گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
ئا:
ئاوێنه
بێریڤان
جه‌مال حه‌مه‌سه‌عید كه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه
له‌هۆڵه‌نداو سه‌رپه‌رشتی ئه‌و خێزانانه ده‌كات كه منداڵه
خوار حه‌ڤده ساڵه‌كانیان دووچاری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
یاسایی ده‌بن، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر داوای یانه‌ی
میدیا له‌شاری رۆته‌ردام كۆڕێكی سه‌باره‌ت به‌دیارده‌ی
هۆمۆسێكسوالێتی "هاوڕهگهزبازیو موماره‌سه‌ی سێكسی نێوان
كوڕ‌و كوڕ یان كچ‌و كچ" ساز كرد.
بێریڤان
سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تاكانی سهرههڵدانو هۆكاره‌كانی ئه‌م
دیارده‌یه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی لهئهوروپاو ئه‌گه‌ری
بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌نێو جالیه‌ی كوردی نیشته‌جێی هۆڵه‌نداو
ئه‌وروپادا بۆ ئاوێنه ده‌دوێت.
ئاوێنه: هۆمۆسێكسوالێتی به‌مانای چی دێ‌و سه‌ره‌تاكانی
ئه‌م دیارده‌یه بۆ یه‌كه‌مجار لهكهیو له‌كوێوه
سه‌ریهه‌ڵدا؟
بێریڤان: هومۆسێكسوالیتی له‌دوو وشه پێكهاتوه، هۆمۆ كه
ووشه‌یه‌كی گریكیهو به مانای "چوونیه‌ك"و سێكیسیش وشه‌یه‌كی
لاتینییهو به مانای ڕه‌گه‌ز دێ. واته تاكه كه‌سێك كه
هه‌ست و ئاره‌زو و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مان ڕه‌گه‌زی خۆی هه‌بێت،
ڕوونتر بڵێین هه‌ست و مه‌یلی كوڕێك بۆ كورێكی دی، یان هه‌ست و
مه‌یلی كچێك بۆ كچێكێكی دی. هۆمۆسێكسوالیتی یان
هاوڕه‌گه‌زبازی مێژوویه‌كی كۆنی هه‌یه هه‌زاران سال پێش هاتنی
عیسا پراكتیزه كراوه به تایبه‌ت له ناو یونانی و
رۆمانیهكاندا دا باو بوه. هاوڕه‌گه‌زبای له
ههموكۆمهڵگایهكدا و له هه‌موو چین و توێژه جیاجیاكانی
كۆمه‌ڵدا به‌دی ده‌كرێ. گه‌ر چی به هاتنی ئایینه
ئاسمانیه‌كان( جوله‌كه، مه‌سیح و ئیسلام) هاوڕه‌گه‌زبازی
ناپه‌سه‌ند و نه‌شیاو و نهفرهتلێكراوبووه، كه چی له گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا مرۆڤ هه‌رله ڕێگای
جۆراوجۆره‌وه
به ئه‌نجامی داوه. له‌هه‌ندێ نوسین و هۆنراوه‌دا
ده‌رده‌كه‌وێ كه هاوڕه‌گه‌زبازی له‌كه‌لتووری عه‌ره‌ب و
فارسیشدا باڵا ده‌ستبووه، بۆ نمونه شاعیرانی سه‌ده‌ی نۆهه‌م
به‌ئاشكرا باسی جوانی جه‌سته‌و ئه‌ندامی زایه‌ندی و خۆشه‌ویستی
پیاو ده‌كه‌ن. نمونه‌ش له هۆنراوه‌كانی ناسر بن ئه‌حمه‌د و
ڕه‌شید ئیبن ئیسحاق (سه‌ده‌ی نۆهه‌م)و به‌شار ئیبن بورد
(سه‌ده‌ی حه‌وت)و ئیبن الموتاز(سه‌ده‌ی هه‌شت) ده‌بینرێ.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئاره‌زو و سۆزی داهێنه‌رانی ئه‌و
كاته به‌رامبه‌ر به كوڕ نه‌ك ته‌نها له دنیای هه‌ست و
فه‌نتازیدا ته‌نراو بوو، بگره ده‌رخستنی هه‌سته‌كان
له‌لایه‌ك و چوارچێوهكردنی ئه‌م هه‌ستانه‌ش لههۆنراوهدا
ڕه‌نگیان دابوه‌وه، ئه‌م داهێنه‌رانه به‌زمانێكی ڕون باسی
جوانی ده‌م و ڕومه‌ت و باڵای پیاو ده‌كه‌ن. ئه‌بو عوسمان ئه‌مر
ئیبن ئهلبحر (776-869) كه بهئهلجاهز ناوده‌برێ،
له‌نوسینێكیدا باسی هۆكاری هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كات و ده‌ڵێ
له‌ناو سه‌ربازه‌كانی خۆراساندا ئه‌م كرداره هه‌بوه، ئه‌ویش
هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ئه‌بو موسلم
(سه‌رۆكی شۆڕشی عه‌باسی له‌خۆراسان 745-746) ڕازی نه‌بوه‌و
ڕێگای نه‌داوه له‌كاتی جه‌نگدا ژن و كۆیله به‌مه‌به‌ستی
خزمه‌تكردن له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه
كوڕی لاوییان بردووه
٭٭.
