دوا
نووسینی ئیسماعیل حهمهمینم له رۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی
ده‌نگه‌كان خوێنده‌وه،كه له گۆڕین‌و جێگیركردنی سرووده‌كانی
ئه‌ی ره‌قیبی دڵدارو كوردستانه‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س ده‌دوێت كه
به داخه‌وه له پشت هه‌ر ره‌هه‌ندێك له‌و ره‌هه‌ندانه‌ی
نه‌خشی بۆ داڕشتووه كۆمه‌ڵێك كینه‌ی به تاڵی نێوان نووسه‌ران
كاری له‌سه‌ر كراوه،ئه‌و براده‌ره ئه‌وه‌نده به رقێكی ئه‌ستوور
قه‌ڵه‌م بۆ شێركۆ بێكه‌س هه‌ڵده‌کێشێت له شاعیرییه‌تی رووتی
ده‌كاته‌وه‌و ته‌نیا وه‌ك پیاوێكی حزبی به‌رژه‌وه‌ندچی
لێیدهدوێتو تا له چه‌ندان شوێن ئه‌وه‌نده به حورمه‌ت له
نێچیرڤان بارزانی ده‌دوێت به وشه‌ی(به‌ڕێز) له شێركۆی جیا
ده‌كاته‌وه، كه پێم سه‌یره كۆنه موحازیرێكی په‌یمانگای
كادیرانی ی.ن.ك كه چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی له باری ده‌روونییه‌وه
بۆ رۆژانی شه‌ڕی ناوخۆ ئاماده كردبێت،به‌و شێوه‌یه به‌راوردی
نێچیرڤان‌و شێركۆ بكات، كه شێركۆ به هه‌موو
سلبیاتییهكانیهوه نابێت به‌رامبه‌ر به نێچیرڤان بچووك
بكرێته‌وه.
له
هه‌مووی سه‌یرتر كاك ئیسماعیل هه‌وڵده‌دات خوێنه‌ر چه‌واشه
بكات كه گوایه شێركۆ ئه‌و سرووده‌ی به نیازی سڕینه‌وه‌ی سروودی
ئه‌ی ره‌قیب نووسیوه كه رۆژانێكه پ. د. ك له بۆنه‌كانی خۆیدا
به‌كارده‌هێنێت، وه‌ك ده‌زانرێت شێركۆ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر
رایگه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌قی كوردستانی وه‌ك سروودێكی
ده‌نگپێدراوی نه‌ته‌وه‌یی نه‌نووسیوه.
له
كۆتایی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌م كه هه‌قه
برای ناوبراو له‌و نووسینه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه كه وا هه‌ست
ده‌كه‌م له حاڵه‌تێكی ده‌روونی زۆر ناجێگیر نووسیویه‌تی و له
چه‌ند شوێنێكیشدا هه‌وڵیداوه دڵی لایه‌نێكی سیاسی له رابردووی
خۆی رازی بكات. |