ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێنه‌رانی هه‌فته‌نامه‌ی ڕه‌خنه‌ی چاودێر

 

 

 

له‌ لاپه‌ره‌ 4ی هه‌ردوو ژماره‌ی 49 و 50ی هه‌فته‌نامه‌ی ره‌خنه‌ی چاودێردا، گفتوگۆیه‌کی من بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ "بڕوا به‌رزنجی" ئاماده‌یکردووه‌، من خۆم به‌خاوه‌نی ئه‌م گفتوگۆیه‌ نازانم، چونکه‌ له‌ ژێر دوو ناونیشانی ناجۆرو هه‌ڵه‌و یه‌ک دنیای تر له‌هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و پچڕاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. کاتێک که‌ ئه‌م گفتوگۆ هاوڕێیانه‌م له‌گه‌ڵ بڕواو چه‌ند براده‌رێکی تردا کرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێکه‌وتین که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ئه‌م دانیشتنه‌ هاوڕێیانه‌یه‌ وه‌ک خۆی که‌ تۆمارکراوه‌ ئاواش بڵاوبکرێته‌وه‌ تا دوای به‌تاڵکردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستکاری و چاکنه‌کرێت له‌لایه‌ن منه‌وه‌. به‌ڵام وه‌ک هه‌موو کاره‌ نا ئه‌مه‌کییه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسی کوردی به‌شێکی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ له‌ دوو لاپه‌ره‌ی هه‌فته‌نامه‌ی چاودێری ڕه‌خنه‌دا به‌دنیایه‌ک هه‌ڵه‌ی نووسینه‌وه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ که‌ خوێنه‌ر به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانێت سیاقی قسه‌کانی من بداته‌وه‌ ده‌میه‌کتری.

من وه‌ک هیوا قادر داوای لێبووردن له‌ خوێنه‌ران ئه‌که‌م، وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک من خۆم به‌ خاوه‌نی ئه‌و دوو لاپه‌ڕه‌یه‌ نازانم که‌ به‌ناوی گفتۆگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ مندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

هیوا قادر

070122

ستۆکهۆڵم‌‌

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca