ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
یه‌کێک له هه‌وڵه‌کانی یاد زیندوو د. قاسملوو ، به هه‌ق ،
هه‌وڵدان بۆ خاشه بڕکردنی فیکره‌ی توودهئیستی له
بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بوو. چوونکه خۆی به
نه‌قدی ئه‌و باوه‌ڕه گه‌یشتبوو و باش ده‌یزانی چ باوه‌ڕێکی
هه‌لپه‌رستانه، رووخێنه‌ر و زه‌ره‌رمه‌نده. گه‌رچی د. قاسملوو
هه‌وڵی باشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌دا، به‌ڵام لاوازیی هه‌وڵه‌که‌ی
له‌وه‌دا بوو که نه‌یتوانی
چه‌پی سه‌ربه‌خۆی کورد
(به‌هه‌موو لاوازی و که‌م و کووڕییهکانییهوه) له
تووده‌ئیزم جیابکاته‌وه. به‌داخه‌وه نه‌تیجه‌ی ئه‌و
هه‌ڵوێست و تێگه‌یشتنه، سه‌ره‌ڕای خزمه‌ته‌کانی و ته‌ریک
خستنه‌وه‌ی تووده‌ئیزم، به‌خه‌سار چوونی زۆر هێز و هزر و
توانای تاکی چه‌پی سه‌ربه‌خۆ بوو.
تووده‌ئیزم به‌ته‌مایه ئه‌مجاره له درزی جیایی نێو حیزبی
دیموکرات و له ده‌ربیجه‌ی حدک-ئێرانه‌وه(لایه‌نی که‌مینه‌ی
جیا بووه‌وه له حدکا)،
و به له‌به‌ر کردنی کراسی ناسیوناڵیزمی ئێفراتی
دزه بکاته‌وه نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه‌وه.
توودهئیزمی کوردی ، پاش زیاتر له دوو ده‌یه شکست و په‌رش
و بڵاوی ،هێشتا گیان سه‌ختی له‌خۆی نیشان ده‌دا و له
قه‌واره‌ی یه‌ک دوو مه‌حفلی"ڕووناک‌بیری"دا خه‌ریکی هه‌وڵدان بۆ
خۆڕاگرتن و زیندووبوونه‌وه‌یه. ئه‌م مهحفلانه پاش ئه‌وه‌ی
به چه‌ندین ناو و سیما و شکڵ، ویستیان بێته‌وه نێو خه‌ڵک و
درێژه به رێباز و سیاسه‌ته کاوڵکارانه و
داتهپێوانهکانیان بده‌ن و بۆیان نه‌لوا، وادیاره قه‌یرانی
ده‌سه‌ڵات له حیزبی دیموکرات و سه‌رهه‌ڵدانی رێکخراوێک له
نێو دڵی ئه‌م حیزبه‌وه به‌ناوی حدک- ئێران ، تروسکی رۆشنایی
و هیوای خستووه‌ته دڵیانه‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه له کاتێکدایه که بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کورد
(چ ناوخۆ و چ کوردانی تاراوگه) ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی نێو حیزبی
دیموکرات به ناڕه‌وا ده‌زانن و مه‌حکوومی ده‌که‌ن ، تا
ڕاده‌یه‌ک که هه‌ردوولای حیزبی دیموکراتیش ناچار بوون
که ئه‌و جیاییه به سه‌پێندراو ناو به‌رن و دیفاعی
لێنه‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وته فیکرییه، وه‌ک هه‌میشه به
پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی جوولانه‌وه‌ی گه‌لی کورد(ته‌نانه‌ت
حد یش) ،دوو دهسماڵهیان هه‌ڵگرتووه و سه‌ره‌ڕای باوه‌شێن
کردنی ئه‌و جیا بوونه‌وه و به "سیاسی- فیکری" له
قه‌ڵه‌مدانی، بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆیان بۆ ناو ح د خۆش
ده‌که‌ن تا به‌و شێوه به خه‌یاڵ بگه‌ڕێنه‌وه نێو
جووڵانه‌وه‌ی کوردستانه‌وه.
له پاش توند بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێو حیزبی دیموکرات و
هاتنه ئارای جیا بوونه‌وه، ته‌نیا که‌س و ره‌وت و لایه‌نێک
پێشوازیی له‌و له‌ت بوونه کردبێ "ته‌یف"ی تووده‌ئیزم بووه.
سه‌ره‌تا یه‌ک دووکه‌س له ههرهکۆنهکانیان نامه‌یه‌کی "دو
په‌هلوو"یان بۆ لایه‌نی جیابووه‌وه نووسی و به چه‌شنێک
پشتیوانیان لێکرد و به
"سه‌ره‌تای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندانه"یان
له‌قه‌ڵه‌مدا که ده‌کرێ ئه‌و
"یه‌کگرتنه هۆشمهندایه"،
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌وان بێت !! چوونکه پاشتر خۆیان وه‌ک
ئه‌ندامی "بنه‌ماڵه‌ی حیزب" ده‌ناسێنن و هیوای"تێکخستنهوهی
بنه‌ماڵه‌ی حیزب به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه"
ده‌خوازن.
