زۆر له
رابه‌رانی ناوچه‌که"وه‌ک میدیاکان گواستییانه‌وه"، خۆزگه‌یان
خواست به کۆتاییه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
روویدا. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و دادگا"پێنج ئه‌ستێره"ی که بۆ
دیکتاتۆری پێشوو ئاماده‌کرا و، ئه‌و بارودۆخه"ناله‌باره و
سه‌یروسه‌مه‌ره"ی که تێیدا له‌سێداره‌درا، سه‌رۆکی پێشووی
عێراقی نه‌ک ته‌نها وه‌ک قاره‌مانێکی بێ وێنه له جیهانی
عه‌ره‌بدا نیشاندا، به‌ڵکو سه‌رباری ئه‌وه‌ش، بووه،
که‌سایه‌تییه‌کی"پیرۆز"که موسڵمانان له چه‌ندین وڵاتی وه‌ک
هندستان و پاکستان و مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا، به"یارێکی"نزیک
یه‌زدانی داده‌نێن!!
له‌سێداره‌دانی سه‌دام و پاشان به‌رزانی زڕبرای و
ئه‌لبه‌نده‌ر، له‌بری ئه‌وه‌ی بکرایه به خاڵێک یان بڵێین
کارتێکی ئه‌کتیڤ له ده‌ستی"کورد و شیعه"دا، که‌چی بووه
خاڵێک یان کارتێکی فشار بۆسه‌ریان و، په‌یتا په‌یتا، کارێکی
یه‌کجار نێگه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر رێ و شوێنی دانیشتنه‌کانی
دادگایی کردنی سه‌رانی به‌عس له کێشه‌ی ئه‌نفالدا، ئه‌وه‌تا
ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و شایه‌ت و بابه‌ته حاشا
هه‌ڵنه‌گرانه‌ی که له‌و دادگایه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو، له‌سه‌ر
ئاستی میدیاکانی جیهان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، هیچ
کاردانه‌ه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نییه که بتوانرێت سوودی لێ
وه‌ربگیرێت بۆ ئایینده‌ی دۆزه ره‌واکه‌مان، به‌ڵکو ده‌شکرێت
بڵێین پێچه‌وانه‌که‌یش به ته‌واوه‌تی راسته.
لێره‌شدا، بۆمان هه‌یه ره‌خنه له هزری سیاسی کورد و ئه‌و
دیبلۆماسییه‌ته لاواز و که‌مته‌رخه‌مه‌ی که هاوته‌ریب
له‌گه‌ڵ دادگایی‌کردن و له‌سێداره‌دانی سه‌دامدا
خستبوویه‌کار،بگرین، له راستیشدا، مایه‌ی نیگه‌رانییه کاتێک
ده‌بینین هزری سیاسی کورد له نێوان دوو ره‌هه‌ندی
دیاریکراودا، ده‌سوڕێته‌وه:
یه‌که‌میان: پاشکۆیی بۆ هزری جیهانی و ناوخۆیی و ناوچه‌ییش تا
راده‌یه‌ک و، پاشکۆیی کار و کاردانه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌کان و،
به‌م جۆره‌ش رۆڵێکی نێگه‌تیڤی هه‌بووه له‌وه‌ی که هه‌وڵ بدات
ببێته سه‌نته‌رێکی گرنگی ده‌رکردن یان به‌شداریکردن له
دروستکردنی بڕیار، نه‌ک"وه‌رگرتنی"یان کۆپی کردنی.
دووه‌میشیان: په‌نابردن بۆ شێوازه"کلاسیکییه‌کان"له کار و
بردیدا و، نه‌بوونی ده‌ستپێشخه‌ری یان داهێنان له به‌رنامه‌ی
کاری‌دا و، زۆربه‌ی کات له وێستگه‌کانی چاوه‌ڕوانیدا وه‌ستاوه
و، هه‌رگیز هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا هه‌نگاوێک له‌و
وێستگه‌یه دوور بکه‌وێته‌وه یان لانی که‌م تۆزقاڵێک لێی
لابدات.
بابه‌تی
دادگایی‌کردن و له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن، هزری سیاسی کورد
ده‌یتوانی زۆر به باشی که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت و بیکات به
که‌ره‌سته‌یه‌کی بنیاتنه‌ر بۆ بنچینه‌ی ئایینده‌ی سیاسیی
نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌م رووه‌شه‌وه، ده‌بووایه، به ئاوه‌زێکی
کراوه و دوور له هه‌ست و سۆز و"ئینفعالییه‌ت" و ته‌ماشاکردنی
کورت و ته‌سک، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بابه‌تی دادگایی‌کردن و
له‌سێداره‌دانی سه‌دامی بکردایه و، هه‌وڵی بدایه کارێکی
بکردایه که ئاراسته‌یه‌کی تایبه‌تی جیاوازی خۆی هه‌بێت نه‌ک
هاوده‌نگ و هاوڕه‌نگی باڵێکی سیاسی دیاریکراو یان ببێته
سایه‌ی ناوه‌ندێکی سیاسی"نێوده‌وڵه‌تی"بێت، چونکه هزرێکی
سیاسی که خۆی به هه‌ڵقوڵاوی گه‌لێکی زیندوو بزانێت، ده‌بێت
تایبه‌تمه‌ندی خۆی له هه‌موو بوارێک‌دا هه‌بێت.
جیهانی
پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆ، هه‌مووی به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت
که یاسای له‌سێداره‌دان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا
هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و، ئه‌مڕۆ که یاسای له‌سێداره‌دان له
ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپادا نه‌ماوه، هه‌ڵمه‌تێکی به‌هێز و بێ
وێنه‌ش له ئه‌مه‌ریکا له‌ئارادایه تا ئه‌و وڵاته‌ش بچێته
ریزی وڵاتانی ئه‌وروپاوه، هزری سیاسی کورد و هه‌روه‌ها
رۆشنبیری کورد ده‌بووایه سه‌رنجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
چڕبکردایه‌وه نه‌ک ده‌هۆڵ و زوڕنای تۆڵه و رق و کینه‌ی
لێبدایه. ئه‌وه‌تا کورد چی ده‌ستکه‌وت له بابه‌تی
له‌سێداره‌دانی سه‌دام و دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌یش؟ یان چی ده‌ست
ده‌که‌وێت له‌وه‌ی که تاوانبارێکی وه‌ک"عه‌لی
کیمیاوی"له‌سێداره‌بدات؟ ئێمه ده‌بێت پتر بیر بکه‌ینه‌وه تا
ئه‌وه‌ی به په‌له کاربکه‌ین، پێیشم وایه، دوای ئه‌و هه‌موو
به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گرانه‌ی که له‌دژی ئه‌و تاوانباره
گه‌ڵاڵه‌بوون، ده‌بێت له‌بری ئه‌وه‌ی به ته‌نها بیر له تۆڵه
سه‌ندنه‌وه‌ی"شه‌هید"ه‌کانمان بکه‌ینه‌وه، بیرێکی قوڵتریش
له نه‌وه‌کانی ئایینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ینه‌وه که
ئه‌و"شه‌هیدانه" گیانی خۆیان له‌پێناو ئه‌واندا به‌ختکرد و،
مه‌رجیش نییه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ته‌نها له رێگه‌ی مه‌رگه‌وه
بێت. کورد ده‌بێت بڕوانێته ئه‌و هه‌نگاوه ژیر و پڕ له په‌ند
و وانه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک ئیسرائیل له بابه‌تی
دادگایی‌کردن و له‌سێداره‌دانی"ئه‌دۆلف ئایخمان"سه‌رۆکی تیپی
SSی
ئه‌ڵمانی له سه‌رده‌می هیتله‌ردا، که تاوانباربوو به کوشتن
و له‌ناوبردنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی جوله‌که، چونکه کاتێک
هه‌موو جیهان چاوی بڕیبووه ته‌لئه‌بیب بۆ گواستنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌کانی دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سایه‌تییه راسیسته
ئه‌ڵمانییه، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند که ئایخمان
دواکه‌سێک ده‌بێت که له‌سه‌ر خاکی ئیسرائیل‌دا له‌سێداره
ده‌درێت، به‌مه‌ش ئیسرائیل نه‌ک هه‌نگاوێک به‌ڵکو بازێکیشی دا
و، مه‌ودای له نێوان خۆی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی به جۆرێک پتر
کرد که ئه‌و وڵاتانه پێویستییان به ده‌یان ساڵ کاری
به‌رده‌وام هه‌یه تا بگه‌نه ئاستێکی نزیک له‌و. له‌و
کاته‌شه‌وه"سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان"، ئیسرائیل دۆستایه‌تی نه‌ک
ته‌نها وڵاتانی رۆژاوای مسۆگه‌رکرد، به‌ڵکو چووه ناو دڵ و
ده‌روونی کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆراوا و رای گشتی جیهانیش.
هه‌ربۆیه، چاکتر وایه له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، هزری
سیاسی کورد به هه‌ستێکی پڕ له به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه
بیربکاته‌وه و، بابه‌تی له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاقمه
تاوانبارانه‌ی که ماون له داروده‌سته‌که‌ی دیکتاتۆری پێشووی
عێراق، بکاته "به‌ردێک"له بناغه‌ی ئایینده‌ی گه‌لی کورددا و،
له‌م کاته‌دا خۆی له‌گوتاری ئایینی پڕ له ئینفیعالییه‌تی
شیعه جیابکاته‌وه، چونکه ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ی که له
نێوان کورد و شیعه‌دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رووی
ته‌کتیکییه‌وه سودێکی کاتی باشی به گه‌له‌که‌مان
گه‌یاندووه، به‌ڵام ناشکرێت له هه‌مان کاتیش‌دا، خۆمان گێل
بکه‌ین له‌و کاردانه‌وه نێگه‌تیڤه‌ی که بۆسه‌ر دۆزی
ره‌واکه‌ی هه‌بووه.
ئه‌رکی دیبلۆماسییه‌تی کورده، بۆ هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنێت
که گه‌لی کورد گه‌لێکی شارستان و مۆدێرن و بیر له به‌هاکانی
مرۆیی به‌ر له هه‌موو شتێکی دیکه ده‌کاته‌وه و، ده‌بێت پتر
هه‌موو هه‌وڵێکی به دوو ئاراسته ئه‌کتیڤ بکات:
یه‌که‌میان: دانپێدانانێکی فه‌رمی وه‌ربگرێت سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی ئه‌نفال پرۆسه‌یه‌کی جینۆسایدی گه‌لی کورد بوو.
دووه‌میشیان: قه‌ره‌بۆکردنی زیان پێگه‌یشتووانی گه‌لی کورد له
که‌س وکاری قوربانیانی ئه‌و پرۆسه به‌دناوه.
باشتریش
وایه، ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردی به شێوازێکی هاوچه‌رخ و
شارستانییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌واڵ و به‌دواداچوونی
پرۆسه‌ی دادگاییکردنه‌که بێت و، جه‌خت له‌سه‌ر سزادان به
واتایه‌کی مرۆیی بکات، واته گونجاوبێت له‌گه‌ڵ مافه‌کانی
مرۆڤدا که له جاڕی گه‌ردوونیدا دیاری کراون.
هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێمان باشه هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوان له‌ناو
رۆشنبیرانی کورددا ده‌ست پێ‌بکات بۆ کارکردن له‌پێناو
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای له‌سێداره‌دان و، له‌بری ئه‌وه‌ی
"عه‌لی کیمیاوی"چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئازار بچێژێت پاشان ببێته
قاره‌مانێکی"عه‌ره‌ب"و"موسڵمانان"، با ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی
ماوییه‌تی له زینداندا بیباته‌سه‌ر و، به رسوایی و سه‌رشۆڕی
بمرێت نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه و، له‌م میانه‌شدا، مرۆڤایه‌تی و
شارستانییه‌تی و خاوه‌ن ویژدانییه‌تی کورد بۆ هه‌موو جیهان
ئاشکراده‌که‌ین، به‌مه‌ش، مه‌ودا له نێوان خۆمان و
کۆمه‌ڵگه‌کانی ناوچه‌که‌دا زێتر ده‌که‌ین و له هه‌مان
کاتیش‌دا، مه‌ودای نێوان خۆمان و جیهانی پێشکه‌وتوودا که‌متر
ده‌که‌ینه‌وه، تا له ده‌ره‌نجامی کۆتاییدا ئه‌و پێگه‌یه‌ی
که شایسته‌ی گه‌لی کورده، به ئیراده و خواستی خۆمان
هه‌ڵیببژێرین.
|