خه‌مێکی جوان

 نه‌ژاد عومه‌ر

 

 

ئه‌مشه‌و په‌ڵه‌ هه‌ورێک به‌خه‌می من حامیله‌ بوو،ئه‌مشه‌و ئاسمان به‌فرمێسکی من عه‌رشی مانگو به‌ر هه‌یوانی ئه‌ستێره‌کانی غه‌رق کردبوو، ئه‌مشه‌و ئاسمان منی کرده‌ باخچه‌وانی باخچه‌کانی،که‌چی پێی ڕه‌وا نه‌بوو تاقه‌ گوڵێک یه‌خه‌ی ئه‌سرینم برازێنیته‌وه،ئه‌مشه‌و ئاسمان هێند ئه‌نانی بوو هه‌وره‌کانی له‌ته‌ک یه‌کا به‌شه‌ڕ ئه‌یا،هێند ئه‌نانی بوو،گلله‌یی له‌چاوه‌کانم ئه‌کردو به‌خوناوم قایل نه‌بوو‌،هیند ئه‌نانی بوو، ژێر په‌ڵه‌ هه‌ورێکی ده‌روون که‌یلی پی ڕه‌وا نه‌بینیم بیکه‌م به‌چه‌تری بان سه‌رم....ئای که‌جوانه‌ به‌ته‌نها خوناو بڕێژیت...ئای که‌جوانه‌خوناو بۆ که‌سێک بڕێژیت و نه‌رم نه‌رم سه‌بوریت باته‌وه... ئای که‌جوانیشه‌ بۆ جوانێ خوناو بڕێژیت... ئای که‌جوانیشه‌ پێت بزانێت...ئای که‌جوانیشه‌ قامکه‌کانی ژیر برژانگه‌کانت ڕاموسێ...ئای که‌جوانیشه‌ برژانگه‌کانم قامکێکی ڕاموسێ.                                       

* * *                                                          

ئه‌مشه‌و خێوه‌تێکی بێ چرای له‌ئێڵ به‌جێماوم،قریشکه‌ی چاوه‌کانیشم له‌عه‌زره‌تا دڵه‌ی ته‌وه‌لام هه‌ڵه‌گڵۆفن...ئای له‌ئاسمان که‌ئه‌نانیه‌،من چیم له‌ئاسمان ناویت،ته‌نها له‌گه‌ڵ فرمێسکیکما ئاشتم کاته‌وه‌و بمهێڵت گوڵێک له‌باخچه‌که‌ی بکه‌مه‌وه‌...من چیم ناوێ ته‌نها به‌شێتێتیم بزانێ..،ته‌نها پرسیارێکم لێ بکات..؟بڵێ چاوه‌کانت ئه‌و هه‌موو بارانه‌له‌کوێ دێنێ..؟ئاخر بۆ هه‌ر ده‌بێ خه‌مم هه‌ور حامیله‌ کات و نه‌شمهێڵێ لیوه‌کانم به‌ر لێوه‌کانی نه‌شمیله‌زاده‌ی سه‌رتاپا ژینم بکه‌وێ...ئاخر ده‌مه‌وێ بزانم... پێ بزانێ چیم ده‌وێ...دڵنیاشم ده‌زانێ،له‌به‌رهێندێ هێدی،هێدی شه‌رمنانه‌ ده‌بارێتو دێته‌ خوارێ.                                                                                                                

 ئاخر ئاسمان ئه‌نانی بوو،کردمی به‌گوڵه‌وانێکی له‌خۆم شه‌رمنتر،کردمی به‌کوڵکی  گوڵێکی شێتی‌ له‌خۆم شێتتر،ئای له‌قه‌ده‌ر،خۆ من ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی گوڵا گه‌نجێتیم سه‌کۆی گوڵ بوو، که‌چی ئێستا له‌م کاول بووه‌... سه‌وداسه‌ری بۆنی گوڵێکم تاڵه‌کانی که‌زیه‌ی ببێته‌ په‌رژینی عومرم.                                         

                                                                                                     

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca