ئه‌مجاره‌ * (سورایه)‌کان چییان له‌کوردئه‌وێت...؟!

کامه‌ران ئیسحاق په‌ری 
سوید

Kamaran_pary@hotmail.com

 

هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستم هه‌یه‌ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌،پێشتربه‌رله‌وه‌ی ئاشنایه‌تیمان هه‌بێتوبیناسم پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و کادیرێکی هه‌ڵکه‌وتوی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه‌.هه‌مووجارێکێش که‌هه‌لوڕێکه‌وتی دیده‌نیمان بۆده‌ڕه‌خسێت سه‌ره‌تازۆربه‌گه‌رمی ئه‌که‌وینه‌گیان سیاسه‌توله‌نێوته‌لیسمه‌کانی سیاسیه‌توبارودۆخی کوردستان خۆله‌بیرده‌که‌ینو‌کاتمان له‌بیر ده‌چێته‌وه‌ له‌ناوباسه‌کانداوگوم ئه‌بین،‌وه‌لێ پاش که‌مێک کێشمه‌کێشم باسه‌کانمان ئاڵۆزده‌بنه‌وه‌ودواتریش به‌گومانه‌وه‌ ده‌ڕوانیینه‌ تێفکرین و گرێ کویڕه‌کان،باسه‌ته‌واونه‌بووه‌کان،خه‌مه‌قوڵه‌کانی نیشتیمان به‌هه‌ڵپه‌ساوی بۆواده‌ودیده‌نیه‌کی نه‌زانراوبه‌جێ ده‌هێڵێن هه‌موو جارێکیش که‌به‌ینمان تێکده‌چێ کێشه‌وله‌یه‌کتێنه‌گیشتنه‌کان له‌وێوه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت که‌ده‌ڵێت هاوڕی کامه‌ران.. (بۆئه‌وه‌ی که‌ممان ده‌ست بکه‌وێت،ده‌بێت داوی زۆربکه‌ین)ئه‌وهاوڕێ یه‌م پێی وایه‌که‌ده‌بێت گوتاروئاراسته‌ی کاروجه‌ختی سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی باشوری کوردستان که‌ئه‌مرۆله‌ژێرناوی کوردستانی ئێراق کارده‌کات هه‌ڵمه‌تو گوتاروتێکۆشانه‌که‌یان به‌و ئاقاره‌بێت که‌داوای هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان بکه‌ن..دواتریش،خۆئه‌گه‌رخوانه‌کرده‌ئه‌وداواکارییانه‌نه‌هاتنه‌بن ده‌ست به‌که‌مه‌که‌ ڕازی بین ،جائه‌و که‌مه ‌هه‌رچییه‌ک بێت،!فیدڕالی بێت یاخودئه‌تۆنومی بێت هه‌تاحوکمی زاتیووئاخافتن به‌زمانی دایک!.. له‌هه‌قه‌تدا من ته‌واو له‌دژی ئه‌م جۆره‌تێفکرینه‌م تاسه‌ر ئێسقانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نیم بۆپێشه‌ڤه‌‌چوونی،پروسه‌ی سیاسی یان به‌ده‌ستهێنانی ماف.‌داوای زۆروقایل بوون به‌که‌م ببێته‌ مانشێت و دروشمی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان،هه‌میشه‌ش ئه‌م خاڵه‌خاڵی به‌گژداچوون و،لێکترازانی بیری هاوبه‌شی من وئه‌وهاوڕێ یه‌مه‌.من پێم وایه‌سیاسه‌تکردن ،دوربینی وواقیع بینی گه‌ره‌که‌ نه‌ک خه‌ون و خه‌یاڵ وقسه‌ی زل...سیاسی ئه‌بێت گه‌شبین بێت،ئاگای له‌ده‌وروبه‌ربێتوله‌سه‌رحیسابی که‌س ماف بۆخۆی به‌ره‌وانه‌زانێت دواتریش بزانێت چۆن خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رداله‌گه‌ڵ ماتریاڵه‌کانی پۆلیتیک خۆراهێنیت،بزانێت چۆن له‌گه‌ڵیاهه‌ڵکاتونه‌هێڵێت دوره‌په‌رێزڕاگیرێت ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها له‌پێناوله‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌وکه‌مه‌یه ‌که‌ئه‌مڕۆ به‌دی ده‌کرێت...؟!

