دارێ به‌قه‌د به‌رزی باڵای تۆ
له کێڵگه‌ی دڵما سه‌وز بوه
جوتێ ئه‌ستێره ڕه‌نگه چاوه‌کانی تۆ بن
زراوی تاریکیان بردوه
قه‌ت له دڵی خۆت سه‌رت داوه
خۆزگه‌م به‌و نه‌مامه‌ی له‌و تاریکیه‌دا ڕواوه
خۆزگه‌م به‌و جووته ئه‌ستێره بێ شهوقو زهوقانهی
له شه‌وی ئاسمانی سنگتا ڕوناکیان بڵاوه
ئازیز دڵی من وه‌ک پرچی تۆ بڕاوه
باخچه‌ی ئه‌وینی من
دارستانیکی پڕ له داری سه‌ربڕاوه
توخوا پیم بڵێ په‌رده‌ی کچێنی تۆش
وه‌ک نامه ههڵنهپچڕاوهرکانی من دڕاوه
یا کهلهپجهی سروشتی هێشتا لێ دراوه
وه‌ره با هه‌موو شتێ بدڕێنین
هه‌موو شتێ بوهرێنین
جاتۆ به په‌رده‌که‌ت ده‌ست پێ بکه‌و
من بهشعرهکانم
تۆ بهسوخمهی مه‌مکه‌که‌ت
من به‌به‌زمی پڕ له ڕه‌مزی مه‌مله‌که‌ت
باڕوت بینه‌وه له په‌نا دیوارێ
ئه‌ی خودا گه‌ر تۆش ڕێگری
به‌ردت لی بارێ
|