خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کورتیان نه‌هێناوه له وه‌عد و به‌ڵێنی
جێبه‌جێ نه‌کراو ، به‌ڵام پێوویستیان به ئاو کاره‌با هه‌یه ،
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه که‌میان نه‌هێنا له به‌خشینی قوربانی و
چه‌شتنی ئازاری زۆر ، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش برینداره‌کانی
کیمیاباران به‌ده‌م ژانه‌وه ئه‌تلێنه‌وه ، کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه بووبه هۆکاری به‌ده‌ست هێنانی ده‌یان ده‌سکه‌وتی
سیاسی و ئابوری بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ، به‌ڵام کۆڵان و
شه‌قامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه هه‌مووی قوڕاو چڵپاوه ،
ده‌سه‌ڵاتداران زۆر ناوی هه‌ڵه‌بجه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی دێنن ،
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات گوێ له داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
ناگرێت ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بۆ پیاهه‌ڵدان و هۆنینه‌وه‌ی قسه‌ی
ڕه‌ونقدار یه‌که‌من ، به‌ڵام خوێندکارانی ئه‌م شاره له‌به‌ر
چرا سه‌عی ده‌که‌ن و گه‌نجه‌کانیشی ته‌نها ناوبازاڕ شکده‌به‌ن
بۆ به‌سه‌ر بردنی کاته‌کانیان ، خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه زۆر کۆنفراس
و کۆبونه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت ، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش ته‌واو ڕوون
نییه ئاو هه‌وای ئه‌و شاره بۆ ژیان ده‌ست ده‌دات یان نا ،
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شاره‌که‌یان له
ئازاری 1991 وه به‌م شێوه‌یه ده‌ژین ،خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه
هه‌موو ساڵێک له‌یادی ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاره‌که‌یان
به‌شێوه‌ی جۆراو جۆر ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و خوازیاری
ژیانێکی ئینسانی و ئارام و شایسته به‌خۆیانن ، با له‌یادی
19هه‌مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا پشتیوانی له
داواکاری و خواسته‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین و
به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردوستان بڵێین وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به
داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه هیچ ته‌بریرێک هه‌ڵناگرێت و
داواده‌که‌ین به‌زووترین کات وه‌ڵام به داخوازیی و
مافه‌سه‌ره‌تاییه‌کانیان بده‌نه‌وه .
|