دهنگوباسی هاتنی کوتوپڕی شاندی فه‌له‌ستين به سه‌رۆکايه‌تیی
نوێنه‌ری سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وێ جبريل ڕجوب بۆ کوردستان،
بووه بابه‌تی قسه و باسی ناو کوردان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ
تووڕه‌بوون و بێزارييهکی توندا.. ئه‌وه‌ش له کاتێکدايه
خه‌ڵکی هێشتا له ڕه‌خنه و سهرکۆنهکردنيان به‌رانبه‌ر به
قبووڵکردنی ئێراقييه تازه‌هاتووه‌کان بۆ کوردستان، سارد
نه‌بوونه‌ته‌وه، به تايبه‌تيش چونکه بووه‌ته هۆی
بڵاوبوونه‌وه‌ی بێئيشی له‌نێو هاووڵاتياندا، بگره سه‌رهه‌ڵگرتن
و وڵات بهجێهێشتنيش.
تا ئێسته به ته‌واوی نه‌زانراوه ئامانج له هاتنی شانده‌که
بۆ به‌غدا و سه‌ردانيان بۆ لای مام جه‌لال و پاشان بۆ لای کاک
مه‌سعوود، چی بوو.. هه‌روه‌ها نه‌زانرا نهێنیی لێدوانه‌که‌ی
مامه که کوردستان ئاماده‌يه بۆ پێشوازيی فه‌له‌ستينييه‌کان،
له چ ڕوانگهيهکهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ..! ئه‌وه‌ی
نيگهرانيی خه‌ڵکه‌که‌ی زێتر کرد يان زێتر ده‌کا ئه‌وه‌يه.
ترووسکه‌ی هيوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فهلهستينييان بۆ سه‌ر زێد و
واری بابانيان ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت، به‌داخه‌وه زۆر زۆر
کزه.. که ئه‌مه‌ش تهعريبێکی ديکه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه،
هه‌روه‌ک هه‌نگاوه‌که‌ی ـ به‌ناوی برايه‌تی ـ له‌سه‌رده‌می شێخ
مه‌حموودا نرا، ئه‌ويش به قبووڵکردنی عه‌ره‌بی حه‌ويجه، که
ئه‌مڕۆ بوونه‌ته کارتێک به ده‌ست ناحه‌زانی کورده‌وه و
خه‌ريکه ڕۆژانه شهقهکانيان ده‌خۆين.
خوا نه‌کا ئه‌و دهنگۆيهی زیتر له 10 ساڵه که‌وتووه‌ته‌وه،
ڕاست ده‌ربچێت.. چونکه ماقووڵ نيه عه‌ره‌بی هاورده بۆ
که‌رکووک بڕۆنه‌وه، که‌چی فه‌له‌ستينييه‌کان بێن و بمێننه‌وه
و بانێک و دوو هه‌وا دووباره بێته‌وه.. خۆ ئه‌گه‌ر
نزيکايهتی بێت، ئه‌وا عه‌ره‌بی ئێراق هاوسنوور و نزيکترن،
ئه‌گه‌رچی هاتنی هه‌ر لايه‌نێک ئاسه‌واری نه‌رێنی و ترسناک له
سه‌ر ڕه‌وشی کوردستان جێده‌هێڵێت، چ لهمهودايهکی نزيک
ياخود دووردا.
ئاماژه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستان به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خه‌به‌ری
هاتنی فه‌له‌ستينييه‌کان بۆ ئێره و به ناڕاست
له‌قه‌ڵه‌مدانی، دڵخۆشکه‌ره‌وه بوو، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
کوردان یادێکی تاڵيان له‌گه‌ڵ تهعريبدا هه‌يه، ئه‌تره‌ش و
زراويان له خه‌به‌ر و ده‌نگۆی ئاوه‌ها ده‌چێت.. بۆيه پتر
پێويستيان به دڵنيايی و هێورکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌دار هه‌يه..
ئه‌گه‌ر نا، خودی سه‌ردانه‌که لايه‌نی به‌که‌ڵکی بۆ کورد
تیدايه و پهسنديشه.
|