شه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌زاران کورد له وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و
به‌لجیکا و هۆڵه‌ندا، روویانکرده شاری
ستراسبۆرگ"خۆرهه‌ڵات"له فه‌ره‌نسا، بۆ به‌شداریکردنی له
سالیادی ده‌ستگیرکردنی رابه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان
عه‌بدوڵڵا ئوچه‌لان که له 15/2/1999، له کینیا له ئه‌نجامی
پرۆسه‌یه‌کی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکی ـ ئیسرائیلی ـ تورکی
ده‌ستگیر و راپێچی تورکیاکرا.
ئه‌م
خۆپیشاندانه، که له به‌رده‌م دادگای ئه‌وروپی مافه‌کانی
مرۆڤ سازدرا و، به‌پێی مه‌زه‌نده‌ی پۆلیس ژماره‌ی به‌شداربووان
12 هه‌زار که‌س و به‌پێی رێکخه‌رانی ئه‌و کاره‌ش، ژماره‌که‌یان
به پتر له 24 هه‌زار که‌س خه‌مڵاند. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێت
هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت و تیشکی زێتری بخرێته سه‌ر
ئه‌وه‌یه، که ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌ر فراوانه له ره‌وه‌ندی
کورد له ئه‌وروپا، هه‌موو به پاره‌ی خۆیان روویانکرده ئه‌و
شاره و، ژماره‌یه‌کی زۆریشیان هه‌ر له سه‌ره‌تای
شه‌وی"یه‌کجار ساردی" رۆژی شه‌ممه‌وه له به‌رده‌م دادگای
ئه‌وروپای مافه‌کانی مرۆڤدا، دانیشتبوون و چاوه‌ڕوانی
خۆرهه‌ڵاتنی رۆژی شه‌ممه‌یان ده‌کرد تا ده‌نگی خۆیان
بگه‌یه‌ننه جیهان و ئه‌و دادگایه.
من
لێره‌دا، له‌گه‌ڵ رێزی ته‌واوم بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که
ژماره‌ی ره‌وه‌ندی کوردستانی باشوور له ئه‌وروپا ژماره‌یه‌کی
یه‌کجار گه‌وره پێکده‌هێنێت"ته‌نها له ئه‌ڵمانیا70هه‌زار
که‌سن"، که‌چی ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و دوو حزبه هه‌موو تواناکانی
خۆیان بخنه‌گه‌ڕ بۆ سازدانی چالاکییه‌کی له‌و جۆره و، به
مه‌رجێکیش له‌سه‌ر حیسابی خۆیان بێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه
ئه‌وپه‌ڕی هه‌زار که‌سیان بۆ کۆببێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێم
وایه ئه‌م ژماره‌یه‌ش هه‌ندێک زێده‌ڕه‌وی تێدایه و،
له‌وانه‌شه زۆر که‌س به خه‌یاڵی بزانن. من به‌ش به حاڵی خۆم
به هۆی کاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه، له هه‌ندێک چالاکی له‌و
جۆره به‌شداریمکردووه و، گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان که له
شاری"کوێلن"له ساڵی رابردوو سازدرا به بۆنه‌ی سه‌رزنشتکردنی
ده‌ستتدرێژییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بۆسه‌ر
گه‌لی کورد، ژماره‌ی به‌شداربووانی له هه‌زار که‌س نزیک
ده‌بووه‌وه و، هه‌موو پارت و رێکخراوه کوردستانییه‌کانی"هه‌ر
چوار پارچه‌که"جگه له"PKK"
تێدابوو، ئه‌م خۆپیشاندانه که دوای رێپێوانێکی نیوکاتژمێری
له‌به‌رده‌م کڵێسا‌ی"دۆم"ی دێریندا گیرسایه‌وه، دوای
ماوه‌یه‌کی که‌م، به‌شداربووان پۆل پۆل و تاک و ته‌را،
گۆڕه‌پانه‌که‌یان به‌جێ ده‌هێشت، تا سه‌ره‌نجام رێکخه‌رانی
چالاکییه‌که و تیپی مۆسیقا که به پاره به‌کرێیان گرتبوو
مانه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و کوردنه‌ی که نیوه‌شه‌ویش له
خه‌و هه‌ڵیانبستێنیت و ده‌هۆڵ و زوڕنایان بۆ لێبده‌یت، ئه‌وا
به ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و کامه‌رانییه‌وه شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌رچۆپی
گرتن ده‌که‌ن!
ئه‌وه‌ی
که لای من جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
چالاکییه"دژایه‌تی"یه‌ی که له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێک له‌دژی
پارتی کرێکارانی کوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، که‌چی جگه له
کاریگه‌ری پێچه‌وانه به‌ولاوه چیدی وه‌ک ئه‌نجام لێ
نه‌که‌وتۆته‌وه. راسته، له میدیاکانی کوردستانی باشووردا،
زۆر جار هه‌واڵی ئه‌و پارته ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام له
هه‌موو شرۆڤه سیاسییه‌کانی که له‌سه‌ر هه‌واڵی په‌یوه‌ست
به‌و پارته‌وه له‌و میدیایانه"به‌تایبه‌تی له که‌ناڵه
ئاسمانییه‌کاندا"، پێشکه‌ش ده‌کرێت، ئه‌وا
جۆره"سانسۆر"و"که‌مکردن"و"بچوکتردن"ی رۆڵی پارتی کرێکارانی
کوردستانی تێدایه، هه‌ڵبه‌ته، من لێره‌دا ناخوازم بڵێم ئه‌و
پارته له هه‌موو روویه‌که‌وه نمونه‌ییه یان هیچ
هه‌ڵه‌یه‌کی"تیۆری"و"پراکتیکی"نییه، به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ی
هه‌ڵه هه‌یه که پێویستی به نووسینی چه‌ندین وتاری دورودرێژ
ده‌کات، به‌ڵام، مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه، که ده‌بێت بزانرێت
چۆن چالاکییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییه‌کانی
بکرێنه"کارتێک"ی فشار له ده‌ستی کورددا بۆ خزمه‌تکردنی دۆزه
ره‌واکه‌ی. ئه‌مڕۆ، چه‌ندین رۆشنبیر و چالاکی سه‌ر به
په‌که‌که هه‌ن که خوازیاری جۆره دایالۆگێکن له‌گه‌ڵ باڵه
سیاسییه‌کانی کوردستانی دیکه‌دا و، هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن که
جۆره"ریفۆرمێک"له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا جیبه‌جێ بکه‌ن، که‌چی
له‌به‌ری ئه‌وه‌ی میدیاکانی کوردستان تیشک بخاته‌سه‌ر ئه‌و
"په‌نجه‌ره" کراوه‌یه‌ی ئه‌و پارته، خه‌ریکی گواستنه‌وه‌ی
هه‌واڵی چه‌ند پارت و که‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری کوردستانی
باکووره که مه‌نجه‌ڵێک یاپراغ به‌شی هه‌موویان ده‌کات!
میدیای کوردستانی و، به‌ر له‌ویش، پارته سه‌ره‌کییه‌کانی
کوردستانی باشوور، ده‌بێت شه‌فاف و راستگۆبن له
مامه‌ڵه‌کردنیاندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به واقیعی له‌سه‌ر
گۆڕه‌پانی کوردستانی باکوور رووده‌دات، نه‌ک پشت به قسه و
تیۆردانان و پاره‌کێشانه‌وه‌ی ئه‌م تاقم و ئه‌و تاقمه ببه‌ستن
که جگه له زیان کات به فیڕۆدان هیچی تریان له‌ده‌ست
نایه‌ت.
سه‌رۆکی
پێشینی ئه‌مه‌ریکا، بیل کلینتۆن، کاتی خۆی سیاسه‌تی"له‌خۆگرتنی
دووفاقه‌یی"(الاحتواء المزدوج"ی له به‌رامبه‌ر رژێمی پێشووی
به‌عس و کۆماری ئیسلامی ئێران به‌کارهێنا، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و
سیاسه‌ته ئاکامێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو و نشووستییه‌کی ئاشکرای
هێنا، به‌ڵام، من پێم وایه سیاسه‌تێکی ژیر و هێمنانه‌ی
هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی کوردستانی باشوور سه‌باره‌ت به
که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌وداکانی نێوانیان له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی
کوردستاندا، له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامێکی یه‌کجار چاره‌نوسساز
بۆسه‌ر ئایینده‌ی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌بێت.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته یه‌که‌مجار له رۆژنامه‌ی کوردستان راپۆرت له
هه‌ولێر بڵاوکرایه‌وه.
|