتنی تۆ مرۆڤمان زۆرتر له
ده‌ستدا...دوای نه‌مانی تۆ جیهان زیاتر پڕ بوو له دووکه‌ڵ
،له ڕق،له ڕژدی و له
نا ئارامی..
ڤالانتینۆ ئێمه
خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی گوڵه سوره نایابه‌کان و
چه‌ند دیارییه‌کی گرانبه‌ها
خه‌ریک کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌خشینه عاشقه‌کانمان
و
بیرمان له مرۆڤانی دیکه نه‌کرده‌وه که هه‌ندێکیان له‌سه‌ر
شه‌قامه‌کان زۆربه‌ی
کاته‌کانیان ده‌گوزه‌رێنن ، هه‌رگیز له گه‌ڵ خۆمان
دانه‌نیشتین بیر له مناڵه
برسییه‌کان بکه‌ین و نانی خۆمانیان له گه‌ڵ
به‌شکه‌ین...بیرمان چوو که مه‌به‌ستی
خۆشه‌ویستی، خۆشویستنی ئه‌ویدییه پێش خۆشویستنی خۆمان....
ڤالانتینۆ.....
گه‌ر بوارت هه‌بوو بێته‌وه ئه‌وا بگه‌ڕێوه تا
سه‌ری مرۆڤه‌کان به یه‌کدی ئاشت بکه‌یته‌وه.
ڕۆژی
خۆشه‌ویستی له هه‌موو عاشقان پیرۆز بێت
14/02/2007 دانیمارک
ڕۆژی خۆشه‌ویستی له هه‌موو عاشقان پیرۆز بێت |