هه‌رچی
ئه‌که‌م ،هه‌ر وه‌ک عاشقانی دنیا، له جه‌ژنی دڵدا ،
گوڵه‌باخێک ، گوڵه مێخه‌کێکی ئاڵ ، ئاوێته به جوانترین
په‌یام ... یا له پۆستکارتێکی مه‌خمه‌ڵی ، سۆزم بکه‌م به
کۆپله‌یه‌ک له جوانترین هۆنراوه ... یا نه‌غمه‌یه‌ک له
ستران ، بینێرم بۆ تۆی نیشتمان ، وه‌لێ ، ببوره ئازیزم ،
ئه‌م ڕوحه شه‌که‌ته‌ی ئێمه‌ی بارگه‌کراو، به کێوه
خه‌مه‌کانی ژیان ، به‌و هه‌موو خۆزگه جوانه‌مه‌رگه‌وه ، که‌ی
ئه‌توانێ عاشق ببێ ؟؟
به‌ڵێ
هاوڕێم
!!
له لای ئێمه عه‌شق وه‌همه ، عاشقانیش گه‌لێک سه‌هوون .
خه‌وم
بینی ، له زیاره‌تی پهرستگایهکهی یارا ، له خه‌ڵوه‌تدا
، هه‌موو عاشقان به‌ده‌ور یه‌ک ، ده‌ست به ده‌ستنوێژ ، کۆڕی
زیکریان به‌ستبوو ، هه‌روه‌ک سه‌ده‌کانی ئه‌وین ، شه‌م به
چوارده‌وری میحراب هه‌ڵکرابوو ، بۆنی بخور و گوڵاو ، تێکه‌ڵ
به ته‌هلیله‌ی یارا ، له گه‌رمه‌ی مه‌راسیمی عیباده‌تدا ،
به‌کراسێکی ئاوریشمی ، په‌مه‌یی ، ڕه‌نگ باڵی په‌پووله ، چووم
تێکه‌ڵی مه‌جلسیان بم ، ڕاچڵه‌کیم ... نااااااا ... وههم بوو
... خه‌وێکی خۆڵه‌مێشی بوو ...
دارستان ، گوزهریکه، بۆ دنیای ئه‌وین و زه‌ردی پایز ، له
ژێر سه‌دای ڕێژنه‌ی باران ، سره‌وتن ، له ئامێزی دڵنیایی ،
چ سیحرێکی ده‌گمه‌نه ، مه‌ستبوون به میلۆدیا
ئهرخهوانییهکانی خه‌زان ، شۆپان ، به‌م سیحره‌وه مه‌ست بوو
، سه‌مفۆنیای نه‌مری داهێنا ، بۆ چۆکداده‌ن به مه‌رگ ، نا
....نا .... هاوڕێ ، کێ ئه‌توانێ ئه‌فسانه بکا به ڕاستی ،
ئه‌ویش وه‌همه ...
ڕهوهندێکم له خێڵ دابڕاو ... دڵنیاییم ونکردووه .. گه‌لێک
ماندووم ، عه‌وداڵم بۆ کونجێ ... ساباتێ ... دڵێ ... ناوی لێ
بنێم نیشتمان ... په‌نا بۆ ئه‌و نووره ده‌به‌م که له چرا
کزه‌که‌ی ، ماڵی تۆوه به‌دی ده‌که‌م ... داڵده‌م بده ...
ئه‌ی سێبه‌ری دڵنیایی . با له‌وه زیاتر ون نه‌بم ...
ناااااا نوور نه‌بوو ... داڵده نه‌بوو ... چه‌ند سه‌هوو بووم
...
له‌سه‌ر
چوارڕیانی شاره‌که‌م ، په‌پوله‌یه‌ک ، سک برسی ، به‌رگ شڕ ،
چه‌پکێ نێرگز به‌ده‌سته‌وه ، له ڕۆژی عه‌شقدا ئه‌یفرۆشێ به
عاشقانی وڵاتێک ، عه‌شق تیایدا وه‌ک ئه‌فیون یاساخه .......
چی تراژیدیایه‌که ...
ئه‌ی
که‌وابێ ئه‌م
ژیانه پڕ له وه‌همه ... عه‌شق درۆیه‌کی گه‌وره‌و ... تۆش
سهرابی .
ستۆکهۆڵم
9/2/2007
|