ئه‌و لایه‌نه‌ی حدک ش له‌م هه‌له‌دا که جیابوونه‌وه
له‌لایه‌ن زۆربه‌ی نیزیک به‌ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و
رۆشنبیران و چالاکانی سیاسیی و نوخبه‌ی کورد و به‌تایبه‌ت
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رده‌مێک له‌و حیزبه‌دا چالاک
بوون، مه‌حکووم کراوه و جیابوونه‌وه بێ پشتیوان ماوه‌ته‌وه؛
پشتیوانی ته‌یفی تووده‌یی وه‌ک بریسکه‌یه‌کی هیوا دیتوه و
پێشوازیی لیکردووه. که به‌داخه‌وه ئه‌مه ده‌توانێ
به‌چه‌شنێک وه‌ک "فه‌قر و لاوازیی نه‌زه‌ری"ی ئه‌و
به‌ڕێزانه حیسابی له‌سه‌ر بکرێت.
لهومهحفله تووده‌ییه که پشتیوانیان له جیابوونه‌وه له
نێو "ح د" دا کردووه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ناسرێن، دوو سێ که‌سیان
سه‌رده‌می خۆی له کاربه‌ده‌ستانی "کونگره چوار" ی ته‌یفی
توودهئیستیی ح . د و تا ئه‌م دوایانه‌ش دۆستی "مامه غه‌نی"
بوون و له کراسی رۆژنامه‌وانی و نووسه‌ریدا،"شاکار"ه‌کانی
ئه‌و "به‌ڕێز"هیان "هاوار" کردووه. ئه‌مانه هه‌مان که‌سانن
که له ساڵی 58 ه‌وه تا سه‌رده‌مێکی نادیار(چوونکه قه‌ت
باسی ئه‌ویان نه‌کردووه که که‌ی له‌و باوه‌ڕه ده‌ستیان
هه‌ڵگرتووه) گه‌لی کوردیان به به‌عسی و نۆکه‌ری ئیمپریالیزم
ناساندووه و به ده‌ستوور(نه‌ک پێشنیار)ی حیزبی
تووده،ته‌شریفیان برده ژێر ئاڵای "دژی ئیمپریالیستیی"
حکوومه‌تی ئێران و "ئیمام خومه‌ینی" و تا ئاستی جاسووسی کردن
بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تکاره چوونه پێش. ئه‌م
که‌سانه هه‌مان که‌سانن که رێبه‌رانی حیزبی دیموکرات (و له
سهوڕی هه‌موویان د. قاسملوو)یان به پیاوی به‌عس و ناتۆ و
ئامریکا ده‌ناساند و له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی حکوومه‌تی
جهنایهکاری ئاخونده‌کانه‌وه، تۆوی دڵساردی و دووبه‌ره‌کیان
له ناو خه‌لک و چالاکاندا بڵاو ده‌کرده‌وه. که‌چی ئێسته
یه‌کدا به‌دوو، بوون به کورد و به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی
گه‌وره‌ی حیزبی دیموکرات!!! به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له
ڕابردووی خۆیان بده‌نه‌وه یا لانی که‌م ئه‌و کردارانه
مه‌حکووم بکه‌ن و داوای لێبوردن له گه‌لی کورد و هێزه
سیاسییه‌کانی بکه‌ن.
تووده‌ئیزم ده‌گه‌ڕێت خاڵی لاوازی ته‌وه‌رێک ده‌بینیته‌وه و
له‌وێوه دزه‌کردن ده‌سپێده‌کات. ئیسته‌ش بێگومان هه‌ڵوێستی
(لانی که‌م لایه‌نێکی) حیزبی دیموکرات لاوازه و به‌شوێن
پشتیوان و دۆستدا ده‌گه‌ڕێت. لێره‌دایه که تووده‌ئیزم
هه‌لی قۆستووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ ناکامییه‌کانی تائێستای بۆ
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو جووڵانه‌وه‌ی کوردستان تاقی بکاته‌وه. که
به‌داخه‌وه وا وێده‌چێ تا ڕاده‌یه‌ک له خۆ نزیک کردنه‌وه
له به‌شی جیابووی حیزبی دیموکرات سه‌رکه‌وتوو بوو بێ. چوونکه
چاوێک له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی حدک-ئێران و دیتنی نووسراوه و
هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی تووده‌ئیزم له‌و ڕاگهنهرانهدا ، ڕاستی
ئه‌و ئیدیعایه نیشان ده‌ده‌ن.
ڕه‌نگه که‌سانێک هه‌بن وابیر بکه‌نه‌وه که جا چییه با
ئه‌و که‌سانه بچنه نێو حیزبی دیموکراته‌وه. ئه‌و
بیرکردنه‌وه خۆی له‌خۆیدا خراپ نییه. به‌ڵام قسه ئه‌وه‌یه
که ئاخۆ ئه‌و که‌سانه پاش ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان که به
کورتی ئاماژه‌مان پێدان، هیچ له خۆیان و کاره‌کانیان
ڕه‌خنه‌یان گرتووه و مه‌ترسی دووپات بوونه‌وه‌یان نییه؟ به
باوه‌ڕی ئێمه مهحفلهکانی توودهئیزمی جێ ئیشاره‌ی ئێمه(له
حیزبی تووده، فیدایی ئه‌کسه‌رییه‌ت، کونگره چوارییه‌کان و
تاکی به‌فیکر تووده) نه‌ک هه‌ر ڕه‌خنه‌یان له خۆ
نه‌گرتووه، به‌ڵکه هێشتا دیفاع له کرداره‌کانیان ده‌که‌ن.
بۆیه گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه نێو بزووتنه‌وه‌ی کوردستانه‌وه،
به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌تی کۆنی توودهئیستییهوه دێنه‌وه. که
سه‌رگرتنی پلانه‌که‌یان، بێگومان دیسان به‌لاڕێدا بردنی رۆڵه‌ی
خه‌ڵک(ئه‌گه‌ر جاری پێشوو له ژێرناوی دژی ئیمپریالستی دابوو،
ئه‌م جار راست بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیمپریالیزم و
ناسیوناڵیزمی کوێر و ده‌ست شوردنه‌وه له عه‌داڵه‌ت خوازی
ده‌بێ). ئه‌گیانا خۆ هه‌ر ئێسته که‌م نین له‌و که‌سانه‌ی که
سه‌رده‌مێک تووده یا ئه‌کسه‌رییه‌ت بوون، به‌ڵام پاشان هه‌ست
به هه‌ڵه‌بوونی رێبازی تووده‌ئیزم ده‌که‌ن و ره‌خنه‌یان له‌و
رێبازه و هه‌ڵوێستی خۆیان گرت و، یا چوونه ڕێزی هێزه
سیاسییه‌کانی جێ موتمانه‌ی خه‌ڵک و له‌وانه حیزبی
دیموکراته‌وه، یا وه‌ک تاک چالاکن. به‌ڵام ئه‌مانه‌ی جێ باسی
ئێمه، پاش رووخانی سۆڤییه‌ت،ئه‌ستوونی ئیدئولوژیان رووخاوه و
وه‌ک هه‌وری سه‌رگه‌ردان به‌شوێن شیخێکی دیکه‌دا ده‌گه‌رین تا
بببنه ده‌روێشی. ئه‌وه‌ی تا ئیستا روون بووه‌ته‌وه ،ئه‌و
شێخه بۆ ئه‌مان نیزامی سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می
چه‌وسێنه‌رانه و ناسیوناڵیزمێکی کوێری دوور له دادپه‌روه‌ری
و عه‌داڵه‌ت خوازییه. که‌ئه‌مه نیشان ده‌دات ، فیکری
تووده‌ئیزم، قه‌ت باوه‌ڕی به مافی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و
به‌گشتی عهداڵه و دادپه‌روه‌ری نه‌بووه و ته‌نیا وه‌رگێڕ
(موته‌رجم)ی دیپلوماسیی شه‌وره‌وی بۆ سه‌ر زمانی دایکی خۆی و
پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بووه. هه‌ر ئه‌وه‌شه که
ده‌بینین پاش ڕووخانی ئه‌و شێخه(سوڤییت) وه‌ک خه‌ڵکانێکی بێ
سه‌رپه‌رست و هه‌تیو خوله‌یان دێت و سه‌ره‌نجام
نه‌ته‌وه‌په‌رستی کوێر (وه‌ک ساکارترین رێگه و نه‌تیجه‌ی
مه‌نتێقیی ئه‌و رێبازه‌ی هه‌ڵیان گرتبوو) ده‌گرنه به‌ر.
له نیو ئه‌م که‌سانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی کاربه‌ده‌ست
نه‌بوون ، هه‌ر زوو ریزی خۆیان له سه‌رکردایه‌تی و
ڕێبازه‌که‌ی و تاقمی گوێ له مشتی ده‌وروبه‌ری جودا کرده‌وه.
