ده‌رهاویشتنی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب له زیهن و مێشکی ملیونان
خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستان و جێ گرتنه‌وه‌ی به سرودێک که
خواستی زوربه‌ی خه‌ڵكی کوردستان نیه کارێکه ته‌نها
له‌هه‌گبه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی دا هه‌یه ، وه ڕێز دانه‌نان
بۆ خه‌ڵکی کوردستان نیشانه‌ی ملهوڕی ناسیونالیسته‌کانه ، وه
ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ش دیسان په‌نجا به په‌نجاکه تیایدا ڕه‌نگی
دایه‌وه ، به‌وه‌ی که سرووده‌که دانه‌ره‌که‌ی شێرکۆ بێکه‌سی
ینک و ئاوازه‌که‌ی پ‌د‌ک ه ، که هه‌ڵکه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌رو
زوڕناژه‌نی ده‌رباری بارزانیه ، من به‌ش به‌حاڵی خۆم باوه‌ڕم
به‌و سرووده نیه ، وه‌کو ناوه‌رۆک ، به‌س ئه‌وه مڵکی پارتی
و یه‌کیه‌تییش نیه به‌ڵکو سروودێکه خه‌ڵکی کوردستان له کاتی
به‌گژاچوونه‌وه‌ی دوژمن‌دا ، له کاتی هه‌ڵمه‌ت بردندا ،
له‌کاتی به‌رگریدا ، له‌کاتی شاڵاودبردن بۆ دوژمن دا ، له‌کاتی
خۆڕاگری‌دا ، له پێش په‌تی سێداره‌دا ، به درێژایی زیاتر
له‌نیو سه‌ده سروودی به‌ره‌نگاری بووه ، ئه‌و سرووده له
دڵ و مێشکی ملیۆنان مرۆڤی کوردا یاداوه‌ری به‌جێهێشتووه ،
ئه‌و سرووده و گۆڕینه‌که‌ی ده‌بوایه به هه‌ڵبژاردن و
وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام بدرایه ، نه‌ک
به‌یه‌ک دانیشتنی ژێربه‌ژێری سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی
بگۆڕدرایه ، ئه‌و گۆڕینه به‌خاتری ڕازی کردنی دڵی مه‌لا
عه‌لی و مه‌لا کرێكآره‌كان بووه نه‌ک به‌وه‌ی
که‌تازه‌کردنه‌وه‌ی شته‌کۆنه‌کان بێت .
هاتنه
مه‌یدانی ئیسلامی سیاسی و خۆنیشان دانی وه‌ک ئالته‌رناتیڤی
ناسیونالیزم و وه‌ک میراتگری ده‌سه‌ڵات خۆده‌نوێنێت ،
به‌پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی کۆنه‌په‌ره‌ستی ناوچه‌که‌و مل
که‌چی و سات و سه‌ودای ناسیونالیسته‌کان
له‌گه‌ڵیانداوسه‌ردانه‌واندن له‌به‌رامبه‌ر داواکانیان بووه
هۆی پاشه‌کشه و لاواز بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان له‌ناو
هاوکێشه سیاسیه‌کانی کوردستان دا ، وه پشتیوانی گه‌رم
له‌لایه‌ن سه‌رانی کوردایه‌تیه‌وه بۆ ده‌سته‌و میلیشیاکانی
ئیسلامی سیاسی و هه‌ڵکردنی په‌رچه‌مه‌که‌یان له‌لایه‌ن
تاڵه‌بانی و بارزانیه‌وه ، ڕاکێشانیان بۆناو زۆرانبازیه
سیاسیه‌کان ، و بوونی گه‌نده‌ڵی و دزی وڕاووڕوتی لێپرسراوان ،
بووه هۆی ڕووسپی کردنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی سیاسی ، تا
کار به‌وه گه‌یشت ئیسلامی سیاسی ڕۆژ به‌ڕۆژله‌خۆڕێک خستن دا
بوو به‌رامبه‌ر به ناسیونالیزم ، وه‌ڕۆژبه‌ڕۆژ داواکاری
ئیسلامی سیاسی له سه‌رانی ناسیونالیزم ڕوو له زیادیه ، تا
کار به‌وه ده‌گات جورئه‌ت ناکه‌ن ده‌م به‌رن بۆ هیچ
هه‌لبژاردنێک ، چونکه زمانی ته‌بلیغاته‌که‌یان وه‌ها ڕیسوا
بووه ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نازانن جارێکی تر خۆڵ بکه‌نه چاوی
خه‌ڵکی تا ڕایان کێشنه به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان . ئیسلامی
سیاسی له‌کوردستان دا ڕوو له هه‌ورازه‌و تاڕاده‌ی فه‌رزکردنی
بیروڕاکانیان به‌سه‌ر ده‌ستووردا ئه‌وه‌نده‌ی تر هێنانیه
پێشه‌وه ، ته‌نانه‌ت له شێوه‌ی دانیشتنی ناو په‌رله‌مان
ئیسلامیه‌کان هیچ کاتێک له‌ته‌نیشت ژنانه‌وه دانانیشن ،
ته‌نانه‌ت وایان لێ هاتووه که له بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه
فتوای کوشتنی خه‌ڵکانی ئازادیخواز و کۆمۆنیست وڕۆشنبیران
ده‌ده‌ن ، به‌ڵام لێپرسراوان جورئه‌ت ناکه‌ن
له‌به‌رامبه‌ریاندا بێنه وه‌ڵام ، ڕاوه‌دونانی نوسه‌ران ،
داخستنی ڕۆژنامه‌کان شان به‌شانی ناسیونالیسته‌کان ، کارێکی
کردووه ئیسلامی سیاسی ساده‌ترین بابه‌ت له‌سه‌ر ڕوپه‌ری
ڕۆژنامه‌کان ده‌خه‌نه ژێر سانسۆر و له‌بڵندگۆی
مزگه‌وته‌کانه‌وه هاوار هاوار ده‌ست پێده‌که‌ن و لێپرسراوانی
حکومی ده‌خه‌نه ژێر پرسیار به‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه و
ڕۆژنامه‌که‌و نوسه‌ره‌که‌ی ده‌بێت ڕه‌جم بکرێت و
ڕاوه‌دووبنرێت ، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران دێن به‌پیریانه‌وه و
گوێڕایه‌ڵیان ده‌که‌ن و ده‌بنه پشتیوانی ئیسلامی سیاسی ،
بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووه به‌ر به ئیسلامی سیاسی بگیرێت ،
وه ڕێگه‌یان پێ نه‌درێت که هه‌رچیه‌کیان ویست بیبه‌نه سه‌ر
، ده‌بێت ئه‌وان مل که‌چ بن بۆ خواستی جه‌ماوه‌ر نه‌ک
جه‌ماوه‌ر مل که‌چی ئیسلامه‌کان بێت .
|