ده‌نگی
کۆمیته‌ی ژنانی ئازادیخوازی کورد
ئێمه
وه‌ک ده‌سته‌یه‌ک له ژنانی ئازادیخواز ، له کوردستان و
هه‌نده‌ران ، سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و کاره قێزه‌ونه ده‌که‌ین که
له ده‌ڤه‌ری شێخان ، له ژێر ناوی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا
ده‌ستی ڕه‌شی ئیسلامی سیاسی زۆر دڕندانه که‌وتنه پاره
پاره‌کردنی جه‌سته‌ی ژنێک .
له‌م
ڕۆژانه‌دا بارگرژیه‌ک له‌ده‌ڤه‌ری شێخان هاته‌ئاراوه که
قوربانی بارگرژیه‌که کوشتنی ژنیکی بێ‌تاوان له‌ژێر ناوی
پاراستنی ناموس و شه‌ره‌ف دا لێکه‌وته‌وه ، ڕابه‌رانی ئه‌و
ده‌سته ڕه‌شه بێگوومان ئیسلامی سیاسیه و ، ئیسلامی سیاسیش
وه‌کو پیشه‌ی مێژووییان ، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا ،
له‌باکوور بۆ باشوور ،له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف ، نامووس
، ڕه‌وشتی باووباپیران ، موقه‌ده‌ساتی کۆمه‌ڵگه ، ڕێزگرتن
له‌یاساکانی ئیسلام ، به سه‌دان و هه‌زاران ژنیان کردۆته
قۆچی قوربانی ، سه‌ربڕین و ئه‌تک کردن و ده‌ست وپێ بڕین و لووت
بڕین و مه‌مک بڕین و تێزاب ڕژاندن به قاچی ژناندا ته‌نها له
ئه‌ده‌بیات و کولتورێک دا هه‌یه که ته‌مه‌نه‌که‌ی زیاتر
له‌هه‌زار ساڵه ئێکسپایه‌ر بووه . ڕابه‌رانی ئه‌و ئه‌ده‌ب و
کولتوره‌ش هه‌میشه جۆره ئینسانێک بوون دژ به ڕه‌وتی گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵگاو دژ به نوێکاری کۆمه‌ڵگاو دۆست به‌شته دانراوو
پیرۆزه‌کان و سه‌پاندنی کولتور‌و یاسا‌و ڕێسایه‌ک که‌له‌گه‌ڵ
سیسته‌می پێک هاته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان زۆرناته‌بایه‌و ، له‌گه‌ڵ
خواست و مه‌رامه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا هاوجووت نیه .
وه
هێشتنه‌وه‌و به پیرۆز ڕاگرتنی پیاوسالاری بۆته یاسایه‌کی
چه‌سپاو له‌ناو ده‌ستووری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پاڵپشتی
کردن له به‌کۆیله‌کردنه‌وه‌ی ژنان بووه‌ته به‌ندێکی ڕه‌سمی (
چونکه شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یاساکانه ) . ئێمه
وه‌کو ده‌نگی ژنانی ئازادیخواز وسه‌ربه‌ست جارێکی تر دووباره‌ی
ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێت یاسایه‌ک سه‌روه‌ر بێت که سه‌رجه‌م
ئینسانه‌کان و به‌تایبه‌تی ژنان ئازاد بن وه له‌ژێر هیچ
بڕوبیانوویه‌کی ناموس په‌ره‌ستی و مه‌زهه‌بیدا خڵتانی خوێن
نه‌کرێن ، وه‌هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنێکی مه‌زهه‌بی مه‌حکووم
ده‌که‌ین . بۆیه لێره‌وه ئێمه‌ی ژنان داوا له لێپرسراوانی
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین که چاو بخشێننه‌وه به که‌یسی ژنان
دا‌و هه‌رجۆره ڕێگیریه‌ک له ئازادی ژنان وه‌لانرێت ، وه
سه‌رجه‌م ئه‌وتاوان بارانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی ژنان
دا دادگایی بکرێن له‌ژێر چه‌تری یاسایه‌کی مه‌ده‌نیدا ، وه
داواکاری ده‌ستگیرکردنی تاوان بارانی کاره‌ساته‌که‌ی شێخانین ،
وه‌هه‌رچی زووتره بکوژانی ژنان ڕاپێچی زیندان بکرێن .
بۆیه
ئێمه لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ،
ڕێکخراوه‌ی ژنان ، ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ، وه‌ده‌نگ بێن
له‌به‌رامبه‌ر بێ عه‌داله‌تیه‌ک دا که‌باڵی کێشاوه به‌رسه‌ر
کۆمه‌ڵگادا .
بژی
ئازادی ژنان ، مه‌رگ و نه‌مان بۆ یاساکانی پیاوسالاری .
کۆمیته‌ی ژنانی ئازادیخوازی کورد .
jnani_azadixwaz2007@yahoo.de
|