پێوسته
سه‌ره‌تا ئاماژه به دۆخی ناوخۆی ئه‌مریكا بدرێت،حكومه‌ته‌كه‌ی
بۆش به‌رامبه‌ر به كێشه‌ی عیراق رۆژانه له ماس مێدیادا
رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه‌و رای گشتی ئه‌مریكیش
سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات،كێشه‌ی ئه‌مریكا له عیراق ئه‌وه‌نده‌ی
په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی خودی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه هه‌یه
ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه
نیه،ئه‌مریكا چۆته هه‌ر وڵاتێك وه‌كو هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره
خۆی نمایش كردووه، تا ئه‌گه‌ر له پاڵ هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی
هێزی ئیداریشی به‌كار هێنابێت ئه‌وه سه‌رباز ته‌ده‌خولی
كردووه‌و به‌رنامه ئیدارییه‌كه‌ی به ئاقارێك بردووه كه له
خزمه‌تی تاكتیك‌و ستراتیژه میلیتارییه‌كه‌ی بووه،عیراقیش
نزیكترین نموونه‌ی عه‌قڵی زاڵی میلیتاری ئه‌مریكایه بۆ
ئیداره‌كردنی وڵاته‌كه.
عیراقی
عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌مریكا له زه‌لكاوێكی بۆگه‌ن ده‌چێت‌و
رۆژانه‌ش له رێگای وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی بۆگه‌نتر
ده‌كرێت،ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی روونی راگه‌ینراو
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا،له ساڵی 2000 ه‌وه تا ئه‌مڕۆ
خه‌ریكه زۆربه‌ی دۆسته نزیكه‌كانی له ده‌ست ده‌دات،له
سیاسه‌تدا نیگه‌رانی دۆست له هه‌ڵس‌و كه‌وتی دوژمن
ترسناكتره،دۆسته‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا زۆربه‌یان به
نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕواننه سیاسه‌تی رۆژی ئه‌مریكا.
له
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مزانیوه چه‌ك
كۆمه‌ڵگا دیموكراتیزه بكات، دیموكراتیزه‌كردن پرۆسه‌یه‌كی
درێژخایه‌نه‌و زیاتر په‌یوه‌ندی به هوشیاری تاكه‌كانه‌وه
هه‌یه، كۆمه‌ڵگای عیراقی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی‌و عیراق به گشتی
هێشتا له بازنه‌ی زاكیره‌ی عه‌قڵی سه‌له‌فی رزگاری نه‌بووه‌و
له‌و بواره‌دا په‌یامی ده‌رباز بوون‌و په‌ڕینه‌وه رووبه‌ڕووی
جۆرێك له پاشاگه‌ردانی بۆته‌وه،كه‌چی ئه‌مریكا له دوو ساڵی
یه‌كه‌میدا له‌سه‌ر میتۆدی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگای عیراق
كاری ده‌كرد به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی كاڵ
كردۆته‌وه.
من زۆر
ئومێدم به‌و پلانه‌ی بۆشی كوڕ نییه،چونكه ئه‌و خوێنه‌ی
رۆژانه له عیراق ده‌ڕژێت زۆر په‌یوه‌ندی به ئامێره
سه‌ربازییه‌كانی گرووپه تیرۆریست‌و توندڕه‌وه‌كانی ناو عیراق
نییه،به‌ڵكو وه‌ك ده‌زانرێت شه‌ڕێكه عیراق ته‌نیا رووبه‌ری
شه‌ڕه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر نا به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه به‌ره‌یه‌كی پان‌و
دوور‌و درێژه‌و درێژییه‌كه‌ی هه‌زاران كیلۆمه‌تره،كه‌واته به
واته میلیتارییه‌كه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا له عیراقدا
به‌ڕێوه‌ی ده‌بات شه‌ڕی به‌رگرییه نه‌ك هێرشبردن،له شه‌ڕی
سه‌ربازیدا ئه‌وانه‌ی له حاڵه‌تی به‌رگرین زۆرترین رێژه‌ی
قوربانی‌و دۆڕاندییان به‌رده‌كه‌وێت.
هه‌ر له
په‌راوێزی ئه‌م وه‌ڵامه‌دا،شڕۆڤه‌ی هه‌ڵس‌و كه‌وتی نوری مالیكی
ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر به بۆش‌و ئه‌مریكا دوا نووسراوی نوری
مالیكی كه له رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركی بڵاوبۆته‌وه ده‌ریخست
كه ئه‌و پیاوه هاوكاری سه‌رخستنی پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا ناكات،
له نووسراوه‌كه‌یدا داوا له ره‌وتی سه‌در ده‌كات كه چه‌ند
سه‌ركرده‌و كادرێكی له‌به‌رچاویان بشارنه‌وه‌و جێگۆڕكێیان پێ
بكه‌ن به‌و واتایه تاله كاتی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌دا
نه‌كه‌ونه به‌رده‌ست ئه‌مریكییه‌كان،من وای ده‌بینم كه له
پاشه‌ڕۆژی نزیكدا حزبی ده‌عوه‌كه‌ی مالیكی‌و ره‌وتی سه‌در
هاوپه‌یمانێتی نێوانیان راده‌گه‌یه‌نن،چونكه له زۆر رووه‌وه
بۆ زۆر مه‌سه‌له هه‌ردوولایان بۆچوونیان له یه‌كتر نزیكه،
گرێدانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ش زیانی بۆ كورد‌و ئه‌مریكاو
پاشه‌ڕۆژی عیراقیش هه‌یه
سه‌رنج؛
ئه‌مه وه‌ڵامی ته‌وه‌رێكی رۆژنامه‌ی خه‌بات-ه سه‌باره‌ت به‌و
پلانه سه‌ربازییه‌ی كه دوو رۆژه له عیراق ده‌ستی پێكردووه,ئه‌م
وه‌ڵامه رۆژی 16/2 له رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاوبۆته‌وه
|