که به‌شێکی زۆریان تووشی ئه‌فسورده‌گی و دابڕان هاتن و
ته‌نانه‌ت تا ئاستی نه‌خۆشیی ده‌روونی و دوورهپهرێژی چوونه
پێش. به‌شێکی دیکه‌یان بوێرانه شانیان دایه ژێر ئه‌و باره
قورسه‌ی شه‌رم و بێ ئابڕووییه ڕیبه‌ران و سیاسه‌ت
داڕێژهرانیان و به ره‌خنه‌گرتنی جوامێرانه له‌و ریبازه و
له خۆیان، توانیان رێگه‌ی خۆیان له نێو بزووتنه‌وه‌ی (پان و
به‌رین و ڕه‌نگامه‌ی) کوردی‌دا ببیننه‌وه. به‌ڵام به‌شیکی
دیکه‌یان که به‌زۆری له کاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵک فریوده‌رانی
ئه‌و ڕێبازه‌ن، هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان رێباز "سیاسه‌ت" ده‌که‌ن.
و خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، یا "هه‌ل"ی رۆژ ڕێکده‌خه‌ن. ئه‌م
که‌سانه هه‌ر هه‌مان که‌سانن که له ڕاپۆرتدان به
ناوه‌نده‌کانی سه‌رکوتی حکوومه‌ت ده‌ستیان بووه، به‌شێوه‌ی
چالاک هه‌وڵیان داوه پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌ران په‌شیمان
بکه‌نه‌وه و ته‌حویلی حکوومه‌تی ئاخوندییان بده‌نه‌وه ویا
به‌شێوه‌یه‌کی فاڵانژی دژی جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد و هێزه
سیاسییه‌کانی ببوونه که‌وا سووری پێش له‌شکری تووده‌ئیزم و
که‌سایه‌تی و شوناسی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری – نیشتمانی
گه‌له‌که‌مان و رێبه‌رانیان به ناشرینترین وشه‌کان له قوڕاو
وه‌رده‌دا .
ئه‌م که‌سانه هه‌رچی بێ له‌و ده‌ورانه‌دا که‌سانێکی زۆریان
ته‌حویلی حکوومه‌ت دایه‌وه (به مه‌به‌ستی لاواز کردنی
بزووتنه‌وه‌ی کورد) و خه‌ڵکێکیش له‌سه‌ر ڕاپۆرتی ئه‌وان
گیران و ئه‌شکنجه دران و ته‌نانه‌ت کوژران. باشه ئایا ئه‌و
تاوانانه ده‌بێ هه‌روا له‌بیر بکرێ؟ ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی
لێپرسینه‌وه له تاوان مانای چییه؟ دیاره مه‌به‌ست دادگایی
کردنی که‌س نییه (ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی ئه‌و فیکره به‌ڕاستی
سزاواری موحاکمهن و له رۆژی خۆیدا {زیندوو یا مردوو} ده‌بێ
وه‌ڵامده‌ری کرداره‌کانیان بن) به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بێ فیری
ئه‌وه بین که هه‌رکه خه‌یانه‌ت یا خه‌تایه‌کی کرد ، ده‌بێ
پاشهاتهکانیشی وه‌ئه‌ستۆ بگرێ. که‌چی ئه‌مان کردار و
سیاسه‌ته‌کانیان له تێپه‌ڕ بوونی زه‌ماندا ده‌شارنه‌وه و وا
ده‌دوێن ده‌ڵیی نه‌بای هاتووه و نه بۆران.
پاش
پشتیوانی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که‌له سه‌ره‌وه باسمان کرد،
له‌م رۆژانه‌دا ره‌وتێکی دیکه‌ی توودهئیستی، که بریتین له
دوو سێ که‌س له کاربه‌ده‌ستانی ئه‌کسه‌رییه‌ت له کوردستاندا
(ئه‌و به‌شه‌ی رێکخراوی فیدایی که ئاشبه‌تاڵی کرد)
به‌شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه‌تر له جیابوونه‌وه‌کانی حیزبی
دیموکرات پشتیوانیان کرد و که‌وتنه تیوریزه کردنی. ئه‌م
که‌سانه به‌پێی خسڵه‌ته توودهئیستیهکهیان، ده‌س به‌جێ
ناوی حیزبی دیموکرات یشیان گۆڕی و له هه‌رکوێ پێویست به
هێنانه‌وه‌ی ناوی ئه‌و حیزبه هاتووه، وشه‌ی ئێرانهکهیان لێ
داخستووه. بۆ نموونه ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان به‌م شێوه ده‌ست
پێده‌که‌ن:"
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان،
سه‌ره‌نجام دوای ماوه‌یه‌ک کێشه و ناته‌بایی ناخۆیی، به
شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به دوو که‌رت دابه‌شبوو."
وه‌ک ده‌بینین ناوی ئه‌و حیزبه‌یان بۆ پێشبردنی مه‌رامی خۆیان
گۆڕیوه. وه‌ک دهازانین لایه‌نه‌ی زۆرینه‌ی کومیته‌ی
ناوه‌ندیی ئه‌و حیزبه هێشتا هه‌ر ناوی حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێرانه.
