دڵداری
شاعیر، دانه‌ری سروودی نیشتمانی "ئه‌ی ڕه‌قیب"، ته‌نها
شاعیرێکی ئه‌فسووناوی سه‌رده‌می خۆی نه‌بوو، به‌ڵکو به
ده‌یان ساڵ دوای خۆی بووه سیمبۆل‌و ده‌ربڕی ویژدانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد به دانانی یه‌که‌مین‌و دوایه‌مین سروودی
نیشتمانی گه‌لی کوردستان.
کاتێک دڵدار له ساڵی 1938 له به‌ندیخانه‌ی ئێران ووتی "ئه‌ی
ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان"، ده‌یزانی داگیرکه‌رانی
کوردستان ئه‌مه وه‌ک ورێنه‌و فانتازییه‌کی سه‌رشێتانه چاو
لێده‌که‌ن، به‌ڵام باوه‌ڕی دڵدار، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازاردان‌و
دوژمنایه‌تی داگیرکه‌ران، به زیندوویی نه‌ته‌وه‌ی خۆیی‌و
ئازادی‌و سه‌روه‌ری کوردستان پۆڵاین بوو. "ئه‌ی ڕه‌قیب" ته‌نها
به‌رهه‌می باوه‌ڕی قووڵی ناخی دڵدار به زیندوویی نه‌ته‌وه‌ی
کورد نییه، به‌ڵکو "ئه‌ی ڕه‌قیب" قووڵی تێکه‌ڵابوونی
پێکهاته‌ی که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرانی کورد له‌گه‌ڵ ئاواته‌کانیان
له سه‌ربه‌خۆیی‌و سه‌روه‌ری سیاسی کوردستان
له هاوسه‌نگییه سیاسییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م پیشان ده‌دات.
ئه‌وانه‌ی، چ به ئاگایی سیاسییه‌وه یان له ساویلکه‌یی
سیاسییه‌وه، به چاویلکه‌ی ئێستا ده‌یانه‌وێ دادگای
تێکسته‌کانی مارشی "ئه‌ی ڕه‌قیب" بکه‌ن، بیانه‌وه‌ێت یان نا،
بێویژدانی به‌رامبه‌ر به مێژوو و سیمبۆلی یه‌کگرتوویی
نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و دڵداری شاعیر ده‌که‌ن. بۆچی؟ چونکه مه‌زنی
"ئه‌ی ڕه‌قیب" ته‌نها به‌شێکی له تێکسته‌کانی شیعره‌که دایه،
ئه‌وه‌یتر له سیمبۆلیبوونی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی ئێستا‌و
فه‌لسه‌فه‌و ووشیاری سیاسی‌و ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌می
بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دایه. تێنه‌گه‌یشتنی هه‌ندێ
که‌س له ڕۆڵی سیمبۆلی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ڕه‌قیب"
له کۆمه‌ڵگای ئێستای کوردستان، سه‌رچاوه‌که‌ی له
تێنه‌گه‌یشتن‌و دابڕان‌و هه‌ستنه‌کردنیان دایه له گرنگی
ڕۆڵی سیمبۆله‌کان له جۆش‌وخرۆش پێدانی جه‌ماوه‌ر.
ده‌بێ ڕۆشن بێت بۆ هه‌مووان که نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕاستای
هێنانه‌دی ئیراده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتوو و ووشیارییه‌کی
پته‌وی نه‌ته‌وه‌یی له کۆمـه‌ڵگای ئێستای کوردستان، زیاتر له
هه‌موو که‌س پێویستی به سیمبۆله نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کولتوری
نه‌ته‌وه‌یی، داستان‌و قاره‌مانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه.
ته‌نها سیاسه‌ت‌و کاری سیاسی به‌س نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ڕۆشن
بێت که یه‌کگرتوویی‌و ووشیاری نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سته
به‌وه‌ی چۆن ده‌توانین ڕابردوو و ئێستامان پێکه‌وه
گرێده‌ده‌ین. زیندوویی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان
په‌یوه‌سته به تێکه‌ڵاوبوونی ووشیارانه‌ی ستراکتۆری سیاسی
ئێستامان له‌گه‌ڵ ئیلهامی سیمبۆله نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێستا‌و
ڕابردوومان. به‌بێ پاڵپشتی ئه‌و فاکتۆره گیانی‌و
ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتوانه‌ی ژیانی تاکه‌کان‌و گرووپه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد، جۆشدانی ئامانجدارو ووشیارانه‌ی جه‌ماوه‌ر
بۆ قوربانیدان له پێناوی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کارێکه،
ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێ ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌م زۆر سه‌خته.
ئه‌مڕۆ خۆشبه‌ختانه "ئه‌ی ڕه‌قیب" بۆته یه‌کێک له سیمبۆله
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له گشت پارچه‌کانی
کوردستان، که ئه‌مه‌ش سوودبه‌خش بووه له ڕاستای
پێکه‌وه‌گرێدانی ڕه‌وته کوردستانییه‌کان‌و لێکنزیکردنه‌وه‌ی
هێزه چه‌پ‌و ڕاست‌و کۆنسێرڤات‌و سیکۆلاره‌کان. به
واتایه‌کی‌تر "ئه‌ی ڕه‌قیب" بۆ هه‌مووان واتایه‌ك‌و شتێک له
یه‌کگرتوویی ده‌گه‌یه‌نێ، که هه‌ر ئه‌مه‌شه نهێنی مه‌زنی‌و
ئه‌فسووناوی "ئه‌ی ڕه‌قیب"، که به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌ندێک
له ڕۆشنبیرو سیاسییه‌کانمان هه‌ستی پێناکه‌ن.
17 فێبریوه‌ری 2007
|