له‌گه‌ڵ
وه‌ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵات و ه‌په‌ره‌سه‌ندنی ڕێژه‌ی تێگه‌یشتن
و به پراکتیزه کردنی بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت له نێو
ده‌ستوره داڕێژراوه‌که‌ی هه‌رێمی کوردوستان، که به‌رده‌وام
له‌یشکه‌وتندایه و هه‌میشه کاری باشتری بۆ ده‌کرێت، له
کاتێکدا مخابن زۆربه‌ی زۆری ده‌زگا حکومیه‌کانی کوردی
په‌یڕه‌وی به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و یاسایانه‌وه ناکه‌ن ،
ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێک له‌و
به‌رپرسانه‌ی که وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ڕه‌سمی و نا ڕه‌سمیه‌کانی
کوردستانیان ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به ده‌سته‌وه گرتوه
و بێ باکانه پێشیلی له مافی زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ژار و
ماڵی کوردی ده‌که‌ن، به بێ ترس و به‌به‌رچاوی سه‌رکرده‌کانی
حیزبه کوردوستانیه‌کانی هه‌رێمه‌وه ڕاشکاوانه وبه بێ هیچ
لێکدانه‌وه‌یه‌کی خۆ به لێپرسراویه‌تی زانینه‌وه
هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی دزی و جه‌رده‌یی له‌ئابووری و
بوجیه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و بێ وویژدانانه تا
بۆیان بلوێت به ڕاست و به چه‌پ هه‌ڵده‌ستن به ده‌ست بڕینی
ئه‌م و ئه و و به زه‌وت کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان توانیویانه
تا ئه‌وڕۆش هه‌وڵ بده‌ن بۆ پڕ کردنی گیرفانه قووڵه‌کانیان که
هه‌رگیز بنی نایه‌ت ، ئه‌وه‌ش بێگومان له ڕووی یاساییه‌وه
ده‌بێت به توندی سزای تاوانه‌کانیان به سه‌ردا بسه‌پێت و بێ
به‌زه‌ییانه لێیان بپێچرێته‌وه ، وه ئه‌و به‌رپرسییه‌ش
ته‌نها ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵات دارانی ئیداره‌ی
هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک پێشتر باسمان لێوه کردوه به‌شێکی
زۆری ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی که ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردوستانی
گرتۆته‌وه تاوانه‌کانی ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و به‌رپر‌س
و کارمه‌ندارانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به ناوی خزمه‌ت و
خزمه‌ت کردنی هه‌رێمه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ کوردوستان و هه‌ر
وه‌ک کرمی دار که‌وتونه‌ته نێو ده‌زگا
خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه‌و به‌رده‌وام به‌روبوومه‌کان زیاتر
کرمۆڵ ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتدا تاوانبارن به دزی ئه‌و
ووڵاتانه‌ی که زووتر تیایدا ژیابوون دووباره ناوی کورد‌و
که‌له‌پووری کوردی ده‌ڕزێنن به‌وه‌ی که پاره‌و یارمه‌تی و
پاره‌ی خانه‌نشینی خۆیان به‌رده‌وام له خه‌زنه‌ی ئه‌و
ووڵاتانه به ساخته‌و ساخته کاری بۆ خۆ بڕیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش
له کاتێکدا که هه‌ر هه‌موویان ده‌زانن ئه‌و کاره دژ به
یاسایه‌و ڕۆژانه له ده‌زگا بڵاوکراوه‌کان و ڕۆژنامه
ناوچه‌ییه‌کاندا بڵاو ده‌بنه‌وه ، ئه‌و که‌سه هه‌ل
قۆزه‌رانه هه‌ستاون به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جۆره
ڕه‌فتارانه چونکه
باش ده‌زانن که ئه‌وڕۆ زه‌حمه‌ته ئه‌و ووڵاتانه‌ی لێوه‌ی
هاتوون زه‌حمه‌ته هه‌ستن به کۆنترۆڵ کردنی ئه‌و ناوانه‌ی
که له ووڵاتانی خۆشیان پاره‌وپوول به جۆره‌ها ناو بۆ خۆیان
ده‌قۆزنه‌وه .
ئه‌مه خۆی له خۆیدا ساخته‌یه‌که که ئه‌و که‌سانه له
لایه‌که‌وه وه‌ک تاک له خۆیان ده‌که‌ن و له لایه‌کی
دیکه‌وه ڕه‌وشت و نه‌ریتی کوردی تێک ده‌ده‌ن و هێڵه‌کان له
یه‌کتر ده‌ورووژێنن و خه‌ڵکانی تر فێری ساخته‌چێتی ئابوری
ده‌که‌ن، جگه له‌وه‌ش ئه‌مه به کارێکی گه‌له‌ک به‌د له
قه‌ڵه‌م ده‌درێت کاتێک ئه‌و ووڵاتانه یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و
که‌سانه ده‌ده‌نه به‌ر ده‌رگای دادگاکانیان.
وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره پاره‌وپووله سزایه‌کی توندی
به‌دواوه‌یه، چونکه گرتنی ئه‌و یارمه‌تیانه ته‌نها به یه‌ک
شێوه ده‌بێت که ئه‌و که‌سانه‌ی مافی گرتنی خانه‌نشینی و
یارمه‌تی گرتنی پاره‌ی نه‌خۆشی و یارمه‌تی ئابووریان بۆ
ده‌بڕدرێته‌وه ، له هیچ شوێنێک و ووڵاتێکی تره‌وه پاره‌و
پوول وه‌رنه‌گرن، ئه‌و مه‌رجه قانونیه‌ش هه‌ر هه‌موویان به
نووسراو بۆیان هاتۆته ماڵه‌وه‌و ئیمزاشیان له سه‌ر کردوه
به‌ر له‌وه‌ی که ده‌زگا حکومیه‌کان ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له
سه‌ر ده‌ربڕیبێت.
جا
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره خۆی له خۆیدا دژی یاسای ئه‌و
ولاتانه‌یه‌و دژ به لۆجیکی یاسایی نه‌خۆشی و خانه‌نشینیه،
بۆیه ئه‌رکه له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارنی هه‌رێم و یاسای
په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڵکو زیاتر له‌وه‌ش پێویسته له سه‌ر
ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردوستان که هه‌ستن به
به‌درووستکردنی لێژنه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ به مه‌رجێک
پێکهاتبن له سه‌رکردایه‌تی هه‌ردووک حیزبه‌که‌و وهه‌ندێ له
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش که که‌سیان له‌و لێژنه‌یه پێک
نه‌هاتبن له که‌سانی گه‌ڕاوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، ئه‌ویش بۆ
ئه‌وه‌ی له دواڕۆژدا نه‌وه‌که بۆ خۆ په‌ڕاندنه‌وه‌یان له‌و
تاوانانه، ناوه‌کانی خۆیان بستڕنه‌وه‌و ده‌ست بکه‌ن به
دروست کردنی لیستی تاییبه‌ت به هه‌ر که‌سێک که دوو ڕه‌گه‌ز
نامه‌ی هه‌بێت و هه‌نوکه‌ش له ده‌زگاکانی کوردوستان جێی خۆیان
گه‌رم کردوه و له ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به ساخته پاره
وه‌رده‌گرن ، له سه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ده‌سپێردرێت که
هه‌ستێت به ئاگادر کردنه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی لێوه‌یان
هاتوون، ئه‌و ئه‌رکه مرۆڤایه‌تیه وا کاریگه‌ر ده‌بێت که له
پاشه‌ڕۆژدا هیچ جۆره گازنده‌و ئیشکالیات و ناڕه‌زایی و گله‌یی
ئه‌و ولاتانه نه‌یه‌نه سه‌ر ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردوستان .
ده‌مێکه له زۆر رۆژنامه‌و مێدیا‌کانی وولاتانی ئه‌ورووپا و
ئه‌مریکاو ئوسترالییا به ئاشکرا باسی ئه‌و وورده‌کاریه
ناقانونیانه ده‌کرێن که ته‌نها سوودمه‌نده بۆ ئه‌و که‌سه
وویژدان فڕۆشانه ئه‌مه‌ش بێگومان بۆشاییه‌کی دیاری له
که‌لێنێکی یاسایی په‌رله‌مانی کوردی به خۆوه گرتوه ، به‌ڵکو
بگره ئه‌وانه‌ی له دووشوێنی جیاواز پاره‌وه یارمه‌تی
وه‌رده‌گرن به زووترین کات ئاگادار کرێنه‌وه‌و به یاسا
قه‌ده‌غه‌ی گرتنی پاره‌ی ساخته‌یان لێ بکرێت و سزای ئه‌و
که‌سانه‌ش بدرێت که ناویان ناونووسی سه‌ر ئه‌و لیستانه
ناکه‌ن که دروست ده‌کرێن له ڵایه‌ن ئه‌و لێژنه
هه‌لبژارده‌یه‌وه که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک هاتوه‌و ده‌ست
به کار بوه. له سه‌ر هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له
ده‌ره‌وه‌ی ووڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌رکه، که به زووترین
کات ناویان له لای ئه‌و لیژنه‌یه بنووسرێت و لیژنه‌که‌ش
ڕاسته‌وخۆ هه‌ستێت به ناردنی ئه‌و ناوانه بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی
که ئه‌م لێپرسراوو کارمه‌ندانه‌یان لێوه هاتوون . بێگومان
لابه‌لاکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشه ئیداریه زۆر شوێنی نوێ جۆڵ
ده‌کات بۆ ئه‌و گه‌نج و بێکارانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌سبیح به‌سه‌ر
شه‌قامه‌کانی کوردستان باده‌ده‌ن و بێکار ده‌سووڕێنه‌وه، به
تایبه‌تی بۆ ده‌رچوانی په‌یمانگاکان و کۆلیژه‌کانی کوردستان.
زۆر گرنگه ئه‌و لاوه تازه ده‌رچوانه بتوانن ئه‌و شوێنانه
پر بکه‌نه‌وه که ئه‌م خه‌ڵکانه ناڕه‌وایانه گرتوویانن و
له دوو سێ شوێن و دوو سێ ووڵات پاره‌و یارمه‌تی وه‌رده‌گرن.
ئه‌ركێکی نه‌ته‌وایه‌تیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت
به‌ڕاستی خزمه‌تی کوردستان بکه‌ن که بتوانن له رێگای ئه‌و
لیستانه‌وه ئاگاداری وڵاته‌کانیان و ئه‌و لیژنه‌یه
بکه‌نه‌وه تاوه‌کو به زووترین کات هه‌ستن به بڕینی ئه‌و
یارمه‌تیانه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه له دوو لاوه وه‌ری ده‌گرن
ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه ئه‌وان وه‌ک تاک له دواڕۆژدا
تاوانبار بکرێن و نه ده‌سه‌ڵاتدرانی هه‌رێمیش شه‌رمه‌زار
بکرێن به‌رامبه‌ر به وه‌ی که ئه‌و تاوانبارانه‌یان گرتۆته
باوه‌شی خۆیانه‌وه‌و داکۆکی له ڕه‌فتاره نایاساییه‌کانیان
ده‌که‌ن.
بۆ
راسه‌تکردنه‌وه‌و چاکسازیله هه‌لبژاردن و ته‌رخانکردنی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بێت خه‌لکێکی زۆریش خۆیان هه‌لبژێرن
وه‌ک تاک نه‌ک به ناوی لیستی حیزبی هه‌رجه‌نده حیزبیش بن، بۆ
ئه‌وه‌ی کاری پارته‌کانیان به‌سه‌ر دا فه‌رز نه‌کرێت له کاتی
ده‌نگدان له ناو هۆلی په‌رله‌ماندا، به‌لکو وه‌ک تاک بیر‌و
بۆچونیان هه‌بێت که زیاتر له په‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خه‌لکانه
بێت هه‌لیانبژاردون نه‌وه‌ک ته‌نها له په‌رژه‌وه‌ندی
پارته‌کانین هه‌لوێستیان هه‌بێت.
جا
بۆیه له سه‌ر سه‌رکرده‌ی کوردی ئه‌وڕۆ ئه‌رکه ،که ئه‌م
جۆره گه‌نده‌ڵیه بنبڕبکات.
20070201
|