کچه‌ شاعیره‌که‌

  ئه‌شره‌ف شه‌یدای هاشمی

hashemi705@hotmail.com

 

ئه‌ی کچه‌ شاعیره‌که‌

 تۆ ده‌توانی بێشه‌رمانه‌ له‌ خۆشه‌ویستی بدوێی               

بێبه‌کار هێنانی هێماو ناوی نهێنی                           ‌
به‌ ئاشکرا په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشی

 به‌ڵام نازانم بۆ

 هۆنراوه‌کانت پڕ له‌ ئه‌وین وخۆشه‌ویستیه‌

بێ هێنانی ناوی پیاو دایئه‌ڕێژی

سمێڵم ناخه‌یه‌ هۆنراوه‌وه‌

پێ له‌سه‌ر نه‌رمی ڕیشم داناگری

ده‌ست بۆ نێو موی سنگم نابه‌یو

حه‌زه‌کانی خۆت به‌ تاڵێکیانه‌وه‌ هه‌ڵناواسی

 کۆشی من وه‌ک سه‌رین ناخوازی

 پێت دانه‌گرتوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستبازی

 به‌داخه‌وه‌ ناتوانی

هێشتا ئاشکرا بدوێی

 به‌داخه‌وه‌ نازانم باس له‌ ئه‌وینی کێ ئه‌که‌ی

 من مه‌مکو مه‌مکدانه‌که‌تم له‌ هۆنراوه‌ما جێپێداوه‌

وشه‌کانم له‌ ڕانی نه‌رم گۆنای گه‌رمته‌وه‌ خشاوه‌

به‌ چاوی ڕه‌شو  لێوی سورت ئاوم داوه

‌به‌ڵام پێم بڵێ

 کام ئه‌ندامی منت له‌ هۆنراوه‌کانتا ناو هیناوه‌

به‌کامیان ده‌ستنوێژی حه‌زت شکاوه

‌یا هێشتا به‌ریه‌ککه‌وتن له‌ هۆنراوه‌شتا ڕوی نه‌داوه‌

یا ئێمه‌ی پیاوشوێنێکمان نیه‌ جوان بێ

 له‌ هۆنراوه‌دا بشێ ناوی بێ

کێڵگه‌یه‌کی شیاو نیه‌ ئه‌وینو خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر بڕوێ

خۆ ده‌کری هه‌ر نه‌بێ دڕنده‌یه‌که‌مان شوێنی باس بێ

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca