سوپاس بۆ ئه‌و مۆمه‌ی
به داگیرساوی
له تاریکایی سنگما داتنا
سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رگایه‌ی
به
کراوه‌یی له به‌رده‌ما جێتهێڵا
سوپاس بۆ ئه‌و پێنوسه‌ی
بهداتاشراوی چهقاندت
به‌سه‌ر خاکی پاکی ده‌فته‌ری بیرهوهریهکانما
سوپاس
ئه‌ی نازداره شه‌رمنه‌که‌م
دڵنیام هه‌ر به شه‌رمه‌وه
به دڵێکی پڕ له ترس‌و غه‌مه‌وه
ڕازی بوی جێبێڵی دنیای ئه‌وینی من
سه‌د مه‌خابن
من ناتوانم جێبێڵم
به‌هه‌شتی ئه‌وینی تۆ
سه‌د مه‌خابن
من ناتوانم به‌خۆم بسه‌لمێنم
نابمه خاوه‌نی تۆ
|