ئه‌م كوڕانه‌ش كه ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شه‌و ڕۆژ له‌گه‌ڵ گه‌وره
پیاوانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و كاتیان به‌سه‌ر بردوه، هه‌ر ئه‌م
نزیكبونهوهش بۆته هۆی دروستبونی فه‌زایه‌ك كه هه‌ست و
مه‌یلی بۆ یه‌كتر بێهێنێته كایه‌وه.
بێگومان له‌كه‌لتوری ئه‌وروپیشدا له‌به‌رهه‌می هه‌ندێ شاعیر‌و
نوسه‌رو پهیكهرتاشدا ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ست و سۆز بۆ پیاو
كه‌ره‌سته‌و سوته‌مه‌نی
كاری داهێنان بووه، بۆ نمونه مایكل ئهنجلۆی داهێنه‌ریش
(1475-1564) ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه نه‌ك هه‌ر به‌كاره
سوڕهێنه‌ره‌كانی وزه‌یه‌كی عه‌قڵی و هه‌ستی به‌هونه‌رمه‌ندان
به‌خشیوه، به‌ڵكو میراتییه‌كی گه‌وره‌ی به‌داهێنانه
ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانی لهپهیكهرتاشی و نیگاركێشی و
ئهرشیكتۆر به‌جیهانی هونه‌ر به‌تایبه‌تی و به‌مرۆڤ
گه‌یاندووه. هونه‌رمه‌ند به‌جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و
سۆز‌و عه‌قڵی مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بینیوه، كه هاوبیران و
هاوڕێیه‌كانی مایكل ئهنجلۆیان به خواوه‌ندی هونه‌ر
ناوزه‌د كردووه٭٭٭.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌وه
توانیوێتی ئه‌و سنور‌و ته‌لبه‌نده كه‌لتورییه‌ی كه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا باو بووه، بشكێنێ. له‌هه‌مانكاتیشدا
توانیویه‌تی باز به‌سه‌ر ئه‌و تابوه ئاینیانه‌دا بدا‌و ئه‌وه‌ی
دڵی خوازیاری بووه (جوانی جه‌سته‌ی پیاو) به‌نهێنی
نه‌یهێشتۆته‌وه، به‌ڵكو له كاره هونه‌رییه‌كانی ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه. به‌مشێوه‌یه توانیویه‌تی ڕێگا بۆ هاوبیرانی خۆش
بكات و ده‌رگای جیهانێكی تر بۆ هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانی دیكه
بخاته سه‌ر پشت. نمونه‌ش په‌یكه‌ری مه‌ڕمه‌ڕ دایڤدو باخس و
په‌یكه‌ره جۆراو جۆره‌كانی كۆیله‌و چه‌ندین وێنه‌ی تر كه
جه‌سته‌ی خستۆته ڕوو. جیا له‌وه‌ی ئه‌شقی زۆری بۆ جوانی
جه‌سته‌ی پیاو له‌كاره هونه‌رییه جۆراو جۆره‌كانی
نهخشاندوهو ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هێزی فه‌نتازی و عه‌قڵی
هونه‌رمه‌ند بینیوه، هونه‌رمه‌ند سه‌رقاڵی هۆنراوه‌ش بووه.
له‌یه‌كێ له‌هۆنراوه‌كانیدا كه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داناوه،
ئاره‌زو و تاسه‌ی گڕاوی و ئه‌شقی قوڵ، كه ناخی هونه‌رمه‌ند
ده‌سوتێنێ، ده‌خاته ڕوو. ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی که به‌بێ
هه‌ستی گوناح و ترس ئاراسته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات ئه‌شقێكی
به‌هێزو به‌تینه تا ئه‌و ساته‌ی هونه‌رمه‌ند ماڵئاوایی
له‌ژیان ده‌كات هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی كه
پڕ له‌میهر سۆز‌و خۆشه‌ویستییه، ئاراسته‌ی كوڕه لاوی
هه‌ڤده ساڵ ده‌كات كاتێ كه خۆی له‌ته‌مه‌نی په‌نجاو حه‌وت
ساڵیدا ده‌بێ. لاوه‌كه كه له بنه‌ماڵه‌ی زادهكانه ناوی
تۆماسۆ كافالیریبه.
ئاوێنه: هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی روو كردنه ئه‌م دیارده‌یه
چین؟
بێریڤان: له‌ڕاستیدا با بپرسین ئایا هاوڕه‌گه‌زبازی
دیارده‌ییه‌كی كۆمهڵاییهتیه یاخود پێدراوێكی سروشتییه‌و
له‌مرۆڤدا هه‌یه؟ ئایا ئه‌نجامده‌ر، كاره‌كه ده‌كات له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی لادهرهو توشی گرێی ده‌رونی بووه؟ یان له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌ڕوی بیولۆجیهوه ناته‌واوه‌و كه‌موكوڕی هه‌یه؟
ئایا هاوڕه‌گه‌زبازی ڕه‌وشتێكی فێركراوهو له‌ئه‌نجامی
په‌روه‌رده‌ی نه‌گونجاوه‌وه كه‌سه‌كه كرداره‌كه
ئه‌نجامده‌دات یاخود ئاره‌زو و هه‌سته كه له‌جیناتی
كه‌سه‌كه‌وه سه‌ر چاوه ده‌گرێت؟
بێگومان
له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زبازی لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر كراوه، بیروبۆچون و
تیۆری جیاجیا هه‌یه. تا ساڵانی په‌نجاكان له‌ووڵاته
ئه‌وروپیه‌كان هاوڕه‌گه‌زبازی وه‌ك "لادانێك" باس دهكراو
پێیانوابوو تاك ده‌بێت چاره‌سه‌ری ده‌رونی بكرێن و پێوسته
له‌ڕێی ئینستووتی تایبه‌تییه‌وه چاودێری بكرێن و سه‌رله‌نوێ
په‌روه‌رده بكرێنه‌وه. له‌ساڵی 1911دا هه‌ر لههۆڵهندادا
سه‌دان هاوڕه‌گه‌زباز (هۆمۆ) له‌كه‌مپی تایبه‌تدا چاره‌سه‌ر
ده‌كران و لهههمانكاتیشدامیتۆدێكی جیاجیایان له‌سه‌ر
تاقیدهكرایهوه یه‌كێ له‌و میتۆدانهش خه‌ستاندن بوو.
ئاشكرایه له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دوه‌هه‌مدا نازییه‌كان هه‌ر
خه‌ریكی كۆمه‌ڵكوژی جوله‌كه‌كان نه‌بوون، بگره
له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ئاشكراش كه‌وتنه قه‌ڵاچۆكردنی
هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان، هه‌زارانیان لێكوشتن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زباز وه‌ك كه‌سێكی ناته‌ندروست و لاده‌ر
ده‌خرایه پێشچاو. به‌ڵام له‌ساڵانی هه‌فتادا بیرووبۆچوونی تر
هاته كایه‌وه بیروڕا له‌سه‌ر بوونی هاوره‌گه‌زبازی گۆڕا،
هاوڕه‌گه‌زبازی چیتر وه‌ك لاده‌رو نائاسایی و نه‌خۆشی
ههڵنهدهسهنگێرا به‌ڵكو وه‌ك دیارده‌یه‌كی سروشتی مرۆڤ و
هه‌ست و ئاره‌زوو كه له‌جیناتی كه‌سه‌كه‌دا دیاریكراوه.
بێگومان
ئه‌م گۆڕانه‌ش له‌ئه‌نجامی گۆڕانكاری كۆمهڵگاو لێكۆڵینه‌وه‌ی
نوێ له‌لایه‌ك و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی
هاوڕه‌گه‌زبازی و دامه‌زراندنی ده‌یان بنكه،
له‌لایه‌كی تر بووه هۆی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ
چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان بۆ
نمونه مافی پێكه‌وه ژیان به یاسایی و مافی منداڵ
به‌خێوكردن ..هتد
ئاوێنه: ئایا ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م دیارده‌یه له‌خۆرئاوا
له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه له‌شێوه ته‌قلیدییه‌كه‌ی خێزان ناكات؟
بێریڤان: گه‌ر له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه سه‌یر بكرێت كه هۆمۆ
لاده‌رو نائاساییه هه‌ڵبه‌ت پێویستی به‌چاره‌سه‌ری ده‌رونی و
میتۆدیكی تایبه‌تیه، دیاره كه‌سه‌كه كه دووچاری گرێ
ده‌رونیه‌كان بوه توانستی به‌رێوه‌بردن و به‌خێوكردنی خێزانی
نیه بگره له‌ناو خودی خۆیدا دیله‌و ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی
ته‌ندروست خێزان پێكه‌وه بنێت ده‌رئه‌نجام كه‌سه‌كه
له‌هه‌مانكاتدا منداڵیش و ژنیش ده‌خاته كێشه‌وه. یه‌كێ له‌و
كێشانه‌ی كه ده‌زگایه‌كی هۆڵه‌ندی سه‌رقاڵی بوو كێشه‌ی خێزانی
پیاوێكی یه‌مه‌نی بوو. ئه‌م كابرایه گۆشه‌گیرو ئاره‌زوی
دروستكردنی خێزانی نه‌بوو، به‌ڵام باوكی به‌زۆرو به‌زه‌بری
كڵاشینكۆف ژنی پێهێنا به‌و هیوایه‌ی كوڕه‌كه‌ی بگۆردرێت و
ژنه‌كه‌ی بهختاریی بكات. به‌ڵام دوای ساڵ و نیوێك كێشه‌ی
خێزانی دروست بوو، ده‌رئه‌نجام ژنه‌كه‌ی داوای جیابونه‌وه‌ی
كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی به‌هیچ جۆرێك مه‌یل و ئاره‌زوی
بۆ ژن نه‌بوو.
به‌ڵام
گه‌ر له‌و بۆچونه‌وه سه‌یر بكه‌ین كه هاوڕه‌گه‌زبازی،
ئاسایی و سروشتییه‌و وه‌كو هه‌مو كه‌سێكی تر خاوه‌نی مافن،
له‌ڕوی یاساوه وه‌كو كه‌سێكی تر پارێزگاری ده‌كرێن له‌و
كاته‌دا خۆیان خاوه‌نی بریارو هه‌ڵبژاردن و دروستكردنی ژیانی
خۆیانن، چیتر له‌ژێر فشاری نۆرم و یاسای ئایینی خێزان دروست
ناكه‌ن، كه‌سێكی تر به‌هۆی خۆیانه‌وه ناخه‌نه كێشه‌و گرفتی
خێزانی. زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دان گه‌ر پیاوه‌كه ژن بهێنێت و
خێزان دروست بكات، ئیتر پیاوه‌كه ئه‌و هه‌ست و ئاره‌زوه‌ی بۆ
پیاو نامێنێت، به‌ڵام ئایا تا چ راده‌یه‌ك ئه‌مه ڕاسته؟
له‌گفتوگۆو ئینتهرفیودا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و پیاوانه‌ی
كاتی خۆی له‌به‌ر دابونه‌ریت خێزانیان دروستكردوه نائاسودهو
گۆشه‌گیرو نابه‌ختیار بون.
ئاوێنه: تا چه‌ند جالیه‌ی كوردی به‌هه‌ردوو
ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه روویان كردووه‌ته ئه‌م دیارده‌یه له‌و
كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییانه‌دا كه ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن؟
بێریڤان: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره هه‌روا ئاسان نیه،
چونكه هه‌تا ئێستا ئامار یان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كورده‌كان
نه‌كراوه. كورده‌كان له‌به‌ر شه‌رم و ترس ئاماده‌گی به‌شداری
ئینتهرفیوییان نه‌بوه. به‌ڵام هه‌ندێجار له‌ئه‌نجامی
كێشه‌ی خێزانی، گرفت و كێشه‌كان ته‌نها له‌ناو چوارچێوه‌ی
خێزاندا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌گاته ده‌زگا حوكومیهكان.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كارمه‌ندێكی هۆڵه‌ندی پرسارێكی لێكردم
وتی نازانم بۆ كوڕه كورده‌كان كه دێنه دیسكۆی هۆمۆكان،
له‌دوای چاره‌كێك ده‌كه‌ونه شوشه هاویشتن
،
شه‌ڕو ئاژاوه ده‌نێنه‌وه، ئه‌م دیسكۆیه كه ته‌نها بۆ
هۆمۆكانه بۆ مانگێك بریار درا كه دابخرێ و له‌پاشانیشدا
كوڕه كورده‌كان كه شه‌ڕه‌نگێزن، نه‌كرێنه ژوره‌وه. داوام
كرد كه ئینتهرفیوی یه‌كێ له‌و كوڕانه بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر
ترس و شه‌رم كوڕه‌كه رازی نه‌بو. دوباره له‌لایه‌كی تره‌وه
هه‌واڵم پێگه‌یشت كه خێزانێكی كورد دووچاری كێشه‌و گرفتی
جۆراوجۆر بووه دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كابرا هۆمۆیهو
ئاگاداری به‌خێوكردنی خێزان و مناڵی نیه.
٭ ئه‌م
بابه‌ته له 23-1-2007 له ئاوێنه بڵاوبۆته‌وه
٭٭ Hafid
Bouazza
Michel Angelo / Gilles Neret ٭٭٭
|