بازاڕی
پلانی نوێ نه‌ک ته‌نها ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
سه‌رقاڵێتی، به‌ڵکو زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که هه‌ر یه‌که و،
به جۆرێک خه‌ریکی پێداچوونه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی
سیاسه‌ته‌کانیانن. هه‌چه‌نده، ناکرێت بڵێین ئه‌و جۆره
پلانانه‌ی که وڵاتانی ناوچه‌که دایده‌ڕێژن به هه‌مان
گوڕوتینی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایه، به‌ڵام ناشکرێت بڵێین
کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئامانجی کۆتاییه‌کانی
ئاراسته‌کانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بێت. ئه‌گه‌ر ته‌ماشا
زۆر له دۆسییه ئاڵۆزه‌کانی ناوچه‌که بکه‌ین، ئه‌وا ده‌بینین
که هه‌ر یه‌کێک و به شێوه‌یه‌ک و دیکه خه‌ریکی مشوور
خواردنین، ئه‌وه‌تا کێشه‌ی حه‌ماس و فه‌تح له مه‌ککه له‌سه‌ر
به‌رزترین ئاست خه‌ریکی چاره‌سه‌رکردنین، کێشه‌ی رۆڵی سوریا
له ناوچه‌که، په‌یتا په‌یتا که‌وتۆته جوڵانه‌وه‌یه‌کی
نائاسایی و، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ری"بۆند"ێکی سیاسی له
نێوان واشینتۆن و دیمه‌شقدا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که کاریگه‌ری
بۆسه‌ر چه‌ندین کێشه و دۆسییه‌ی جیاوازی دیکه‌ی ناوچه‌که
ده‌بێت، هه‌ر به‌م ئاراسته‌یه‌ش ده‌کرێت ئه‌م دوا بوێرییه‌ی
سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د لێک بده‌ینه‌وه سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ده‌ریبڕی که سوریا"یاریزانی بنه‌ڕه‌تییه له
گه‌مه‌که‌دا"، هه‌ڵبه‌ته، گرێدانی کۆنگره‌یه‌ک بۆ
پاشماوه‌کانی حزبی به‌عسی عێراق له سوریا دوا به دوای
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وێ، وه‌ک
پراکتیزه‌کردنێکی ناوه‌رۆکی گفتوگۆکانی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ
ئه‌سه‌ددا، داده‌نرێت، چونکه کاتێک تاڵه‌بانی له دیمه‌شق
رایگه‌یاند که چاوخشاندنه‌وه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی به یاسای به‌عس
له ره‌گ و ریشه هه‌ڵکێشان له‌لایه‌ن حکومه‌ت و په‌رله‌مانی
عێراقیشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و کاره چرایه‌کی سه‌وزی بۆ
به‌عسییه‌کان داگیرساند و، ئه‌گه‌ره‌کانی به‌شداریبوونیانی له
پرۆسه سیاسییه‌که‌دا نه‌ک ته‌نها زێتر کرد به‌ڵکو کردیشییه
کارێکی حه‌تمی و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر. ئه‌و گره‌وانه‌شی که زۆر
لایه‌نی سیاسی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌کیش له‌سه‌ر گرنگی
به‌شداریکردنی به‌عسییه‌کان له پرۆسه سیاسییه‌که‌ی عێراقدا
کردوویانه، هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ"حیسابات"ێکی سیاسی
تایبه‌تی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه
ته‌سکه‌کان هه‌ڵچندرابێت. بێگومان، ئه‌و هه‌ڵه و کاره
نابه‌جێیانه‌ی باڵه جۆراوجۆره‌کانی شیعه له میانه‌ی چه‌ند
ساڵی رابردوودا ئه‌نجامیانداوه، بوونه هۆی پترکردنی
مه‌ترسییه‌کانی ناوخۆ و دره‌وه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌یه‌کی
ئیستراتیجی کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌که‌دا و، نه‌ک هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو هه‌ندێک ناوه‌ندی سیاسی ناوچه‌که‌ش پێیان
داگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌هێزترکردنی هه‌ژموونی شیعه له
عێراقدا له خودی خۆیدا به نیشانه‌یه‌کی زه‌قی ئه‌و سیاسه‌ته
داده‌نرێت. هه‌ڵبه‌ته، سوریا که ماوه‌یه‌کی زۆر گیری
خواردبوو به ده‌ست به‌عسییه عێراقییه"فیرار"ه‌کان و،
ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک کاتیش‌دا"هه‌روه‌ک چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی
هه‌واڵگری رایانگه‌یاند"، دیمه‌شق ئاماده‌ی ئه‌وه‌بوو که
ئه‌و"چه‌تانه"به "به‌ڵێنێکی"باوه‌ڕپێکراو به ده‌رچوونی
سوریا له بازنه ئاگرینه‌که بگۆڕێته‌وه، به‌ڵام، ئه‌وه‌تا
له‌بری سووکه به‌ڵێنێک که ده‌کرا هه‌روه‌ک چۆن درا به
هه‌مان شێوه‌ش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، سوریا که‌مه که‌مه
ده‌کرێته"یاریزانێکی سه‌ره‌کی" و، له پاڵ ئه‌وه‌شدا، نیمچه
ئارایشتێکی به په‌له‌ی به‌عسییه فیراره‌کانیش ده‌کرێت تا
ببنه یه‌کێک له بڕبڕه‌کانی پشتی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و،
به‌ردێکی بناغه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق پێک بهێنن!!
