وه‌ره‌‌ هاوڕێمبه*‌

 کوڕێکی که‌نار ده‌ریایی عه‌شق

 

پێشکه‌شه‌ به‌ ئه‌و کچه‌ی که‌ ویستم دڵم ببێته‌ به‌رماڵی ، به‌ڵام خۆ به‌ گه‌وره‌ زانینی له‌یه‌کی کردین.

 

ئه‌ی ئه‌و مه‌خلوقه‌ی که‌ دڵمم پێ سپاردی، ئه‌ی تۆ، ئه‌و کچه‌ی که‌ ویستم تاجی خۆسه‌ویسته‌ت بکه‌مه‌ سه‌ر، دڵنیام له‌ ڕوانگه‌ی پاکێتی خۆمه‌وه، ویستم دڵمت بخه‌مه‌ به‌رده‌ست، ویستم ببیه‌ شۆفێرێکی لێزان و بگه‌یه‌نیه‌ مه‌به‌ست، من ئاواته‌ خوازبووم که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان تۆ ئه‌و که‌سه‌ بیت که منی ڕه‌نجاو ئاشت بکه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیشق و ماچ و خۆشه‌ویستی، من هێنده‌ی نه‌مابوو دنیا بکه‌مه‌ ناو له‌پی داستت، منیش و هه‌موو دونیا له‌ ناو ئیقاعی په‌نجه‌کانتا ونببین، هینده‌ی نه‌مابوو که‌ قه‌ده‌ری خۆمت ته‌سلیم بکه‌م، که‌ چی تۆ، نه‌ک منت وه‌ک ئه‌زیز قبوڵ نه‌بوو، به‌ڵکو، چه‌ندین مه‌رجت بۆ دانام، چه‌ندین نامه‌ی سارد وسڕت بۆ ناردم، که‌ منێک به‌و ساده‌ییه‌ ی خۆم ده‌متوانی نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌، به‌ڵکوو به‌رگری له‌ خۆم بکه‌م و، زیاتر له‌وه‌ش ده‌متوانی که‌ خۆت تاوانبار بکه‌م به‌و قسانه‌ی که‌ خۆت ده‌تکرد... تۆ یه‌ک، که‌ باسی ئازادی ژن و ئافره‌تت بۆ من ده‌کرد، که‌ ده‌توت: نابێت پیاو ئافره‌ت وه‌ک که‌ره‌سته‌ی مه‌تبه‌خ سه‌یر بکات، که‌ ده‌توت، من مرۆڤم ، ئافره‌تم، پاشان نوسه‌رم، منیش هه‌ر وه‌ک ساده‌یی خۆم پێم ده‌وتیت:ئازیز من له‌ ساڵه‌‌کانی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه‌ ده‌نوسم باڵام هه‌رگیز خۆم به‌ نووسه‌ر دانانێم، هه‌میشه‌ خوێنه‌رێکم تامه‌زروی خوێندنه‌وه، نا ڕاسته‌و خۆ پێم ده‌وتیت که‌ خۆ به‌گه‌وره‌ زانین ده‌ردێکه‌، ئه‌گه‌ر فریای خۆت نه‌که‌ویت، چاره‌ی ده‌ردت بێ ده‌رمانه‌‌......

 

 ئه‌ی ئه‌زیزی دڵ بیرته‌ که‌ جگه‌ره و مه‌شروب خواردنی منت کرد به‌ موشکیله‌!!!!! ئاخر خودا، ئه‌مه‌ چ ئافاتێکه‌ که‌ توشی ئیشق ده‌بێت، کاتێک ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئیختیاری ده‌که‌یت‌، نووسه‌ر و شاعیر بێت، که‌ چی باسی دین و دابونه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه‌ بۆ من بکات.. کچێک له‌ هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی دا بێت و له‌لایه‌ک دژی ناموس په‌رستی و پیاو سالاری بێت، له‌لایاکی تره‌وه‌ دژی مه‌شروب و داوای نوێژ کردن له‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی بکات.. ئه‌ی ئه‌و خودایه‌ی که‌ من بڕوام پێت نییه‌ وه‌ره‌ جواب، بێده‌نگمه‌به‌، بزانه‌ که‌ من تاوانم چییه‌!!!

بیرته‌ ئه‌ی ئه‌زیز، کاتێک که‌ ڕه‌فزت دا به‌ من، وتت که‌ ناته‌وێت ژیانی هاوسه‌ری دروست بکه‌یت، له‌ به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، که‌ من و تۆ و هه‌موو که‌سێکی ئه‌قڵدار بڕوای پێنه‌ و منێکی مته‌وازع و خه‌ڵکی ویژدان په‌رست.....

به‌ڕێزم ئه‌زیزم ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ویستم هه‌موو ژیانی خۆمت له‌سه‌ر هه‌ڵچنم، ئه‌ی تۆ ئه‌ی ئه‌و کچه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک دڵمت سمی، من نه‌ بڕوام به‌ دین و نه‌ به‌ پیاو سالاری و نه‌ به‌ ئه‌و مه‌فهومه‌ کۆنسه‌رڤه‌تیڤانه‌ش هه‌بوو، که‌ تۆی ئازیز بڕوا‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو، بۆ من وه‌ک چه‌ند جاریش پێم وتی، گرنگ نه‌بوو که‌ تۆ که‌سی ترت پێش من ناسیوه‌ یان نا، که‌سی ترت خۆش ویستووه‌ یان نا، گرنگ ئه‌وه‌ بوو،  له‌ مه‌و دوا منت خۆش بوێت، گرنگ ئه‌وه‌ بوو، که‌ داهاتوو دروست بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م ئێستایه‌ی که‌ من و تۆی تیا ده‌ژین، نه‌ک تۆ شه‌ڕی ئه‌وه‌م پێ بفرۆشی که‌ من پێش تۆ کێم ناسیوه‌ یان نه‌مناسیوه، له‌گه‌ڵ کێدا خه‌وتووم یان نه‌‌...

ئه‌زیز من ده‌متوانی له‌ به‌ر تۆ و ڕیاکارانه‌ وه‌ک زۆرێک له‌ پیاوانی ووڵاتی خۆمان بموتایه‌ به‌سه‌ر چاو، هه‌رچی تۆ ده‌یڵێی، به‌ڵام من نامه‌وێت ڕیاکار بم، نامه‌وێت درۆ بکه‌م، ڕاست گۆیی بۆ من یه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی ژیانه،وه‌ من خۆش به‌ختانه‌ هه‌رگیز په‌شیمان نیم له‌وه‌ی که‌ کردومه‌‌....

 ------------------------------------------------------

*وه‌ره‌ هاوڕێمبه‌: ناوی ئه‌لبومه‌ تازه‌که‌ی کاکه‌ شێرکۆ تالیبی ئازیزه‌.

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca