سڵاوێکی گه‌رم ....
به‌ڕێزان
شتێکی دیار و ئاشکرایه که مانگی ئازار ، ژماره‌یه‌ک بۆنه و
ڕوداوی خۆش و ناخۆشی له خۆ گرتوه ، که له نێویاندا کاره‌ساتی
هه‌ڵه‌بجه و جه‌ژنی سه‌ری ساڵی کوردی ( نه‌ورۆز ) دوو
یاده‌وه‌ریی میژویین . ناکرێت هیچ کام له‌مانه فه‌رامۆش بکه‌ین
، کاته‌کانیشمان ورده ورده لێانمان نزیک ده‌که‌نه‌وه ، جا بۆ
به‌رز و پیرۆز ڕاگرتنی ئه‌م بیره‌وه‌ری و یادانه به گرینگمان
زانی که ئه‌مساڵ ، به شێوازێکی جیا له ڕابردوو هه‌م یادی
کاره‌ساتی کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ینه‌وه و هه‌میش
جه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌ک جه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌یی مه‌زن به سازدانی
ئاهه‌نگێکی شایسته بگوزه‌رێنین
بۆیه
ئێمه وه‌ک ڕێکخراوی پارتی دیمکراتی کوردستان و کۆمیته‌ی
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له فینله‌ندا ، به گرینگ و
پێویستمان زانی که بانگێشتی هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین بۆ
به‌شداری کردن له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان ، تا له‌وێدا
پێکه‌وه به گیانێکی کوردانه‌وه کار بۆ داڕشتنی به‌رنامه و
میکانیزمێکی کارکردن بکه‌ین و هه‌ر له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌شدا
بڕیاریکی هه‌مه‌لایه‌نه له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رزڕاگرتنی ئه‌م
دوو بۆنه جیاوازه بده‌ین ، وه هه‌ر کار و پێشنیارێکی تریش
هاته پێشه‌وه ده‌کرێت باسی بکه‌ین و کۆبونه‌وه بڕیاری له
سه‌ر بدات .
ڕۆژ
: شه‌ممه ڕێکه‌وتی 17 / 2 / 2007 کاتژمێر 14:00
ناونیشان : له هه‌مان ئه‌و جێگایه‌یه که پرسه‌ی ماڵی
مامۆستا ڕه‌شیدی فه‌یزی نه‌ژادی لێ دانرا ( واته هه‌مان
ساختمانی ماڵی مامۆستا فه‌یزی ) ه .
TYYNYLAVANKUJA 3 C
00980 HELSINKI
VUOSARRI
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پارتی دیمکراتی
کوردستان
کۆمیته‌ی فینله‌ند ڕێکخراوی
فینله‌ند 0414968666
0407217596 |