لێره‌دا، که‌س ناوتوانێت نکوڵی له‌وه بکات که حزبی به‌عس به
درێژایی ته‌مه‌نه گڵاوه‌که‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ هزرێکی سیاسی
گشتگیرکردووه و، ئه‌زموونه‌کانی له هه‌ردوو وڵاتی سوریا و
عێراق ئاشکراترین به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و راستییه. حزبێکیش که به‌و
شێوازه بیر بکاته‌وه، هه‌رگیز ناتوانرێت متمانه‌ی ته‌واوی پێ
بکرێت سه‌باره‌ت به"پاکی"و"بێ گه‌ردی"نیازه‌کانی، به‌تایبه‌تی
کاتێک بزانین ئه‌و حزبه له رێگه‌ی شانه تیرۆریستییه
به‌ربڵاوه‌کانییه‌وه له"سێگۆشه‌ی سوننی"دا، هه‌ر به هه‌مان
زمانی پێشووی گشتگیرانه‌ی خۆی قسه و مامه‌ڵه‌ی کردووه و،
گومان له‌وه‌شدا نییه که هه‌ر ئه‌و تیرۆریست و پیاوکوژانه‌ن
که سبه‌ینێ له‌ژێر بنمیچی په‌رله‌ماندا داده‌نیشن و، زۆر به
توندی له‌دژی پیاده‌کردنی ماده‌ی 140 و، زۆر بابه‌تی تری گرنگ
بۆ ئایینده‌ی کوردستان، ده‌وه‌ستن و، له که‌رکوک و
ده‌وروبه‌ریشیدا جارێکی تر به شێوه‌یه‌کی یاسایی ره‌گ و ریشه
داده‌کوتن و، ئیدی ئه‌گه‌ره‌کانی قۆستنه‌وه‌ی تورکیاش بۆ ئه‌م
بابه‌ته ده‌بێت لێک بدرێته‌وه چۆن و به چ ئاراسته‌یه‌ک
ده‌بێت. هه‌رچه‌نده، ناشکرێت ئه‌و راستییه‌ش له‌به‌رچاو
نه‌گرین سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ باڵه
سیاسییه‌کانی تری عێراق له‌دژی داخوازییه‌کانی کورد، ئه‌و
جۆره رێککه‌وتنه‌ش بایه‌خی"ئیستراتیجی"خۆی ده‌بێت چونکه
ناتوانین بڵێین ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستای عێراق، له‌و
کاته‌شدا بۆ کورد له‌ئاراداده‌بێت.
پێمان
وایه کورد ده‌بێت جۆره بزافێکی سیاسیی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت
به ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی
دوور، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌و گۆشه‌یه‌وه ده‌بێت که "سه‌رێکی
گوریسی"گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسییه‌کان بۆ به‌شداریکردنی له پرۆسه
سیاسییه‌که‌دا له‌ده‌ستیدابێت. کورد ده‌توانێت، قسه له
ئه‌زموونی راسیسته‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی و ئه‌وروپا به
گشتی بکات، چونکه له ئه‌وروپادا یاسایه‌کی تۆکمه داڕێژراوه
که به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌نادات به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
راسیستانه و، چه‌ندین بڕگه‌ی یاسایی هه‌ن که پێوه‌ندییه‌کی
راسته‌وخۆیان به"پره‌نسیپ و ئایدیۆلجیای"ئه‌وانه‌وه هه‌یه،
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که زه‌مینه‌ی میللیش به ته‌واوه‌تی
ئاماده‌کراوه بۆ وه‌ستان له‌دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه
سیاسییه بۆ ده‌سه‌ڵات جارێکی دیکه. کورد ئه‌مڕۆ ده‌بێت له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت که یاسا و رێسای تایبه‌تی به کۆسپ دانان
له‌به‌رده‌می چه‌ته‌کانی سوریا دابنێت ببێته به‌رجه‌سته‌کاری
ئه‌و نموونه شارستانییه‌یه‌ی شه‌و و رۆژ میدیاکانی خۆراوا
باسی ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه ده‌بێت بنچینه‌ی عێراقێکی دیموکراتی
راسته‌قینه دابنێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد به‌ر
له هه‌موو که‌سێکی تر بپارێزێت، نه‌ک ته‌نها رۆڵی ته‌ماشاچی
یان ته‌نانه‌ت چه‌پڵه لێده‌ریش هه‌بێت له‌و کاره مه‌ترسیدار
و چاره‌نووسسازه‌دا بۆسه‌ر ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی "کوردستان راپۆرت"دا بۆ یه‌که‌م
جار بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|