جائازیزه‌که‌م ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆش هه‌ندێک له‌مه‌سیحیه‌کانی کوردستان که‌ده‌ستیان له‌سه‌رکه‌مه‌رداناوه‌وبه‌نازه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی  داوای ئه‌که‌ن..له‌وداخوازییه‌که‌ئه‌وهاوڕێیه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وتنی ده‌رفه‌ت داوای چوارپارچه‌ی کوردستان له‌من ده‌کاتوله‌لای باشوخراپ ئه‌م باسه‌ده‌هێنێته‌وه‌گۆڕێ..داواکردنی حوکمی زاتی بۆ(کلدانی.ئاسوری.سریانی)له‌م ئانوساته‌داهه‌ڵگرتنی به‌ردێکی فره‌گه‌وره‌یه‌و ئه‌نجامه‌که‌شی که‌وتنیه‌تی به‌سه‌رشان وباڵی خۆیدا.بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چین.وبزانین چیمان ئه‌وێت؟.سه‌ره‌تاله‌خۆمان بپرسین ئێمه‌ بۆچی داوی حوکمی زاتی ئه‌که‌ین؟ئایاداواکردنه‌که‌ما‌ن ته‌نهاوه‌ک ئه‌وداخوازییه‌ی ئه‌وهاوڕێیه‌مه‌که‌دواتربه‌که‌مه‌که‌‌ش ‌رازی بین؟ یاخودپێمان وایه‌که‌ممان بۆده‌ستبه‌رکراوه‌وداواکه‌مان له‌گۆشه‌نیگای په‌راوێزکردنی مه‌سیحییه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌،..یان هێچیان نییه‌و؟‌بۆئه‌وه‌داوای ده‌که‌ین بڵێن ئێمه‌ش داواکارین و ئێمه‌ش هه‌ین دواتریش به‌(ڕه‌شبونی دڵ)له‌یه‌کدیو هه‌تاهه‌تایه‌ له‌یه‌ک دابڕێن وه‌ک وپیشه‌ی هه‌ندێک له‌ڕه‌خنه‌گرانی سه‌رده‌می دژبه‌بیروچه‌مکی گڵۆباڵیزم وبزافی ڕزگاری خوازی ژنان گرتویانه‌ته‌به‌ر ‌ڕه‌خنه‌ ته‌نهابۆئه‌وه‌ده‌گرن که‌بڵێن ڕه‌خنه‌ده‌گرێت.ماف بۆیه‌داواده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی بڵێن ماف داواده‌که‌ین....لێره‌دا زۆرگرنگه‌ ئه‌وه ‌یه‌کلا بکه‌ینه‌وه‌وبپرسین ئایائه‌ومافانه‌ی که‌ئه‌مڕۆبۆمه‌سیحیه‌کانی کوردستان ده‌سته‌برکراوه ‌له‌ئاست خه‌ون وئومێدی مه‌سیحییه‌کان نییه‌؟.....یائه‌م داواکاری یه‌هه‌رایه‌که‌وئه‌یانه‌وێت(خه‌ڵکی ڕه‌شوڕوتوساده‌ی مه‌سیحی)پێ بخافڵێنن؟ وخۆیانی پێ جیابکه‌نه‌وه‌ ..ئاخرکاکی من تۆش که‌مێک به‌ویژدان به‌وکوردوه‌ته‌نی(به‌چاوسه‌یربکه‌وبه‌دڵ ره‌حم بکه‌) کاکی برا کوردچی به‌ده‌ستکه‌وتوه‌ تاحوکمی زاتیش بدات به‌تۆ؟باشه‌ هاوبه‌شی وشه‌راکه‌تکردنی پرۆسه‌سیاسی وده‌سکه‌وته ‌نیشتیمانییه‌کان‌ له‌په‌یامی خۆجیاکردنه‌وه‌ باشترجێگه‌ی خۆی ناگرێت؟ پاشان حوکمی زاتی بۆله‌کوردی داوده‌که‌یت؟..بۆچی داوای حوکمی زاتی له‌ولایه‌ن و به‌رپرس وجێ پێ یه‌ جوگرافی یه‌ی ‌ناکه‌یت که‌ پێشترنیشتیمانی تۆبووه‌...؟گه‌رکه‌مێک به‌ورردیش له‌شوێنزای هه‌بوونی مه‌سیحییه‌کانیش بڕوانین ده‌بینین زۆرینه‌یان له‌وشوێنانه‌نیشته‌جێن که‌کوردخۆی کێشه‌ی دیاریکردنی چاره‌نوسی له‌سه‌رهه‌یه‌وهێشتابۆی ساغ نه‌بونه‌ته‌وه‌.بۆی ده‌گه‌ڕینه‌وه‌یاخودله‌ده‌ستیان ده‌دات.ئاشکراشه‌که‌مه‌سیحییه‌کان له‌ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵی به‌تایبه‌ت به‌غداد که‌رکوک موسل زۆرترین ڕیژه‌پێکده‌هێنن وزۆرتریش ده‌بینرێن،..به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌حوکمی زاتی دان بمانه‌وێت له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی خێڵایه‌تی چه‌ند خێڵوخانه‌واده‌یه‌یه‌کی که‌می ناوکوردستان به‌(کلدانی ،ئاسوری،سریانی)ببه‌خشین ئه‌واگوناهێکی گه‌وره‌یه‌وتوشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ترمان ده‌کات..ئه‌وی که‌جێگه‌ی سه‌رنجه‌بۆمن که‌کاڵفامی دیبلۆماسیه‌تی که‌مایه‌تییه‌کی وه‌ک مه‌سیحی هه‌نوکه‌له‌وه‌داخۆی ئه‌بینێته‌وه‌به‌هانوفیتی نه‌یارانی.‌رۆژله‌دوای ڕۆژبه‌ره‌وبارودۆخێکی ناله‌بارونادروست هه‌نگاو ئه‌هاوێژێت وابزانم هه‌مووله‌سه‌رئه‌وه‌ڕێکه‌وتوین که‌،بۆئه‌وه‌ی له‌خێڵگه‌رای رزگارمان بێت ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری هه‌مووشتێک بین که‌په‌یوه‌ندی به‌هزروتێفکرینی خێڵوه‌ هه‌یه‌ منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که‌دابین کردنی زۆرترین ماف بۆکه‌مایه‌تی یه‌کان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێـمی کوردستان بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی چه‌سپاندی بیری دیموکراتی یه‌ته‌.وه‌لی مافدان..ئه‌رکی هه‌یه‌.سه‌ره‌تاترین ئه‌رکیش ده‌کرێت له‌وخاڵه‌وه‌بیت که‌نابێت مه‌سیحی خۆی له‌کوردی موسڵمان جیابکاته‌وه‌ئه‌وه‌ی که‌کلدانوئاسوریوسریانه‌کان داوای ده‌که‌ن جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکرایه‌، به‌فیتنه‌ی هه‌ندێک له‌سه‌ره‌ک خێڵ و ده‌سیسه‌ی هه‌ندێک له‌پاشماوه‌کانی به‌عس ودۆگمای کۆنه‌په‌رستی مه‌سیحی ئه‌یانه‌وێت به‌لبه‌له‌تێک بخوڵقێننوسه‌ری ئه‌م عاله‌مه‌ش له‌قوڕنێن..کاکی من کوردیش مافی خۆیه‌تی پێتان بڵێت ئێوه ‌هه‌تائێستاش له‌ناوخۆتان له‌سه‌رناوهێنانێکی یه‌کگرتو  وڕێنه‌که‌وتون.ئه‌شتوانم بڵێم تائه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌م په‌رته‌وازییه‌ی ناوخۆتان.سه‌ری له‌سیاسه‌توده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی کوردی شێواندوه ‌....ئه‌گه‌رپێتان بڵێن مه‌سیحیه‌کانی کوردستان لێی ده‌که‌ن به‌هه‌راوده‌لێن ئێمه‌ به‌ته‌نهاناوهێنانمان وه‌ک مه‌سیحی قایل نابینوئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کین خاوه‌نی کۆنترین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تین..تکایه مێژومان ته‌نها‌به‌ئاینی مه‌سیحی مه‌مانبه‌ستنه‌وه‌. ئێمه‌ مه‌سیحی ئاینمانه‌ ..وه‌ڵی نه‌ته‌وه‌ین.خۆئه‌گه‌ربێژین ئیمپراتۆریه‌تی کۆنی بابلیوئاشوری هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی لۆژیکی به‌مه‌سیحیه‌تی ئه‌مڕۆی  ئێوه‌وه‌نی یه‌و!..ئاشورییه‌کان بنه‌چاوه‌یه‌کی(سامی)هه‌ڵده‌گڕێت له‌گه‌ڵمانداده‌که‌ون‌به‌ڕقداوله‌دژی کورد به‌یاننامه‌ی ناره‌زای وتاوانی جینۆسایدوماف خواردنی کوردبۆمه‌سیحییه‌کان ‌ده‌گه‌ێننه‌هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کانی پاڵپشتی کوردوڤاتیکان..ئه‌گه‌ردواجاربه‌سێ ناو هێنانی جیاوازیش بانگتان بکه‌ین وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ئێستاله‌ده‌ستوری هه‌رێمدا هاتوه‌،داوامان لێده‌که‌ن که‌ناووشوناسێکی یه‌کگرتوتان بۆبدۆزینه‌وه‌....خۆشه‌ویسته‌که‌م ڕێگه‌م پێبده‌بڵێم ئێوه‌له‌ناوخۆتانابه‌قه‌ی کوردتان پێنه‌کراوئه‌زمونی کوردی نه‌بۆته‌ په‌ندێک بۆیه‌کگرتنه‌وه‌تان ئه‌وه‌تاله‌جیای ئه‌وه‌ی که‌به‌لیستێک بۆهه‌ڵبهژاردنه‌کان دابه‌زن به‌چوارلیست بۆکه‌مایه‌تییه‌کی مه‌سیحی له‌هه‌ڵبژاردندابه‌شداربوون...ئه‌گه‌رله‌سه‌رهه‌مان بنه‌ماش حوکمی زاتی بدرێت ده‌بێت چوارحوکمی زاتی بدرێت به‌که‌مایه‌تییه‌کی ئاینی ...له‌سنوری هه‌رێمێکی بچوکی وه‌ک کوردستانی ئێراق .له‌هه‌قه‌تیشدا:

ـ هه‌بوونی جیاوزای ئاینه‌کانی وه‌ک(مه‌سیحی)و(ئیسلام) له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان وئه‌ندامێتیان له‌ناوکۆمه‌ڵگای کورده‌واری دورکه‌وتنه‌وه‌و لێکدابڕانه‌له‌هاوڵاتیه‌تی کوردستانییان..ڕونتر کاتێک که‌مه‌سیحی داوای تایبه‌تمه‌ندییه‌کی (جۆری) له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی ناکامڵی ئاینی داواده‌کات ده‌بێت باش بزانن وبه‌ئاگابێت له‌وه‌ی که‌ئه‌م داواکردنه‌سه‌رئه‌نجام به‌له‌یه‌کترازانوڕوخانی ماڵی خۆی ته‌واوده‌بێت بۆیه‌ئه‌م کێشه‌یه‌به‌وه‌چاره‌سه‌رنابێت که‌داوای حوکمی زاتی له‌سه‌ربنه‌مایه‌کی ئاینی بۆمه‌سیحی بکه‌یت ،له‌سه‌ربنه‌ما نه‌ته‌وه‌یه‌که‌شی ئه‌وه‌ده‌مێکه‌ساغبۆته‌وه‌که‌کریستاینی ئه‌مڕۆی کوردستان هیچ  په‌یوه‌ندی یه‌کی ئه‌وتۆی به‌ئاشوریه‌تی دوێنێ نییه‌ .به‌ڵکو چاره‌سه‌ره‌که‌ی به‌وه‌ده‌بێت هه‌موویه‌کێک له‌مه‌سیحییه‌کان خۆی ساغ بکاته‌وه‌،که‌چییه‌؟ خۆی بناسێت کورده ‌یاخود کوردستانی یه‌؟،ئه‌گه‌رکوردنه‌بێت‌؟خۆڕه‌وایه‌کوردستانی بێت؟ به‌ڕای من هه‌رکاتێک ته‌ریب بوونی هه‌سته‌بزواوه‌کانی باوه‌ڕی ئاسمانی له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌لۆژیکییه‌کان یه‌کیان گرته‌وه‌یان له‌ده‌ربه‌ندێکی یه‌کگرتودابه‌یه‌کگه‌یشتن...‌ئه‌وائه‌وکات ده‌توانین ئه‌ویه‌کگرتنه‌به‌خاڵی تێگه‌یشتن ونزیکبونه‌وه‌ حیساب بکه‌ین بۆپێشه‌ڤه‌چونی  پرۆسه‌وداواکاری یه‌ چاره‌نوس سازه‌کان.

ـ ئاشوریه‌کان،به‌م دواییه‌ش کلدان وسریانییه‌کان بۆچه‌سپاندن وخۆناساندن وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک.مه‌سیحیه‌ت ومه‌سیحی بوونیان ده‌که‌نه ‌سونبول وهێمایه‌ک بۆ(نه‌ته‌وه‌ی)بوونیان که‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆێداسه‌ره‌تای کێشه‌وله‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنه‌که‌یه‌گه‌روابێت وئه‌م ڕایه ‌به‌راست بزانرێت که‌وابوومه‌سیحییه‌کی ئه‌فریقی ئه‌وروپایی له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ ده‌بێت ئاشوری بێت..فه‌ره‌نساییه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحی ‌باوه‌ڕی ئاسمانیه‌‌تی ئاشوری یه‌،مه‌سیحییه‌کی کوێتیش له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحی یه‌ونزیکیشه‌له‌ئیڕاق ئاشورییه‌. .... باوه‌ڕناکه‌م هیچ کات هاوڵاتیه‌کی سویدی به‌نمونه‌ئه‌وه‌قبوڵ بکات پێی بڵێت تۆ له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ساڵانی هه‌زاره‌ی یه‌که‌م باوه‌ڕهێنانی مه‌سیحیه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زمانی کڵێسانوێژت کردوه‌وکاتۆلیکی بویت ئاشوریت...باشه‌که‌ئه‌وهاوڵاتی یه‌سویدی یه‌ ،فه‌ره‌نساییه‌، ئه‌فریقییه‌،ئه‌مریکاییه‌پێ قبوڵنه‌بێت ئاشورییه‌ئه‌ی بۆمه‌سیحییه‌ک که‌له‌کوردستان هاوڵاتی یه‌ کوردنه‌بێت وکوردیه‌تیشی به‌جاشایه‌تی وخیانه‌ت وبه‌دپیاوی وه‌سف بکه‌ین؟ئه‌ی بۆچی مه‌سیحی کوردنه‌بێت؟چی هه‌یه‌جگه‌له‌ئاین)باوه‌ڕی ئاسمانی)  له‌کوردێکی تری جیابکاته‌وه‌..؟ئازیزه‌که‌م له‌کۆیتایداده‌مه‌وێت بڵێم .ڕێگای ترهه‌یه‌باشترله‌م ڕێگاینه‌مه‌سحیه‌تی کوردستان ئه‌توانێت  بیگرێته‌به‌ربۆگه‌ێشتن به‌ئامانجه‌کانی ڕێگای پێکه‌وه‌ژیانوهه‌ستکردن به‌نیشتیمانیه‌تی کوردستان .له‌وێشه‌وه‌

ده‌رچون له‌و گۆشه‌گیری وبه‌ندکراوی یه‌ که‌کڵێسابه‌درێژای چه‌ندسه‌ده‌یه‌که‌کردویه‌تی به‌به‌رنا‌مه‌ی کاروسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی  خۆی پاوانکردنی ڕؤلی کڵێساله‌بڕیاری سیاسی هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌وپێشمان ده‌بات  دواتریش گه‌رئاین بۆهێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی  کۆمه‌ڵ  نه‌بێت نه‌بوونی باشتره‌.

 

 

په‌رواێز.

*(سورایا)ناوهێنانێکی تری مه‌سیحییه‌کانه‌به‌زمانی ئاینی مه‌سیحی له‌ناوخۆیاندابه‌یه‌کدی ده‌ڵێن بۆنمونه‌..ده‌ڵیت من سورایه‌م ،وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵیت من موسڵمانم

له‌ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ ژماره‌217 ئه‌م بابه‌ته‌ده‌خوێنیته‌وه‌

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca