خێرخۆازێ
هات و پێیگووتم:
قه‌ڵه‌مێکی ڕاستی خۆازم
پێببه‌خشه،
ئاوێنه
شیعرێکی جوانت بۆ ساز
ده‌که‌م.
تۆ ده‌ستێکی مرۆڤ دۆستم بۆ
درێژکه،
من
باغچه‌یه‌ک گوڵهمۆمت
بۆ هه‌ڵده‌که‌م.
گه‌ر چاوێکی گه‌شبینیشم بۆ
هه‌ڵبێنی،
من ده شانه دڵی پڕ هه‌نگوینه ماچت
نیشانده‌ده‌م.
منیش گووتم:
شه‌رتبێ
به‌ڵێنت پێبده‌م،
گه‌ر کلیلی قه‌فه‌زی ئه‌م بولبولانهم،
بۆپهیداکهی
من ئاوێنه ڕۆمانێک و
باغچه
گوڵئهستێرهیهک و
دڵی خۆمت
پێشکه‌ش بکه‌م.
|