که‌نیشکێکم ، له ده‌م شمشێری یاسای خێڵ کهوتوومهخوار . له
زه‌مه‌نێکی قه‌ترانیدا ، گه‌ره‌کم بوو چامه‌ی عه‌شق ، وه
باڵای سه‌مفۆنیای ژیان هه‌ڵخه‌م ، له سروودێکی ئه‌زه‌لیدا ،
وهل کچگهله شه‌رمنه‌کانی وڵات ، ئۆرکێسترای بوون و ئازادی
بژه‌نین . لهینهشهوه ده‌روازه‌ی ئاسووده‌یی ، به‌ڕووی
جوانهیله سه‌رگه‌ردانه‌کانی ، ئه‌م ده‌ڤه‌ره خاچکراوه،
له ئه‌تله‌سی دنیا دابڕاو ، بکه‌ینه‌وه ، وه‌لێ سه‌ره‌ک
خێڵ هات و چه‌ند شمشێر وه ده‌س، چوار په‌لیان به‌ستم ، به
پێی شه‌ریعه‌تی بیاوان ، شه‌ق شه‌ق کریام .
ڕۆژی
یه‌که‌م ، که چاوم به دنیا هه‌ڵهێنا ، له ناو قومات ، له
کاغه‌زێکی ڕه‌نگا و ڕه‌نگ ، وه‌ک دیارییه‌ک ، پێشکه‌ش به
ئامۆزاکه‌م کریام ، خۆیشکهکهیشم ساڵێک پێش من ، بۆ خاڵۆکهم
به ژن دریا ، له دوانزه ساڵیدا ، ڕووخساری زه‌رد
هه‌ڵگه‌ڕاوم، به تارایه‌کی سووری ئاڵ داپۆشرا ، به‌ره‌و ماڵی
مێرد وهڕێکریام .
به‌ژن و
باڵای به‌رز و جوانم ، زۆڵفی خاو و له‌نجه‌ی عه‌یارم ،
هه‌وه‌سی به‌رد ئه‌جوڵێنێ ، ئاخر من یاوه‌ری شه‌یتانم !!
نه‌فره‌تی خودام له‌سه‌ره ، ئه‌ی باوه ئاده‌مم له به‌هه‌شتی
پان و به‌رین بێبه‌ش نه‌کرد ؟؟ بۆیه به بڕیاری خواوه‌ند و
فه‌توای که‌شیده به‌سه‌ر، ئه‌م جه‌سته جوانه‌ی من ، هه‌تا
ئه‌به‌د، به کفنێکی تیره ڕه‌نگ ، پێچراوه .
ئه‌م
حیجابه ، دیواریکه له نێوان من و دنیادا .
له
ده‌ستووری ، شه‌ره‌ف و نامووسی خێڵم هاتووه ، قه‌ده‌غه‌یه ،
هه‌وه‌س و حه‌زی من وه‌ک براکه‌م ، به بوونم له‌ززه‌ت ببه‌خشێ
، بۆیه ئه‌بێت ، ئه‌و له‌ززه‌ته ، به تیغێکی چڵکن، بنبڕ
بکرێ ، گرینگ نییه ، بێهه‌ست بژیم ، ئه‌وه‌ی له په‌راوێزی
عه‌شیره‌ت بژی ، هه‌ستی بۆ چه‌س !!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، من ڕه‌مزی شه‌ره‌فی خێڵم ،له هێرشێک بۆ
هه‌وارم ، هۆردووی خالید و حه‌جاج
، منیان به دیل و کۆیله گرت ، بازاڕ ... بازاڕ ، منیان گێڕا
، ده‌ستاو ده‌ست سه‌ودام پێوه‌کرا، تا کینانه بوو وه
مه‌نزڵی جه‌سته‌ی سووتماکم ، وه‌لێ ئه‌وجاره‌یان ، نه سه‌ره‌ک
خێل ، نه پیاو ماقوڵانی عه‌شره‌ت ، نه‌هاتن و هه‌رگیز نایه‌ن
، له‌ی دیلیهم قورتار بکه‌ن ... ...
سه‌رده‌مێکیش من جاریه بووم ، له دیوانی خه‌لیفه و سوڵتان ،
دامرکێنه‌ری حه‌زی پیاوانی دهرباربووم ، ئه‌مێستاش به‌رپرس و
سوڵتانه‌کانی خێڵ ، هه‌ر ئه‌وانه‌ی به خه‌نجه‌ری نامووس ، یا
جه‌سته‌م شه‌ق وپهق ئه‌که‌ن ، یان ده‌رخواردی ئاگرم ئه‌ده‌ن ،
وه‌سه ئه‌و چه‌په‌ڵانه‌ی مێژوو ، مهحرهمسهرایان جمه‌ی دێ ،
له نه‌وه و که‌نیشکه‌کانی من .
نازانم
بۆ ، تووڕه‌یی پرێمز و ته‌باخی ئه‌م شاره ، هه‌ر به جه‌سته‌ی
ده‌لالی مندا ، وه‌کو بورکان ، ئه‌ته‌قێته‌وه ، ڕوخساری
نه‌شمیل و جوانم ، ئه‌کا به کۆی زووخاڵ . فه‌رمووده
پیرۆزه‌کان ، ڕاپۆرتی حه‌کیم و خێڵ گشت ئێژن ، دۆزه‌خی خودایش
هه‌ر بۆ ئێوه ههڵکریاوه .
به‌ڵێ
!! خه‌ڵکینه له‌و ڕۆژه‌وه ،من باڵم گرت و بووم به قومری ،
لایلایه تێکه‌ڵ به هۆره ، حه‌یران ئاوێته‌ی لاوک ئه‌که‌م ،
له گه‌رمیانه‌وه بۆ کوێستان ، حه‌زینترین نه‌غمه بۆ بوون و
عه‌شق ئه‌چڕم ، خۆ ته‌نهایش نیم ، ئێمه ئێستاکه پۆلێکین ،
هه‌موو ڕۆژێ ژماره‌مان له فره‌بوونه ، هه‌تا هزری خێله‌که‌ی
من له بووڵێلی شه‌وه‌زه‌نگدا مه‌له بکا ، پۆله‌که‌مان ئه‌بێ
به دوو ، ئه‌بێ به سێ ئه‌بێ به چوار ئه‌بێ به ......
16/2/
2007
ستۆکهۆڵم
|