ئه‌م
که‌سانه که لهژێزناوی "پلاتفورم"خه‌ریکی گه‌ڵاله کردنی
"کوردایه‌تیی توودهئیستی"واتا ههلپهرستانهن ، پاش ئه‌وه‌ی
ماوه‌یه‌ک سه‌رگه‌ردان هه‌ر به‌شوێن جێ پێدا ده‌گه‌ڕان، به
که‌وتنه شوێن خه‌تی ئه‌کسه‌رییه‌ت (رێکخراوی دایک)خۆیان له
نێو ئیسڵاح ته‌له‌به حکوومه‌تییه‌کان و ڕێنوێنییه‌کانی ئاغای
خاته‌می دا دییه‌وه. به‌شێوه‌یه‌ک ببوونه ته‌بلیغات چیی
خاته‌می و هاندانی خههڵک بۆ ده‌نگدانه‌کان.
کاتێ جیا
بوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه هاته پێش. سه‌ره‌تا که‌وتنه "خه‌ت"
دان به کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و ڕاشکاوانه داوایان له
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ده‌کرد که ده‌س له
ڕادیکاڵیزم(بێخوێنه‌وه عه‌داڵه‌ت خوازی و دادپه‌روه‌ری)
هه‌ڵگرێ و شوێن تێورییه‌کانی ئه‌وان بکه‌وێ. پاش ئه‌وه‌ی له
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان هیچیان بۆ هه‌ڵنه‌وه‌ری، دیسان
روویان کرده‌وه هاوکاره پێشووه‌کانیان له ناوخۆ، که
به‌ناوی "رێفورم خوازان یا ئیسڵاح‌ته‌له‌به‌کانی کورد"
چالاکیان ده‌کرد. تا ئه‌و ڕاده‌یه که له سایتهکانیاندا به
نووسین، ده‌سته‌گوڵیان پێش که‌ش یه‌کتر ده‌کرد و هه‌ر لایه‌ک
بانگه‌شه‌ی بۆ لاکه‌ی دیکه ده‌کرد. تا ئه‌و ڕاده‌یه یه‌کێک
له ئیدئولۆگهکانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته ، ئیسڵاح ته‌ڵه‌به
کورده‌کانی لایه‌نگه‌ری حکوومه‌ت (که له هاوکارانی حکوومه‌ت
دژی جووڵانه‌وه‌ی کوردستان بوون) به ره‌وتێکی سیاسیی کوردستان
پێناسه ده‌کات و له‌سه‌ریان حیسابی تایبه‌ت ده‌کات.
پاش
ئه‌وه‌ی ئیسڵاح ته‌له‌به کورده‌کانیش هیچیان به هیچ نه‌کرد و
له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کورده‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا وه‌ڵامی
خۆیان گرته‌وه و خۆشیان دانیان پێدا ناو له په‌ڕاوێزی
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش وه‌لانران، جه‌نابانی پلاتفورم وه‌ک
خسڵه‌تی هه‌ر توودهییهک، که گه‌ر که‌سێک له ده‌سه‌ڵات
ده‌که‌وی لای ئه‌وانیش بێ قورب ده‌بێ، هیوایان به ئیسڵاح
ته‌ڵه‌بی کوردیش نه‌ما و دیسان جه‌وله‌یان بۆ دیتنه‌وه‌ی
لایه‌نێک که پشتی پێ ببه‌ستن درێژه پێدا. تا ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی
ناکۆکییه‌کانی نێو حیزبی دیموکرات ئاشکرا بوو، ئه‌و ناکۆکیانه
بریسکه‌یه‌کی هیوای له دڵ خستن و ئه‌مجار هه‌رچی "مایه"یان
هه‌بوو نایانه ئه‌م رێگه و سه‌ره‌نجام پاش جیابوونه‌وه وه‌ک
باسمان کرد، له گه‌ڵ مهحفلێکی دیکه‌ی هاو فیکریان، ته‌نیا
لایه‌نێک بوون که ئه‌و جیا بوونه‌وه‌یان به "فیکری – سیاسی"
ناودێر کرد و به نووسینی ڕاگه‌یه‌ندراوێک که‌وتنه شوتی وه‌بن
هه‌نگڵی لایه‌نی جیابووه‌وه‌ی حد نان. ئایا به‌ڕاستی ئه‌وه
به‌هه‌ڵکه‌وته که ته‌نیا ئه‌م دوو مهحفله هاو فێکره
پشتیوانی له له‌ت بوونی حیزبی دیموکرات ده‌که‌ن؟
وه‌ک باسمان
کرد ئه‌م چه‌ند که‌سه که ناوی "پلاتفورم"یان له‌سه‌ر خۆ
داناوه، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان به هه‌لپه‌رستی ده‌ست
پێده‌که‌ن به‌و شێوه که ده‌سبه‌جێ وه‌ک مێو(مۆم) خۆیان
له‌گه‌ڵ ره‌وتی پێشهاتوو رێک ده‌خه‌ن و بۆوه‌ی دڵی لایه‌نی جیا
بووه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات به‌ده‌س بێنن، بێ هیچ تێبینی و
ته‌وزیح دانێک ناوی
ئه‌و حیزبه
ده‌گۆڕن. بۆ ئه‌م که‌سانه مێژووی چه‌ند ده‌ساڵه‌ی حیزبێکی
سیاسی له‌بیر ده‌کرێ و هه‌لپه‌رستانه به "حیزبی دیموکراتی
کوردستان" ناوی ده‌به‌ن، واتا پاشگری ئێرانی لێ قت ده‌که‌ن.
ئه‌وه له کاتێکدایه که تا ئه‌و کات له ئه‌ده‌بیاتی
خۆیاندا هه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ناویان هێناوه.
هۆکاری ئه‌مه‌ش روونه، چوونکه لایه‌نی جیابووه‌وه (به‌هه‌ر
مه‌به‌ستێک) وشه‌ی ئێرانه‌که‌ی له ئاخری ناوی حیزبی
دیموکراته‌وه هه‌ڵگرتووه، یا هێندێک جار به هێلێک جودای
ده‌کاته‌وه. ئه‌مانیش حوکمی لابردنی وشه‌ی ئێرانیان له‌سه‌ر
ناوی لاکه‌ی دیکه‌ی حیزبی دیموکرات یش ده‌رکردووه تا زۆرتر
خۆیان کورد و نائێرانی نیشان بده‌ن.
لێره
به‌دواوه چاوێک به ڕاگه‌یه‌ندراوی پلاتفورم دا ده‌خشێنین و
هه‌وڵده‌ده‌ین رێچکه‌ی نه‌گۆڕاوی فیکر و رێبازی توودهئیزمی لێ
هه‌ڵێنجێنین و هاوکات ئه‌و ڕاستییه‌ش وه‌بیری لایه‌نی
جیابووه‌وه له حیزبی دیموکراتیش بێنینه‌وه که هه‌ر
هه‌نگاوێک له‌مباره‌وه به‌رپرسایه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی.
وه‌ک باسکرا
ئه‌و چه‌ند که‌سه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناوی حیزبی دیموکرات
ده‌گۆڕن و به‌ر کاره ده‌یانه‌وێ وانیشان بده‌ن که له
کوردایه‌تیدا خووساون و له وشه‌ی ئێران بێزارن، و هه‌روه‌ها
دڵی لایه‌نی جیابووه‌وه وه‌ده‌س بێنن. پاشان بۆ هه‌رچی زۆرتر
به‌ده‌ست هێنانی دڵی ئه‌و لایه‌نه، به‌پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو(دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه هه‌موو) دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی
گه‌له‌که‌مان که قه‌یران و جیابوونه‌وه‌که‌ی حدکئیران یان
به ته‌شکیلاتی و شه‌ڕی پوست و مه‌قام و ده‌سه‌ڵات
هه‌ڵسه‌نگاندووه، تیوری "فیکری – سیاسی" بۆ ئه‌و
جیابوونه‌وه داده‌تاشن. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که لایه‌نی
جیابووه‌وه‌ی ح.د.ک خۆی لانی که‌م تا نووسینی ئه‌م دێڕانه
ئیدیعایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌کردووه.
جه‌ماعه‌تی
هێشتا به‌فیکر تووده‌یی پاش هێنانه‌وه‌ی هێندێک شێر و رێوی بۆ
پاساوی ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ڵه و نابهجێگهیهی خۆیان ،
ده‌که‌ونه "خه‌ت" دان و، بۆوه‌ی بتوانن گوریز لێبده‌ن،
قسه‌کانیان گشتی ده‌که‌ن. واتا دار له‌گه‌ڵ تۆمه ، دیوار گوێت
لێ بێ . ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه هه‌میشه شێوه ئاخاوتنی تووده‌ئیزم
بووه. تووده‌ئیزم قه‌ت نه‌یوێراوه به سه‌راحه‌ت قسه بکات و
هه‌میشه هه‌ڵوێست و قسه‌ی "دوو په‌هلوو" بووه، بۆوه‌ی بتوانێ
له کاتی خۆیدا له‌ژێری ده‌ربچێ. یا به گوێره‌ی "هه‌ل و
مه‌رج" ته‌فسیری بکات.
پاش هێندێک
نهسحهت کردن و "خه‌ت"دان نووسه‌رانی ڕاگه‌یه‌ندراوی
"پلاتفورم" قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که: ئێسته
که حیزبی دیموکرات له‌ت بووه، لایه‌نی که‌مینه واباشتره
به‌رنامه‌ی ئه‌وان قه‌بووڵ بکات و بیکا به‌به‌رنامه‌ی خۆی.
ئه‌م مهحفله که پێشتر گه‌ڵاڵه‌یه‌کیان به‌ناوی "پلاتفورمی
نه‌ته‌وه‌یی" بڵاوکردبووه‌وه و ته‌نانه‌ت پێشکه‌شی هێندێک
لایه‌نیان کرد و هیچ وه‌لامێکیان وه‌رنه‌گرد، گه‌ڵاڵه‌که‌ی
خۆیان ده‌که‌نه سه‌رچاوه و ده‌ڵێن:"
لێکدابڕانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆته ئه‌مرێکی واقیع. بۆ
ئێمه ئێستا پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌و دابڕانه
سیاسی و ڕێکخراوه‌ییه له ره‌وتی خۆیدا نه‌بێت به دابڕانێک
له ڕیزی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و په‌راگه‌نده‌یی ئه‌و
جووڵانه‌وه‌یه. گه‌ڵاڵه‌کردنی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌توانێ ڕێگه له‌و به‌ربڵاوی و پهراگهندهییه بگرێ."
پاشان باسی ئه‌وه دێنێته گۆڕ که لایه‌نی جیابووه‌وه‌ی حیزبی
دیموکرات باسی " کردنه‌وه‌ی
باوه‌ش بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رانی سیاسی" کردووه. که
ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که ئه‌وان واتا ئه‌و چه‌ندکه‌سه
ئاماده‌ن بچنه نێو ئه‌و "باوشهوه". کورت و موخته‌سه‌ر
ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه تێکه‌ڵ بن. لێره‌دایه
که هه‌ردوو مه‌حفلی توودهئیستی ده‌گه‌نه یه‌ک مه‌به‌ست، خۆ
خزانه‌وه نێو (لانی که‌م) لایه‌نێکی حیزبی دیموکرات.
مهحفێلی
پلاتفورم پاش ئه‌وه‌ی پێشنیاری خۆی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وجار
وه‌ک تایبه‌تمه‌ندیی تووده‌ئیزم به‌شان و باڵی خۆ ههڵدادان
ده‌سپێده‌کات و به بێ ئه‌وه تا ئێسته له بنج و بنه‌وانی
خۆیان قسه‌یه‌کیان کردبێ، که کێ و چی بوون له کوێ‌ڕا هاتوون
و چی‌یان کردووه؛ یه‌کڕاست مێژووییه‌ک (نادیار ) بۆخۆیان
درووست ده‌که‌ن و ده‌ڵێن " ئێمه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ ڕه‌وتی نوێبوونه‌وه و
گۆڕانکاری له جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا بووین و هه‌وڵیشمان ئه‌وه
بووه زه‌مینه‌ی ئه‌و ڕێفۆرم و گۆڕانکارییانه خۆش بکه‌ین" .ئه‌و
"به‌ڕێز"انه هێشتا له 60 ته‌کانی کۆچی به‌ملاوه نه‌هاتوون و
وا تێده‌گه‌ن که ئه‌وان تیوریسینن و خه‌ڵکانی دیکه له گوێ
گادا نووستوون و ئاگایان له "مه‌عبوودی بێ زه‌واد" نییه و
مێژووشیان له‌بیر چووته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا سه‌ری خۆ له‌به‌فر کردنه و هیچی دیکه.
چوونکه هه‌ر ئیمڕۆ له ناو گه‌له‌که‌ماندا و له‌شاره‌کانی
کوردستان ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران که‌س هه‌ن که جیا له
فیکر و کتێبه‌کانی تووده‌ئیزم په‌روه‌رده بوون و به‌باشی چاک
و خراپ وبه‌رژه‌وه‌ندی وزیانی بزووتنه‌وه و گه‌له‌که‌یان
ده‌ناسن و بوێرانه هه‌ڵوێستی له‌ئاستدا ده‌گرن.
پاش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه، جێگه‌ی خۆیه‌تی
له‌م "به‌ڕێزانه" بپرسین : ئێوه ده‌ڵێن "ئێمه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ ڕه‌وتی نوێبوونه‌وه و
گۆڕانکاری له جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا بووین"،
تکایه رێکه‌وتێک بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه دیاری بکه‌ن. ئایا ئه‌و
سه‌ره‌تایه پاش کونگره‌ی چواری حیزبی دیموکراتی کوردستانی
ئێرانه (که ئێوه ئێستا ئه‌و ناوه‌تان گۆڕیوه و کردووتانه
به حدک) یا ئه‌و کاته‌ی ئه‌کسه‌رییه‌ت ئاشبه‌تاڵی کرد؟ یاخۆ
کاتێک که ره‌حمانی کهریمتان هاندا دژی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی(وه‌ک ڕۆڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش) و گه‌له‌که‌ی پشت له خه‌ڵک
و روو له ئێوه‌و حکوومه‌تی ئێران بکات؟ تکایه ئه‌و
سه‌ره‌تایه‌مان بۆ باسبکه‌ن؛ ئایا ئه‌وکاته‌یه که
له‌شاره‌کان (دهستوورالعمل) تان بۆ ئه‌ندامان ده‌نارد که
ڕاپۆرتی تێکۆشه‌رانی کومه‌ڵه و دیموکرات بده‌نه‌وه سپا و
ئیتڵاعات( ئه‌مه ئیدیعای ئه‌ندامانی پێشووی خۆتانه و له
سه‌ر سایته‌کان هه‌یه و هه‌ڵبه‌ستراوی ئێمه یا که‌سی دیکه
نییه)، یا ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که ته‌له‌فونتان بۆ سپا و
ئیتڵاعات ده‌کرد و هاتنه‌وه پێشمه‌رگه‌تان پێ ڕاده‌گه‌یاندن و
ده‌بوونه "ره‌سه‌د" بۆیان؟
نا "به‌ڕێزان"، توند مه‌رۆن چوونکه مه‌یدانی تێکۆشانی
سادقانه به خه‌ڵکانی سادق و ڕاستبێژ ده‌پێودرێت. نه‌ته‌وه‌ی
کورد ئه‌وه بۆ 30 ساڵ ده‌چی خوێنی رۆڵه‌کانی له‌م ڕێگایه‌دا
قوربانی کردووه (که ره‌نگه هێندێکیان به هانی رێبازه‌که‌ی
ئێوه کوژرابێتن) ، ئه‌م مه‌یدانه مه‌یدانی شه‌رافه‌ت و ڕاستی
و پاکییه، خۆ نابێ هه‌رکه هه‌رچی که‌یفی لێ‌بوو بیکا و
پاشانیش وه‌ک فارس ده‌ڵێن "شتر دیدی ندیدی" . ئێوه ده‌بێ
سه‌ره‌تا خۆتان و ڕابردووتان باسبکه‌ن ،ئه‌وجار نهسحهتی
خه‌ڵکیتر بکه‌ن و "خه‌ت" بده‌ن. ئێوه
"له سه‌ره‌تاوه له گه‌ڵ ڕه‌وتی نوێبوونه‌وه و گۆڕانکاری
له جووڵانه‌وه‌ی کوردی‌دا"
نه‌بوون، به‌ڵکوو ئێمه‌تان به به‌عسی و نۆکه‌ری ئامریکا و
جووڵانه‌وه‌ی کوردتان به دارده‌ستی ئیپریالیزم ده‌زانی. ئیتر
ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه چییه به‌خۆتانی ده‌که‌ن که له
سه‌ره‌تاوه خوازیاری "نوێ
بوونه‌وه و گۆڕانکاری له جوولانه‌وه‌ی کوردی‌دا
"بوون !!!
ئێوه ده‌بێ
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌نده شه‌هامه‌ت و ڕاستگۆییتان هه‌بێ که
ڕابردووی خۆتان "نه‌قد" بکه‌نه‌وه تا بۆ وه‌چه‌کانی ئیمڕۆ و
داهاتوو ببێته ده‌رسێک و فێری ئه‌وه بن که "هه‌رکه‌سێک هات
و وتی من ئاشقم، باوه‌ڕ نه‌که‌ن". ئێوه هێشتا هیچ نه‌بووه و
دوو که‌س و له‌تێکن تووشی ئینشعاب هاتوون و هاو بیری خۆتان
هه‌موو خه‌ت و ڕێبازهکانتانی بردووه‌ته ژێرپرسیاره‌وه و
هه‌موو ریسه‌کانی لێکردووه‌ته‌وه خوری. وا باشه خۆتان
سه‌ره‌تا ساق بکه‌نه‌وه ئه‌وسا نهسحهتی خه‌ڵک بکه‌ن و
"خه‌ت" بده‌ن.
ئه‌مانه‌ی
ئێمه باسی ده‌که‌ین هیچ مه‌به‌ستێکی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی تێدا
نییه. ئێمه له دووپات بوونه‌وه‌ی مێژوو ده‌ترسین. چوونکه
له نێو ئێوه‌دا که‌سانی واهه‌ن که سه‌رکرده و مه‌سئوول بون
و سیاسه‌ت گوزاریتان کردووه. خۆ ئه‌وه نییه بڵێین چه‌ند
که‌سی ساده بوون و هیچ ده‌ستێکتان له هه‌ڵه و
خهیانهتهکاندا نه‌بووه.
ڕێبه‌ندانی
2706
تێبینی:
ئه‌و دێر و وشانه‌ی به ره‌نگی سوور هاتوون عه‌ینی نووسراوه‌ی
ئه‌و دوو مهحفلهن |