مرۆڤ وه‌کو خاوه‌ن عه‌قڵ و ئاوه‌زو هۆشێکی هه‌ستیار، هه‌ر
له‌گه‌ڵ چاوهه‌ڵێنانی له‌سه‌ر ئه‌و بسته خاکه‌ی
که‌به‌هه‌ساره‌ی زه‌وی ناوزه‌د ده‌کرێت، گیروگرفته‌کانی
له‌گه‌ڵ چرکه‌ی پێنانه ژیان و هاتنه دونیاوه ده‌سپێده‌کات.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه یه‌که‌م وشه‌ی ساتی له‌دایکبوون
و به‌ر له‌زمان پژانمان، ده‌نگی گرییه‌که‌مانه. ئه‌و گرییه‌ش
ئه‌گه‌ر واتایه‌کی هه‌بێت، ئاماژه‌یه بۆ هاتنه ناو ژینێکی پڕ
له‌گرفت و کێشه. ئاخر له‌گه‌ڵ چاوهه‌ڵێنان له‌سه‌ر زه‌ویدا،
گرفته‌کانی له‌بابه‌ت؛ گه‌رماو سه‌رمابوون و تینوه‌تی و برسێتی
و نه‌خۆشییه‌کان وه‌کو هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی تری جه‌سته‌یی
ئاوێته‌ی ژیانی مرۆ ده‌بێت، له‌کاتێکدا پێش چاوهه‌ڵێنان
له‌سروشت و له‌ناو سکی دایکدا پێان ئاشنانین.
هه‌ست و هۆش فره کاریگه‌رن له‌ژیانی هه‌ریه‌که‌مان، تائه‌و
ئاسته‌ی ناتوانین له‌به‌رامبه‌ر بچوکترین، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و
گرفته‌کان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین . هه‌ر‌وه‌ها ڕاستیشه ئه‌گه‌ر
بێژین: بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گرفته‌کان، گرییه‌ی سه‌ره‌تای
له‌دایکبوون، هه‌نگاوو ده‌سپێکمانه. که‌دواتر ئه‌و گرفتانه
وه‌کو سێبه‌ر له‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ته‌مه‌ن به‌دواماندا دێن.
هه‌رچی گرفته به‌راییه‌کانی له‌بابه‌ت سه‌رماو گه‌رماو
برسیبوون و..هتد،ین هه‌ر بۆ مرۆڤ نین به‌ته‌نها به‌ڵکو هه‌موو
گیاندارو زینده‌وه‌رێک تێیاندا هاوبه‌شن، که‌له‌ڕاستیشدا له‌م
پێشه‌کییه‌وه ده‌مه‌وێت، بۆ ده‌ربڕینی گرفته‌کانی تر
که‌تایبه‌تن به‌مرۆڤ و بونه‌وه‌ره‌کانی تری سه‌ر زه‌وی پشکییان
تێدا نییه‌و، به‌گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێن، کورته باسێک
بکه‌ین.
هه‌موو زاناکانی بواری سۆسیۆلۆژی له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هاوڕان،
که‌مرۆڤ ناتوانێ دابڕاو له‌کۆمه‌ڵگاو به‌ته‌نهاو گۆشه‌گیر
بژێت، که‌واتا له‌تێکه‌ڵبوون و به‌رده‌وامی ژیان له‌ناو
کۆمه‌ڵگاشدا، گرفته ترسناکه‌کانی تری ژیان ( گرفته
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان) سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن که‌خودی مرۆڤ به‌هۆی
نادادپه‌روه‌ری و ڕوانگه به‌رته‌سکه‌کانی داهێنه‌ریانه‌و،
له‌ڕێڕه‌ویی کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی مرۆدا تاک گیرۆده‌ی بارێکی
ئاڵۆز ده‌که‌ن. گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌وه
ده‌ناسرێنه‌وه، که‌ڕێره‌وێکی جودا له‌ڕوانگه‌و خواستی تاک بۆ
مرۆڤ داده‌مه‌زرێنن، ئه‌وانه‌ش به‌هۆی کولتوور‌و داب و نه‌ریت و
ئایدیۆلۆژیا‌و یاسا نه‌گونجاوه‌کان و جیاوازی چینایه‌تی و
پێوه‌ره ڕه‌گه‌زی و ئابوورییه‌کان و..هتد، سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن،
لێره‌وه‌شدا ده‌مه‌وێت بڵێم: ماده‌م سرووشتی مرۆڤ وایه؛
ناتوانێت به‌ئاسانی و دابڕاو دوور له‌کۆمه‌ڵگا بژێت،حه‌تمه‌ن
کۆمه‌ڵگاش مه‌رجی خۆی هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی تاک بۆ ڕۆیشتن
به‌ڕێڕه‌وه‌کانێ داب و نه‌ریت و کولتووره‌کاندا
تابه‌هۆیانه‌وه مرۆڤ ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن. له‌نێوان داوای
پاپه‌ندبوونی مرۆڤ به‌کۆمه‌ڵگاو سه‌رکێشی تاک به‌هۆی
پێشکه‌وتنه خێراکان، گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و به‌ره‌به‌ره‌ش په‌ره ده‌ستێنن.
له‌ڕاستییدا هه‌ر قۆناغێک له‌ته‌مه‌نی تاک دا، کۆمه‌ڵه خواست
و ئامانجێکی تایبه‌ت به‌قۆناغه‌کانی ژیانی هه‌یه، که له‌جێی
به‌جێ نه‌بوونییان تووشی ئه‌و ده‌رده ده‌بین که‌پێده‌گوترێت؛
گرفت یان کێشه. قۆناغی گه‌نجیه‌تیش که‌مرۆڤ له‌پڕ جوڵه‌ترین
قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نیدایه، هه‌ر له‌هه‌ڵسوکه‌وت و ڕامان و
ڕوانگه‌کانی تا به‌ده‌ستهێنانی ڕووئیاو خه‌ون و حه‌زو
خۆزگه‌کانی، زۆرجار ڕووده‌دات که تاک بۆ به‌ده‌سخستنی تێکڕای
ئامانجه‌کانی یان به‌شێک له‌ئاوات و خۆزگه‌کانی، به‌ته‌نها
جوڵه‌یه‌کی دوور له‌کولتوور و داب و نه‌ریته باوه‌کان، تووشی
گرفت گه‌لێکی بێی شومار ببێت. هه‌رچه‌نده به‌بڕوای خۆم
مه‌ترسییه‌که له‌تووشبوون به‌گرفته‌کان نییه به‌قه‌د
ئه‌وه‌نده‌ی چاره‌سه‌ر نه‌بوونییان ده‌بێته ده‌ردێکی باو بۆ
سه‌ر کۆمه‌ڵ و چه‌نده‌ش هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نه‌درێت یان
چاره‌سه‌ره‌کان دوابخرێن، به‌ره‌به‌ره له‌قۆناغه‌کانی دواتری
ژیاندا په‌ره ده‌ستێنن و کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌دوای خۆی بۆ
نه‌وه‌کانی تر به‌جێ ده‌هێڵت.
گه‌ر
نموونه‌یه‌ک وه‌ربگرین؛ ڕه‌نگه زۆربه‌مان ده‌رک به‌وه‌بکه‌ین
هه‌موو خه‌ون و خولیای گه‌نجێک، چ کوڕ بێت یان کچ له‌م
وڵاته‌دا ده‌سته‌به‌ربوونی ژیانێکی ساده‌و ساکاره تا
به‌هۆیه‌وه له‌کاتی هاوسه‌رگیریدا، دوور له ئه‌رک پێدان
به‌ماڵه باوان، بتوانێت ژیانی هاوسه‌ری پێکبهێنێت. به‌ڵام
چونکه ئه‌وه وه‌کو دیارده‌یه‌ک هه‌ڵێنجراوی کولتوور‌و داب و
نه‌ریتی کورده‌واری نییه، به‌ڵکو شێوازێکه به‌سیسته‌می
وڵاتانی پێشکه‌وتووه‌وه په‌یوه‌سته، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی
کوردستان، به‌ئه‌رکی خۆی نازانێت، به‌بوێرییه‌وه بازێک
به‌سه‌ر ژیانی نه‌وه‌کانی پێش ئێستا بدات، به‌تایبه‌ت که پاش
زیاتر له‌دوو هه‌زار و پێنج سه‌دساڵ له‌مێژووی داگیرکاری
له‌سه‌رده‌مێکی ئازادی زێڕیندا به‌هۆی حوکمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا
ده‌ژین. ئه‌گه‌ر گه‌نجێک ژیانێکی ئاواها یان نزیک له‌مه‌ی بۆ
ده‌سته‌به‌ر نابێت، وه‌ڵامه‌که‌ی زانراوه، چونکه ئێمه
له‌کوردستان سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسیی پێشکه‌وتووی
ئه‌وتۆمان نییه، که‌پێداگیری له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ژیانی
ئابووری تاک و کۆمه‌ڵگا بکات به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان، یان هیچ
نه‌بێت که‌مێک به‌دادپه‌روه‌رانه هه‌ڵس و که‌وت بکات. گرفته
سه‌ره‌کییه‌کان لێره‌وه بۆ گه‌نج سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن... چونکه
گه‌ر گه‌نجێک خودانی بڕوانامه‌و توانستێکی زۆری عه‌قڵیش بێت،
یان له‌گه‌ڵیشیدا ده‌ست ڕه‌نگین و خاوه‌ن شیان و
به‌هه‌ره‌مه‌ندو کارزان بێت و، ئاماده‌ی کاری هه‌بێت، هه‌رچی
توانای خۆی هه‌یه ده‌کاری بێنێت، وه‌لێ به‌فریای فه‌راهمبوونی
پێداویستییه‌کانی ژیانی خۆی ناکه‌وێت، چ جای بگاته
به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ژیانی قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی ئاینده. به‌م
هۆکاره‌شه‌وه گه‌نج له‌گه‌ڵ ده‌یان گرفت و کێشه‌ی ناوازه
ڕووبه‌ڕووده‌کاته‌وه، که‌له‌ئاینده‌شدا گرفت گه‌لێکی بێ شومار
بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م دێنێت و من مه‌ترسییه‌که‌ش له‌وه‌دا
ده‌بینم، که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌م گرفتانه‌و په‌نگ خواردنه‌وه‌ی
ناخی گه‌نجان، سه‌ره‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌مڕۆی
کوردستان، بۆ چاره‌نووسی شکسته‌کانی ڕابردووی شۆڕشه‌کانی پێشوو
به‌رێت.
له‌ناو پێکهاته‌ی قۆناغبه‌ندی ته‌مه‌نی مرۆڤدا، ته‌مه‌نی
گه‌نجیه‌تی هه‌ستیارترین قۆناغه که‌گرفته‌کانی ژیانی تێدا
ڕه‌نگده‌داته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر داخراوی کۆمه‌ڵگا
له‌ئاستێکدابێت، ئاماده‌ی گۆڕانکاری خواسته‌کانی ژیانی گه‌نجی
نه‌بێت، چه‌نده‌ش زه‌مینه‌ی تێکشکاندنی به‌هاداسه‌پاوه‌کانی
به‌شێک له‌میراتی سیاسیی و کولتوور‌و داب و نه‌ریتمان نه‌بێت،
گرفته‌کان له‌گۆمه‌ڵگادا به‌سه‌ریه‌کدا که‌ڵه‌که ده‌بن و بۆ
قۆناغه‌کانی تری ته‌مه‌ن و بۆ نه‌وه‌کانی ئاینده ئاسه‌واری
نه‌رێنی و نێگه‌تیڤ به‌جێده‌هێڵن و له‌کۆنه‌ستی کۆمه‌ڵ و
سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تییدا، شوێنه‌واریان ده‌مێنێت.
05/02/2007
|