له‌و
کاته‌وه که به‌رنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان له ئاستی
گشتیدا بڵاو بووه‌ته‌وه، رووبه‌رووی زۆر دژکرده‌وه‌و
هه‌ڵوێست بووه‌ته‌وه. دیاره به‌رینترین و جه‌ماوه‌ری‌ترین
هه‌ڵوێست، دژ به ئیدئولۆژیک کردنی ئه‌و ده‌ستووره بووه
که‌له به‌ندی حه‌وتدا خۆی نواندووه و یاسا و شه‌رعی ئیسلامی
وه‌ک بنه‌مای هه‌ر یاسا و رێسایه‌ک دیاریکردووه.
له‌به‌رابه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ناره‌وا و
پاشوه‌رۆخوازانه‌یه‌دا، ئێمه له چه‌ندین وتاردا هه‌ڵوێستی
خۆمان ڕاگه‌یانده‌و به توندی ئیدانه‌ی ئیدئولوژیک کردن و
به‌تابه‌ت له باتی "عیلمانی"، "ئیمانی" کردنی ده‌ستوور و
کۆمه‌ڵگا بوین.
هه‌ر
له‌وکاته‌وه ژماره‌یه‌ک دڵسۆز هه‌ستان به وه‌ڕێ خستنی
"که‌مپینێکی نێونه‌ته‌وه‌یی" به‌مه‌به‌ستی سڕێنه‌وه‌ی ماده‌ی
حه‌وت و هه‌موو ئه‌و به‌ند و مادانه‌ی ده‌ستوور که له‌سه‌ر
بنه‌مای دین و دژی عیلمانیه‌ت نووسراون.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ئه‌و هه‌نگاوه‌ی
به کرده‌وه‌یه‌کی ره‌وا و پێشکه‌وتنخوازانه هه‌ڵسه‌نگاند و
وێڕای پشتیوانی کردن، لێنکێکی تایبه‌تی بۆ دانا و له
نووسراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆدا داوای له هه‌ر ئینسانێکی سێکۆلار
و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب کرد که پشتیوانی کردن له‌و
که‌مپینه ( که خواستی سڕینه‌وه‌ی بڕگه مه‌زهه‌بییه‌کان له
ده‌ستووری کوردستانه) به ئه‌رکی خۆیان بزانن.
ئێستا،
دیسان ئه‌و که‌مپینه، هه‌وڵێکی دیکه‌ی ڕاکێشانی سه‌رنجی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت رۆشنبیران، هێزه سیاسی‌ێه‌کان ،
ناوه‌ندکانی مه‌ده‌نی و ماڵپه‌ڕه‌کان و خه‌ڵکانی سێکۆلاری
وه‌گه‌ڕ خستووه‌ته‌وه. به‌م بۆنه‌وه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست ، وێڕای پشتیوانیی دووباره له‌م هه‌نگاوه،
داوا له هه‌موو تێکۆشه‌رانی یه‌کسانی خواز، سێکۆلار و
ئازادیخواز ده‌کات له هه‌رکوییه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین،
پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه وه‌ک ئه‌رکی ئینسانی و نیشتمانی چاو
لێبکه‌ن و هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرن.
ئاشکرایه ده‌ستوور ته‌نیا تایبه‌ت به باشووری کوردستان
نییه، هه‌روه‌ک چاره‌نووسی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان بۆ هه‌موو
کورد گرنگ و بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه، ده‌ستووره‌که‌شێ هه‌مان
نرخ و بایه‌خی هه‌یه. بۆیه هه‌رچه‌شنه که‌مته‌رخه‌می و
ته‌نه‌خی کردنێک ده‌بێته هۆی سه‌قامگیر کردنی یاسا و
ده‌سه‌ڵاتێک له سه‌ر بنه‌ماکانی شه‌رع ، که پاشهاته‌کانی
دواکه‌وتوو ڕاگرتنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، بڕه‌ودانی خورافه و
له‌هه‌موو گرینگتر به‌رپاکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری ده‌بێت.
نا بۆ
هه‌رچه‌شنه ده‌ستوورێکی ئیدئولۆژیک
ئه‌رێ
بۆ ده‌ستوورێکی سێکۆلار
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
6 ی2 ی
2007
17ی
ڕێبه‌ندانی 2706
www.helwist.com
|