ڕووانین

 حه‌مه‌شوان شه‌ریف
کونگێلف

Hamashwan1@hotmail.com  

                                                           2007.01.11

له‌ڕووانیت به‌گومانم ،

 نیگات به‌فره‌ و ئه‌توێته‌وه‌  ، .

له‌وهه‌تاوه‌ش خۆشنه‌ئه‌‌بوم

 ڕه‌نگی به فری ونکردوه‌  ،.

 

هه‌ناسه‌که‌م  دارستانی

  دڵته‌نگترین  ئێوارانم    ،

بۆچی نایه‌یت لێم پپرسی

 وه‌ک ئه‌رخه‌وان هه‌ڵوه‌ریوم ،.

 

ساڵانێکه‌ نیگای چاوم

 بۆ بینینی تۆ ئه‌ڕوانێ

وه‌ک سێبه‌رێک به‌دواته‌وه‌م

خۆشه‌ویستیم  لێئه‌ڕژێ .

 

هه‌راسانه‌ ئه‌وینی من

  تاڤگه‌ی خه‌مێک له‌خۆیئه‌گرێ  ،

 دڵنه‌وایم شه‌پۆل ئه‌دا

 کاتێک نیگات ئه‌گاته‌ جێ ،.

 

  تۆ ببینه ‌ من سوتاوی 

چاوی کێم و  کێئه‌ڕوانێ !،

له‌ دووچاوی من بڕوانه‌

کێ منی ویست ئه‌وه‌ی ئه‌وێ .!.

 

ئه‌وینی من له‌ئاسمانی

تۆدا نه‌بێ  نابێ بفڕێ  .!.

 چۆن ئه‌توانم دڵبه‌م به‌ئه‌و

ماڵی دڵم ئه‌سووتێنی .

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca