زاده‌ی
ئه‌سته‌مووڵم. جگه له‌و 3 ساڵه‌ی له نیۆیۆرکم به‌سه‌ر برد،
مابه‌قی عومرم، هه‌مووی له زێده‌که‌مدا تێپه‌ڕیوه. له
ته‌مه‌نی 54 ساڵیدا هێشتا له نێو کۆبینا و شۆقه و
ئاپارتمانه‌کانی ئه‌سته‌مووڵدا ده‌ژیم؛ ئه‌و ماڵ و نیشتنگه‌ی،
باو باپیرم له‌سه‌رده‌می مناڵیمدا بۆ نیشته‌جێبوونی بنه‌ماڵه
پڕخێزان و قه‌ره‌باڵغه‌که‌مان چێیان کردبوو. به شه‌وانی
هاوینی که له ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌مه‌وه سه‌یری شه‌کانه‌وه‌ی
لق و پۆی دار چنارانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌که‌ی
"ته‌سوکوییه" ،ده‌که‌م ، چاوم به گڵۆپی دوکانه‌که‌ی
"عه‌لائه‌دین"، ده‌که‌وێ و ئه‌و ده‌مانه‌م بیر دێته‌وه باوکم
جگه‌ره و ڕۆژنامه‌که‌ی له هه‌مان دوکان وه‌رده‌گرت و منیش
ده‌چووم هه‌تا چکلێت(شۆکۆلات)، جاچکه(بنێشت)،حه‌وت تیری
ئاوپژێن،کاتژمێری لاستیکی و ژماره‌ی نوێی سه‌ربرده‌کانی
وێنه‌داری "تام میکس" ی لێ بکڕم.
که
منداڵ بووم، ئه‌سته‌مووڵ شارێکی دووره ده‌س و تا‌قه‌ت پڕووکێن
بوو به حه‌شیمه‌تێکی یه‌ک ملوێن که‌سییه‌وه. 50 ساڵ دواتر،
شار بۆته مێترۆپۆلیس و گه‌وره باژاڕێک ده ئه‌وه‌نده
مه‌زنتر که به گه‌ڕه‌کی نائاشنا و دووره‌ده‌س قه‌ت چاوم
پێ نه‌که‌وتوون، ده‌وره دراوه؛ گه‌ڕه‌کی ئه‌وتۆ ته‌نێ
ناوه‌که‌یان له نێو ڕۆژنامان دا ده‌بینم و به‌س.
ئه‌و
ده‌مه‌ی له ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌مه‌وه سه‌یری ده‌رێ ده‌که‌م،
پێم وا نییه ئه‌م گونده نائاشنا و دووره ده‌ستانه له
ڕاستیدا به‌شێکی شاره‌که‌م بن. قه‌ت به خه‌ونیش به بیرمدا
نه‌ده‌هات شه‌قامه‌کانی سه‌رده‌می مناڵیم هه‌تا به‌وه‌نده
قه‌ره‌باڵغ بووبن. به‌ڵام کاتێ ئه‌تۆ ئه‌وه‌نده‌ی من هۆگر و
شه‌یدای ئه‌سته‌مووڵم ، دڵت لای شارێک بێت،دان به‌وه‌دا ده‌نێی
چاره‌نووسی شار ،هه‌مان چاره‌نووسی خۆته؛ ئه‌و ده‌م به‌و
قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌یت ئێژی جه‌سته و ڕۆحی خۆته ئه‌وه‌نده
هه‌راو و به‌رین بووه. له به‌ر ئه‌وه‌یه کاتێ به
به‌رچاومه‌وه ده‌بینم شه‌قام، دوکان و بازاڕ و مه‌یدان و
گۆڕه‌پانه‌کانی ئه‌سته‌مووڵ گۆڕاون، به هه‌مان ڕاده له‌سه‌رم
شوێن دانه‌ر و کاریگه‌ره که ده‌بینم جه‌سته‌م ڕووی له
پیربوونه. سه‌ره‌تا ترس دامده‌گرێ ، به‌ڵام نه‌ختێ دواتر دان
به‌وه‌دا ده‌نێم و بڕوا به‌و سیما نوێیه‌که‌م ده‌که‌م. تۆ بڵێی
شار، ڕۆحی هه‌بێت؟ گه‌ر وایه، له چی پێک هاتووه؟ ئایا
سه‌رچاوه‌ی ڕۆحی شار له سیمای ڕوواڵه‌تی شاردایه؟ یان له
کو‌لتوور و دیرۆک یانژی له‌و دیمه‌نانه‌ی نه‌خشی سه‌ر شه‌قام و
بیناکانیه‌تی؟ ئایا ڕۆحی شار به قه‌ره‌باڵغی و چۆڵییه‌وه گرێ
دراوه، چه‌نده ته‌م دایگرتووه یاخۆ هه‌تا چه‌ند وه‌به‌ر
تیشکی خۆرێکی به‌تین ده‌که‌وێ ؟ ئایا ڕۆحی باژاڕ هه‌مان
ڕووباره پێیدا ده‌ڕوات یان (سه‌باره‌ت به ئه‌سته‌مووڵ)
زه‌ر‌یاێیکه به دوو که‌رتیه‌وه ده‌کات؟ ئه‌وه له کوێیه
به ڕوونترین له‌ون(شێوه) هه‌ست پێده‌کرێ؟ئایا ئه‌و ده‌مه‌ی
به‌سه‌ر گرد و ته‌پۆڵکه‌یه‌که‌وه ده‌یبینم ، یان کاتێ به
تاریکه‌بازاڕێکدا گوزه‌ر ده‌که‌ین که گوێ ئاخنراوه له هه‌را
و هوریای شار و سه‌رو چاو و ڕوخسارت، نغرۆی نێو دووکه‌ڵی
شێ‌دار و ڕه‌شاییه؟ وه‌بزانم ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌موومان له
شیرینه خه‌وداین، گوێ بۆ ده‌نگی شار شل ده‌که‌ین وه‌ک
ئاژه‌ڵێکی پیر و که‌نه‌فت له پرخه‌ی خه‌ودایه و ده‌نگی هۆڕنی
وشیارکه‌ره‌وه‌ی خه‌ته‌ر به نێو ته‌متومانی باریکه‌که‌ی
بۆسفۆردا به‌رگوێمان ده‌که‌وێ. به لای منه‌وه ڕۆحی شار، شان
به شانی خودی شار ده‌گۆڕێ.
ئه‌سته‌مووڵی نوێ و پڕ له بریق و باق و ئاسووده‌ی ئه‌مڕۆ،
ئیتر شاره خه‌م داگرته‌که‌ی سه‌رده‌می مناڵیم نییه. لێ
ته‌نانه‌ت ئێستێ ئه‌م شاره باسی ته‌نیاییم لا ده‌کات.
ده‌مه‌وه ئێوارانی هاوین،ڕۆحی شار، گیرۆده‌ی نێو پاسه شه‌ق و
شڕ و کۆنه‌کانه به ده‌م چڕه هه‌ورێکی تێکه‌ڵ به ته‌م و
دووکه‌ڵ و ڕه‌شایی ئیگزۆزی ماشێنانه‌وه، ته‌قه‌لایه‌تی و
ڕێبوار و موسافیرانی شه‌که‌ت و گیان ئاره‌قاوی
ده‌گه‌یێنێته‌وه ماڵان؛ له نێو چڕه‌دووکه‌ڵ و ته‌مدا سه‌رێی
شار ،خۆی له لات ده‌نوێنێ که به ده‌م زه‌رده‌ی خۆری
ئێوارانی سه‌رکه‌له‌وه ،ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی خۆ ده‌گۆڕێ بۆ
پرته‌قاڵی و له‌و ڕووناکاییه شینه‌ی به ده‌لاقه‌ی ملوێنێک
ماڵا له‌و ساته‌ی نێو شاردا ڕه‌ت ده‌بێ،شار ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی
له هه‌مان ساتدا هه‌ڵده‌کات(ڕاس هه‌ر له‌و ده‌مه‌یدا به
سه‌رانسه‌ری شاردا ژنان بۆ چێشتی ئێواران،مژولی لێنانی
بایجانه سووره‌ن ).
ڕۆژانی
نیوه‌ڕۆی ئاوێته به کزه و هێوری پایزان که شار نوقمی نێو
کار و چالاکییه، ڕۆحی شار خۆی له نێو گیانی پیاوێکی ته‌نیادا
ده‌بینێته‌وه به به‌له‌مه گچکه و شه‌ق و شڕه‌که‌ی، ته‌واو
سه‌رقاڵی ماسیگرتنه و به‌له‌مه‌که‌ی به‌رده‌وام به هاڕ و
هوڕ و جووڵه‌ی ماتۆڕی به‌له‌م و که‌شتی گه‌وره‌تری بارهه‌ڵگر
که به نێو باریکه‌ی بۆسفۆردا به‌م لاو دا ده‌چن ،
ده‌له‌رێته‌وه.
له نێو
ئه‌سته‌مووڵدا هه‌مووان به یه‌ک نامۆن،که‌وایه هه‌مووان
ته‌نیان.
ئه‌و
ده‌مه‌ی تورکان یان به واتاییه‌کی دی ئۆسمانییه‌کان، ساڵی
1453 ڕێیان که‌وته ئه‌سته‌مووڵ،چاویان به شارێک که‌وت
ئینتیزاری ده‌کردن، بۆیه ده‌کرێ بڵێین ئه‌وانه‌ی تازه پێیان
به‌و شاره کرابووه‌وه. ئه‌وانه‌ی به هۆی
ئۆسمانییه‌کانه‌وه به درێژایی 500 ساڵ
ده‌سته‌ڵاتدارێتییان،ڕێیان که‌وته ئه‌و شاره، هه‌ر تاقمه
و سه‌ر به کو‌لتوور و وڵاتی ته‌واو جیاواز بوون؛ بۆیه
هه‌مووان به‌یه‌ک نائاشنا و نامۆ بوون. کاتێ حه‌شیمه‌تی شارێک
له نێوان خولێکی 50 ساڵیدا له ملوێنێک که‌سه‌وه ده‌چێ بۆ
10 ملوێن که‌س، ده‌کرێ بێژین ده نۆی(له ده که‌سی، نۆی)
خه‌ڵکه‌که‌ی به یه‌ک نامۆ و نائاشنان. هه‌ر بۆیه کاتێ له
نێو شه‌قام یان له نێو پاس یاخۆ له نێو ته‌کسییه‌کی چه‌ن
که‌سه‌ی ناو ئه‌سته‌مووڵدا ده‌که‌ویته قسه و یه‌کێ ئه‌دوێنی،
دوای گله و سکاڵا له ده‌س دۆخی شار، یه‌که‌م پرسیاری ئه‌وه،
خه‌ڵکی کوێی. منیش هه‌تا ڕاده‌ییه‌ک به شه‌رمه‌زارییه‌وه
ئێژم خه‌ڵکی ئه‌سته‌مووڵم،پاشان به زمانێکی ته‌وس ئاساوه له
باوباپیر و خزمانی دایکم ده‌پرسێ.
ڕازی
گه‌وره‌ی ئه‌سته‌مووڵ ئه‌مه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئێمه که
لێره ده‌ژین به ڕاستی لێی ناگه‌ین، چونکه ناتوانین پۆلێن
به‌نی بکه‌ین. به گه‌شت و گه‌ڕانی نێو شه‌قامه‌کانی
قه‌ره‌باڵغی شاردا، هه‌ست به بوونی چه‌ندین توێژ و به‌ره‌ی
دیرۆک که له له ژێر پێی مه‌دایه ده‌که‌ین، لێ ته‌نانه‌ت
ئه‌و ده‌مه‌ی بیر له ژیاره گه‌وره‌کانی پێش خۆ
ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وه‌شمان بیر دێته‌وه سه‌ر به ئێمه
نین(له ئێمه نین). هه‌ر ئه‌مه‌شه سیمایێکی نامۆی و نائاشنای
به‌م شاره داوه. هه‌تا به‌وێ پێی لێ ده‌نێم بڵێم ڕاستیی شار
ئه‌وه ،نه بۆ پۆلێن کردن ده‌شێ و نه‌ش لێی ده‌گه‌ین.
ئه‌مه له ڕاستیدا ده‌سکه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ی مێژوو نووسی
خودان ڕێز"ڕه‌سات ئه‌کره‌م کۆچوو*"یه له به‌رهه‌مه‌که‌ی به
ناونیشانی "ئه‌نسیکلۆپێدیای ئه‌سته‌مووڵ"، ئه‌و کتێبه‌ی له
په‌نجاکاندا ده‌ستی کرد به نووسینی به‌ڵام قه‌ت له پیتی
H
به‌ولاوه نه‌چوو.
له
سه‌رده‌می زارۆکی به‌م لاوه لام وابووه فرۆشگه‌کانی کۆنی
شار، زه‌قترین سیمای ئاڵۆزی شار بوونه. کاتێ له نێو دوکانێکی
عه‌ترفرۆشی دام و خه‌ریکم چاو له ڕیز و ڕه‌فه‌ی شووشه و جێ
شووشه‌کانی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ ده‌که‌م، پێم وایه ڕۆحی شار نه
ته‌نێ له مێژووه‌که‌ی به‌ڵکو له نێو ئه‌و هه‌موو خه‌ون و
خه‌یاڵه‌ی ئه‌و شت و مه‌ک و که‌سانه‌یدایه هه‌تا ئێستا
لێره‌کانێ ژیاون. وه‌ک دوکان و فرۆشگه‌که‌ی " بی ئۆغڵوو" که
ئه‌و ده‌مانه‌ی زارۆک بووم له گه‌ڵ دایکم ده‌چووینه
سه‌یریان. ئه‌و فرۆشگه‌یانه‌ی به ڕوواڵه‌ت تورکی بوون به‌ڵام
له ڕاستیدا یۆنانی و ئه‌رمه‌نی بوون. ئه‌و فرۆشه‌گه‌یانه
ئه‌وه‌م بیر ده‌خه‌نه‌وه چلۆن گه‌لێ کولتووری کۆنتر د‌زه‌یان
کردۆته نێو کولتووره‌که‌ی مه و چلۆن به شێوه‌ییه‌کی سه‌یر،
کارتێکه‌ری هه‌ره باشیان له‌سه‌ر هه‌بووه. له ئه‌سته‌مووڵدا
هه‌موو شتێ هه‌ڵگری مێژووی شاراوه‌ی خۆیه‌تی.
*
Resat ekrem kocu
سه‌رچاوه:
ڕۆژنامه‌ی "ئیعتیماد میللی"، پێنج شه‌ممه18 ی خه‌زه‌ڵوه‌ری
1385 ی هه‌تاوی
ورده‌خاڵێک:
مخابن سه‌رقاڵی ژیان و گوزه‌رانی نێو گه‌و‌ره‌شاران، زۆر جاران
ده‌ره‌فه‌تی ئه‌وه‌ت ناداتێ چه‌ن ساتێکیش بۆ خۆ بیت و
دڵته‌نگییه‌کانی ڕۆژانی ژین بنووسییه‌وه. ڕۆژانێکه منیش به
هه‌مان ده‌رده‌وه تووش بوومه و هه‌لێکی ئه‌وتۆم ده‌س ناکه‌وێ
بۆ دڵ بژیم.
ئه‌م
بابه‌ته چه‌ن مانگێکه لام ئاماده‌یه به‌ڵام بۆم نه‌لوا
ڕه‌وانه‌ی لای ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی بکه‌م. بۆ وتن ده‌شێ من
له فارسییه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌م کردووه به کوردی. وه‌رگێڕی
بابه‌ته‌که بۆ فارسی، به‌ڕێز "به‌همه‌ن تاهیری"یه.
تاران
22 ی
ڕێبه‌ندانی 2706 ی کوردی |