وه‌ش له‌ بێ به‌زه‌ییت ئه‌ی نیشتمان
نامه‌ ئه‌ده‌بی و بوێره‌که‌ی سه‌ید ئه‌لقمنی که‌ له‌ 9/2/2007  بڵاوکرایه‌وه‌

و. مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان 

 

 

به‌شی سێیه‌م

دڵراوکێکه‌ له‌ شه‌وی چواره‌می دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی‌ ئاسایش درووست بوو، و ده‌بێت پرسیاریان لێ بکه‌ن، چیانکرد جگه‌ له‌ زۆرکردنی یه‌ک پاسه‌وان که‌ دوای چه‌ند ڕۆژێک کێشایانه‌وه؟، و بۆ که‌سیان چاویان پێ نه‌که‌وتم تا تێپه‌ربوونی چه‌ند مانگێک؟، و ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ هیچ ئه‌نجامێکی لێ نه‌که‌ووته‌وه‌ ‌، هه‌رچه‌نده‌ سوێندی گه‌وره‌یان خوارد که‌وا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک تیرۆرسته‌کان ده‌ستگیرده‌که‌ن.  له‌ و شه‌وه‌‌ شوومه‌،‌ هه‌موو مناڵه‌کانم کۆ کرده‌وه‌ و ڕاشکاوانه‌ باسی هه‌ڵوێسته‌که‌م کرد و ئاگادریانم کرده‌وه‌ له‌و نامانه‌ی که‌ هاتووه‌ بۆ ئیمێڵه‌که‌م، و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی گۆڤاری رۆز یوسف وهه‌ڵوێستی ئاسایشیش. ساته‌ ترسناکه‌که‌ له‌و کاته‌دا له‌دایک بوو.....چی ترسێک باڵی کێشا به‌سه‌ر مناڵه‌کانمدا و چۆن تاریکیم له‌ چاوانیان ده‌بینی  دوای فرمسێکه‌کان، ترسێک دایانیگرتبوو له‌وه‌ی که‌ توشی باوکیان دێت و به‌زه‌ییان پێدا ده‌هاته‌وه‌... سوجده‌یان  بۆ زه‌وی برد و ماچی پێمیان ده‌کرد، و هاواریان ده‌کرد ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم دێت بیکه‌م و به‌یاننامه‌که‌‌ بنێرم بۆ رۆز یوسف و بڵاویبکه‌مه‌وه‌، که‌ بڵاویان نه‌کرده‌وه‌، سه‌ریانده‌دا له‌ دیواره‌کان تا خوێناوی ده‌بوون، منیش دوودڵ بووم،  له‌ نێوان به‌زه‌یی به‌مانا و له‌ نێوان ترسناکی ئه‌م جۆره‌ بڕیاره‌. لێره‌دا له‌ حاله‌تێکی توڕه‌ بوون و بێ ئاگایانه‌ کچه‌ بچکۆله‌که‌م ( نفرتی) به‌ خۆپه‌رستی تاوانباری کردم و وتی:( من ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی( ئه‌جوانی له‌ ئیسلامییه‌کان بدمه‌وه‌)* به‌ بێ گوێدان به‌ ژیانم که‌ بڕبڕه‌ی پشتی خێزانه‌که‌مه‌. هه‌وڵمدا مه‌سه‌له‌که‌یان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه‌ که‌ له‌ خێزان گه‌وره‌تره‌ و (ئجوان)** نییه،‌ به‌ڵکۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووسسازه‌، چونکه‌ مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵکه‌ له‌م نیشتمانه‌دا، و منیش پاشگه‌ز نابمه‌وه‌ له‌ کۆتای ته‌مه‌نم. (سه‌لوا)،  چه‌ند بێ به‌زه‌یی بوو! و ئه‌و باوشی سۆز بوو له‌ کاتی سه‌ختی، وتی: بۆ ئێمه‌ له‌م خه‌ڵکه‌ نین له‌م نیشتمانه‌؟ وه‌ک قوبتییه‌کان نین له‌ وتاره‌کانتا؟ بۆ ئێمه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی ژن نین که‌ به‌ کێشه‌یه‌کی گرنگی داده‌نه‌یت؟ بۆ یه‌کجار نابینه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ک بۆت؟ تۆ ئێمه‌ت نه‌بینیوه‌ به‌ته‌واوه‌تی؟ هه‌ر کاتێ که‌ قسه‌ ده‌که‌یت ده‌ڵێت: ئه‌مانه‌ جه‌رگمن!! ئایه‌ ئه‌م کچه‌ بچکۆله‌ پێویستی به‌ چاودێریکردنی باوک نییه‌؟ پاشان بیانووه‌ گه‌وره‌که‌یان هێنایه‌وه‌ که‌ ئیزیس باسی ڕابووردییه‌کی نزیکی کرد، که‌ چی به‌سه‌ر مامه‌ فه‌رج هات( مه‌به‌ستی فه‌رج فۆده‌ بوو)، و له‌کاتی له‌ده‌ستدانی، چی کاره‌ساتێک به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی ئه‌حمه‌د هات که‌ تووشی شۆکی بوون، و چۆن ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر دڵڕه‌قی مرۆف؟ یاسری کوڕه‌ گه‌وره‌ی که‌ به‌رگه‌ی تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه‌ نه‌گرد بۆ خۆی و بۆ باوکی، بریاڕیدا له‌گه‌ڵیدا بێت؟  بیانووه‌که‌ سه‌ڵمینراوه‌ بۆ هه‌ر هه‌ڵوێستێک و سه‌رکه‌وتووه‌ له‌ هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کدا. له‌م ساته‌دا ترسێک له‌دایک بوو...... ترسی  بێبه‌ری مناله‌کان  له‌ باوک، وه‌ک چۆن ڕوویدا له‌ گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌ نادیاره‌ زیندووه‌که‌،  که‌ ژیانامه‌یه‌کی بۆنخۆشی هه‌بوو، براده‌ره‌ جوانه‌که‌م، مرۆڤه‌ هه‌ست ناسکه‌که‌ وه‌ک مه‌لائیکه‌ مناڵه‌کان ( فه‌رج فۆده‌)، و بۆ خیزانه‌ به‌ڕێز و جوانه‌که‌ی که‌ به‌مردنی به‌خێوکه‌ره‌که‌یان، ژیانیان کاول بوو و پاشان کۆمه‌ڵگه‌ ژیانیان له‌ ئه‌ستۆ بگرێ ( وه‌ش له‌ بێ به‌زه‌ییت ئه‌ی نیشتمان) به‌هێڕشکردنه‌ سه‌ری دوای هاوسه‌ره‌که‌ی. له‌ کاتێکدا ئیزیس سوێندی خوارد له‌ کاتی مردنم له‌گه‌ڵمدا بێته‌ قه‌بره‌وه‌، گرنگه‌که‌یان ئه‌م تێڕوانینه‌مه‌ بوو، دوای من چییان به‌سه‌ر دێت له‌م نیشتمانه‌ و له‌ نێوان ئه‌م خه‌ڵکه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ویستیان دوای کووشتنی باوکیان ژیان به‌سه‌ر به‌رن؟

ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاسایش نه‌یانده‌زانی یان ئیهاملیان ده‌کرد، که‌ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌ستانم له‌ نووسین،‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ شه‌رم ئه‌لشێخ ڕوویدا، و له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی جیهادی میسرییه‌وه‌ به‌ به‌یاننامه‌یه‌ک لێپرسراوێتی خۆیان پشتڕاستکرده‌وه‌ له‌ رووداوه‌که‌، ئه‌م‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌ که‌ گۆڤاری رۆز یوسف و پارێزه‌ری تیرۆر، تیرۆرزم مونته‌سه‌ر ئه‌لزیات و براده‌ره‌ تیرۆرزمه‌که‌ی که‌مال حه‌بیب نکۆڵیان لێده‌کرد و ئه‌یان وت ‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک بوونیان نییه‌. ( بۆ زانیاری که‌مال حه‌بیبی تاوانبار دادگا کرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌). و پرسیاره‌ ترسناکه‌که‌ ئه‌لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌: ئایه‌ ده‌توانرا شه‌رم ئه‌لشێخ بته‌قێننه‌وه‌ و پاشان شاری ده‌هب، و پاشان ئه‌لعه‌ریش، ئه‌گه‌ر نامه‌کانی جیهاد که‌ له‌ میسره‌وه‌ به‌ده‌ستم گه‌شت په‌یوه‌ست بکرایه‌  له‌ گه‌ڵ نامه‌کانی قاعیده‌ که‌ له‌ عێراقه‌وه‌ ده‌هاتن؟ و بۆ مه‌سه‌له‌که‌ گرنگی پێ نه‌درا؟ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ تابا ڕوویدا و پێش ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ چه‌ند مانگێک، بابه‌تێکم به‌م ناونیشانه‌ نووسی( ئه‌مه‌ میسری خۆمانه‌ ئه‌ی سه‌گه‌کانی جه‌هنم)، ئاگادرم کردنه‌وه‌ که‌ جیهاد به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ لێدانی تابای ڕاگه‌‌یاندووه‌، ڕاستییه‌، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو نکۆڵیان له‌ بوونیان ده‌کرد، و سووربوونی وه‌زاره‌تی ناوخۆ که‌وا  به‌ته‌واوه‌تی له‌ ناویانداون. وتم:( جیهاد هه‌مان جیهادی کۆنه‌ و سه‌رکێشییه‌کانی قاعیده‌ زیندوویانی کردووه‌ته‌وه‌، و بووته‌ به‌شێکی قاعیده‌ له‌ میسر یان هاوپه‌یمانی ناوخۆیه‌تی)، ئه‌مه‌و له‌کاتێکدا ره‌قیبه‌که‌ و براده‌ره‌کانی له‌ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ( ئه‌گه‌ر شه‌رم نه‌که‌یت) له‌هه‌مان ژماره‌دا ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌ته‌واوه‌تی جیهادیان له‌ناوداوه‌ و نکۆڵی له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ میسردا هیچ خانه‌یه‌کی قاعیده‌ هه‌بێت‌.  هه‌رچه‌نده‌ به‌ به‌رده‌وامی ته‌قینه‌وه‌ ده‌بێت و خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌بنه‌ قوربانی. بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر نکۆڵییه‌که‌ بسه‌ڵمێنن، ناوخۆ تاوانه‌که‌ی خسته‌پاڵ خه‌ڵکی کۆچه‌ری(بدو)  سینا، به‌م شێوه‌یه‌ ‌ به‌شێکی ته‌واو و خۆشه‌ویست له‌ گه‌لی میسریان تاوانبار کرد.  بۆ ته‌ئکید بوون، ناوخۆ هێڕشێکی به‌رفراوان و بێفه‌ڕانه‌ی کرده‌ سه‌ر کۆچه‌ره‌کانی سینا که‌ هه‌ر له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کدا پشتگوێخراون و گرنگیان پێ نه‌دراوه‌ له‌ هیچ کاتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌ڵمێنن که‌ جیهاد کۆتای هاتووه‌ له‌ میسردا و ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ن کۆچه‌ره‌کانی سینائن.

ڕێگای سێیه‌م:

رێگای سێیه‌م کۆچکردنه‌، که‌ به‌ خێرا ئاسانکاریم بۆ کرا بۆ چه‌ندین ده‌وڵه‌ت به‌ ده‌عوه‌تنامه‌ی باش و ئاسان،‌ کۆمه‌ڵێ خوێنه‌ری نه‌ناسراو هه‌وڵی یارمه‌تیمیاندا، ئه‌مه‌ش ده‌رمانی ده‌رده‌کانم بوو، ئه‌مانه‌ شایه‌نی به‌رزترین ڕێز و ستایشن بۆ ئه‌و کۆششه‌یان‌، که‌ هه‌وڵێكی دڵسۆزانه‌ی گه‌وره‌ و به‌ئه‌رزشیان ئه‌نجامدا.

به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ده‌رچوونم له‌ میسر وه‌ک کۆچه‌رێک، له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌کی تایبه‌ت و بێ وێنه‌  له‌ نێوان من و میسردا وه‌ستابوو.  و حاڵه‌تێکی عه‌شقئاسا که‌ ده‌بووه‌ هۆی تووشبوونم به‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن ( homesick)  له‌کاتی سه‌فرکردنم بۆ چه‌ند ڕۆژێک، هه‌رچه‌نده‌ نیشتمان پڕه‌ له‌ نه‌بوونی و کاولکاریی به‌رده‌وام که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر که‌سانی وه‌ک من به‌ تایبه‌تی.  به‌ڵکو ئازاری ڕۆژانه‌ به‌به‌رده‌وامی هێزی هانده‌ری کاره‌کانم بوو و  هۆی ته‌قینه‌وه‌ی وزه‌کانمه‌، مانای ئه‌وه‌ نیییه‌ هه‌ر کاتێک ئازارمان هه‌بوو، ئیتر نیشتمان به‌ جێبهێلین و کۆچ بکه‌ین به‌ گوێره‌ی ئه‌م ئامۆژگاریه‌: ئایه‌ زه‌وییه‌کی فراوانتان نه‌دۆزییه‌وه‌ له‌ زه‌ویه‌کانی خوا و کۆچی بۆ بکه‌ن؟، ئازاره‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ نیشتمان بمێنیته‌وه‌ و هه‌وڵی گۆرینی بده‌یت له‌ پێناوی لابردنی نه‌هامه‌تی  له‌ سه‌ر خه‌ڵکی، نه‌ک هه‌ڵهاتن بۆ زه‌وی خوای فراوان، که‌ نووسین له‌ زه‌وی فراواندا خۆشییه‌ و ڕابواردنه‌ و ناتوانیت له‌گه‌ڵ واقعدا بژیت و کارتێکردنت هه‌بێت. ئه‌مه‌ و لایه‌نێکی تری پێوه‌ندی به‌ باری ته‌ندرووستیمه‌وه‌ هه‌یه،‌ که‌ ناتوانم به‌ته‌نها بژیم  و خزمه‌تی خۆم بکه‌م، چونکه‌ جارنه‌جارێ بێهۆش ده‌بم و به‌‌ سه‌ر زه‌ویدا ده‌که‌وم، ئه‌م حاڵه‌ته‌ چه‌ند جارێک بووه‌ هۆی شکاندنی شان و ده‌ستم، بۆێه‌ بیرۆکه‌ی کۆچکردن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بیرۆکه‌یه‌کی دوور بوو.

به‌ به‌رده‌وامی مناڵه‌کانم ئازاریان ده‌چژت له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بڵاوکه‌ره‌وانه‌ که‌ له‌سه‌ر باوکیان ده‌نووسرا، تا گه‌شتنه‌ ئه‌وه‌ی پرسیار بکه‌ن، تا چی ڕاده‌یه‌ک ئه‌م نیشتمانه‌ شایانی ئه‌م هه‌موو ئازارانه‌یه‌؟، وایان لێهات که‌ باوه‌ڕیان به‌ نیشتمان و به‌ هیچ شتێک نه‌مێنێت که‌ فێری بوون په‌یوه‌ست به‌ نیشتمانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و هێڕشه‌ نه‌خۆشانه‌ی که‌ کرایه‌ سه‌رم دوای وه‌ستانم له‌ نووسین،‌ له‌لایه‌ن نووسه‌رانێک به‌ لیبرالی ناویان ده‌رکردووه.

له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا من کتێبه‌کانم هێشته‌وه‌ له‌ بازاڕدا و  له‌ چاپخانه‌‌کان و لای کتێب فرۆشه‌کان که‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌فرۆشرێن.  هه‌روه‌ها ڕێگر نه‌بووم به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌نێک له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان، چی شه‌رعی بێت به‌ گوێره‌ی‌ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دانه‌ره‌که‌، یان به‌ دزیکردن به‌ بێ ڕێکه‌وتن، ئیتر چی به‌ چاپکردن بێت یان له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کان بێت له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانم یان لێکۆڵینه‌وه‌کانم، و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناڕازی نه‌بووم. دواهه‌مین ئازار له‌ لایه‌ن به‌رێز ڕاوێژکاره‌وه‌ هات، چه‌ندی من ئه‌م پیاوه‌م به‌ باش ناوناز ده‌کرد ئه‌وکاته‌ی له‌سه‌ر باشی بیروباوه‌ڕ ده‌منووسی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ بۆنه‌ی خه‌یاڵه‌کانییه‌وه‌ توشی بێهۆشی بووایه‌، لای من گرنگه‌ نییه‌. خاوه‌ن شکۆ ئاهه‌نگی ڕۆژی له‌دایک بوونی ته‌جریس ( ئه‌لقمنی) به‌هه‌ل زانی  له‌ بێده‌نگیم له‌ قسه‌ و نووسین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ تاوانبارم بکات به‌ بازرگانی وبه‌وه‌ی من بۆ هه‌موو سفره‌یه‌کی نانخواردن ئاماده‌م، هه‌روه‌ها تاوانبارکردنم به‌ ترسنۆکێکی ئاشکرا و له‌رزینم به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کان، و خۆی به‌ شێرێک ناوده‌با که‌ بێ باکه‌، به‌ڵام له‌کاتێکدا که‌ هاوار و قیژه‌ی به‌سه‌ر پاسه‌وانه‌کان دونیای پڕ کردووه‌. موسیبه‌ته‌که‌ له‌م قسه‌یه‌تی( من هه‌رچه‌نده‌ ده‌ترسم به‌ڵام داوای ناوبانگی ده‌که‌م!!! ئیتر چۆن به‌یه‌ک ده‌گه‌ن؟ مانای وایه‌ من ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌م بۆ ناوبانگی درووست کردووه‌، و پاشان له‌رزم لێهات له‌ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که‌ خۆم بۆ خۆمم نووسی!! هه‌مان شته‌ که‌ شێخی لیبرالییه‌کان نووسی!!  ڕه‌حمه‌ت له‌ شێخی ڕاسته‌قینه‌ی لیبراله‌کان ( فرج فۆده‌) که‌ به‌ خوێنی سه‌رۆکایه‌تی ( مشیخه‌) به‌رجه‌سته‌ کرد، ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و خوێنه‌ چه‌ند پاک و چه‌ند  مه‌زن بوو، ته‌نها به‌ وه‌ستان به‌رامبه‌ر عه‌قل و ڕوح و دڵی که‌ پشتگیری بوو بۆ ئازادیخوازان که‌ ڕووبه‌ڕووی ناهه‌مواری ده‌بوونه‌وه‌، ده‌توانین پاداشی بده‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ به‌رده‌وامی باشترین یادگاره‌ له‌ نێوماندا.

قسه‌که‌ی ڕاوێژکاره‌که به‌تایبه‌تی، وه‌ک‌ گورزێکی ئازاراوی بوو بۆ مناڵه‌کانم که‌ به‌ به‌رده‌وامی باسی باشه‌ی ئه‌م مرۆڤه‌م بۆیان ده‌کرد، هه‌روه‌ها پێشتریش له‌ که‌ناڵی ( الحره‌) باسی چاکه‌ی شێخی لیبراله‌کانم کرد( وه‌ک خۆی حه‌ز ده‌کات وا ناوببه‌ین) و ستایشێکی گه‌رمم کرد، ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌ زنجیره‌یه‌ وتارێک خه‌ڵاتی کردم، یه‌که‌مه‌که‌یان ئه‌مه‌یه‌( سه‌ید ئه‌لقمنی، کڵۆڵی پیرمه‌ندێکی خوێڕی، ( محمود القمنی بوئس المفکر الجبان) که‌ له‌خه‌یاڵتان ماوه‌. هه‌رچه‌ند ماڵی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ له‌ شووشه‌یه‌ یان  باشتر بڵێم ئه‌مانه‌ پیاون له‌ شووشه‌. ده‌بووایه‌ من ئه‌لێره‌ تۆڵه‌م لێان بکردایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام من لێکته‌رازانی زۆرم ناوێ له‌ ماڵی لیبراله‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چمه‌ شه‌ڕی لابه‌لا و هه‌وڵه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ به‌لا بنێم، له‌وانه‌یه‌ سنگم فراون بێت، به‌ڵام  ته‌نها زیانی ده‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ بێ وێنه‌که‌.

.........  

 

 تێبینی:

*_  له‌سه‌ر زاری مناڵه‌که‌ی ئه‌مه‌ ده‌ڵێت ( اجوان) که‌ مناڵه‌که‌ مه‌به‌ستی (اخوانی المسلمین). بۆیه‌ نه‌مکرده‌ کوردی.

**_ مه‌بستی له‌ وشه‌ی ( اجوان) ( ئه‌خوانی موسڵمان،

1_ فه‌رج فۆده‌، ئه‌و موفه‌کیره‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 1992 ئیسلامییه‌کان  کوشتیان،

2_ ئه‌م وتاره‌ ( محمود القمنی، بوئس المفکر الجبان) وتارێکی شاکر ئه‌لنابلسییه‌ که‌ هێڕشی کرده‌ سه‌ر سه‌ید ئه‌لقمنی له‌ کاتی ده‌کردنی به‌یاننامه‌که‌ که‌ وتی له‌ نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ ده‌وه‌ستم،

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca