شه‌رمه‌رازی ترین هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌شکر کێشی بکات
به‌رامبه‌ر برای و هاونیشتمانی خۆی ،ئێزیدێکان ساغله‌مترین
مرۆڤی کوردن له‌مێژوودا به‌خۆ ڕاگری ماونه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م
ئه‌و هه‌موو هێرشه
یه‌ک
له‌دوای یه‌کانه‌ی کراوه‌ته‌سه‌ریان و خۆڕاگریان کردۆته
پیشه‌ی ژیانیان و له‌گه‌ڵ هه‌موو سته‌مێکدا گیانی به‌رگریان
به‌هێزتر کردووه، لێ
پێ
ده‌چێت ئه‌م جاره‌یان ، به‌ده‌ستی کورد به‌ده‌ستی هاو
خوێنه‌کانی خۆیان مێژوویه‌کی تاریک بنوسرێته‌وه‌و
شه‌رمه‌زاریه‌کی مه‌زن و چاوه‌ڕوان نه‌کراو بۆ گه‌له‌که‌مان
فه‌راهه‌م بکرێت ، کێن ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر
ئێزیدێکان و هاوار ده‌که‌ن جیهاده دژی ئێزیدیان و حوکمه‌تی
کوردی و په‌رله‌مانه خوێن شیرینه‌که‌شمان خه‌ریکی خه‌ون و
هه‌ڵوێستێکی جدی و جوامێرانه نانوێنن ، به‌عس به‌هه‌موو
توانایه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو ئێزیدێکان به‌عه‌ره‌ب
له‌قه‌ڵه‌م بدات و ده‌یان دیکۆمێندی ته‌زویر کرد بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ، ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌بادینان بووم
شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێ بڕا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کما گه‌ڕانێکی
تێروو ته‌سه‌ل به‌ناوچه‌ی شێخاندا بکه‌م و له‌نزیکه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌م خوشک و برا ئازیزانه‌دا بپه‌یڤم ، ئه‌و ده‌م
ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌م کێشانه ده‌کرد و ئه‌یان ووت
ناوچه‌کانمان که‌وتۆده به‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیا له‌ڕووی
ئاینه‌وه .
ئێمه‌ی
کۆمه‌ڵه ئه‌و ده‌م که‌متر ئه‌ولایه‌نه‌مان ده‌بینی و
ته‌مه‌نیش کارگێڕی خۆی هه‌بوو به‌سه‌رمانه‌وه ، ئه‌گه‌ر
له‌کوردستان خه‌ڵکی هه‌ورامان ده‌ست ڕه‌نگین بن ،ئه‌وه
ئێزیدێکانیش به‌هه‌مان شێوه ن له‌ڕێگه‌ی گونده‌کاندا چه‌ندین
کاری هونه‌ری نه‌خشێنراو ده‌بینی که به‌ده‌ست وبازووی خه‌ڵکی
ئه‌م ناوچه‌یه درووست کراوه ، خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه مرۆڤی
ساده پاک و به‌ویژدانن و میوان دۆستن و قانعن ،
ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان کردۆته سه‌رشێخان و شوێنه
پیرۆزه‌کانی (لالش)ه‌یان ئاور تێ به‌رداوه دوباره بونه‌وه‌ی
مێژووه ، ئه‌وه‌تا ئه‌ولیا چه‌له‌له‌بی ده‌ڵێ که‌له‌هه‌ر
ناوچه‌و شارێکی کوردان تێ ده‌په‌ڕین دیوه‌خانه پڕ
کتێبه‌کانمان ده‌سوتاند ، ئێستاش ئه‌م له‌شکره فشۆڵه‌ی کورد ،
ده‌هه‌زار کتێبی مێژووی ئاور تێ به‌رده‌ده‌ن ،ئه‌وده‌م
تورکه‌کان و ئێسته‌ش کورد خۆی قه‌یدی چیه گرنگ
دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌نده به‌ته‌ن
شه‌ره‌فه‌وه‌ن سه‌دان جار له‌شکری تورک ئاودیوو بوو عه‌ره‌بانی
ئه‌و ناوچه‌یه سه‌دان جار ده‌ست درێژیان کردوه، بۆ تاکه
جارێک
هه‌ڵوێستان نه‌نواند ؟ ڕه‌سوولێ هه‌مزه تۆف ده‌ڵێ گه‌زه‌نگی
شه‌ڕ هات ئیتر شه‌رمه‌زاریه خه‌نجه‌ر له‌کالێندا بمێنێته‌وه
، ئه‌م له‌شکره من باوه‌ڕم وایه هه‌مان له‌شکر بێت ،
که‌له‌شه‌ڕگه‌کانی قه‌یوان ماوه‌تا
قۆنته‌راتیان ده‌گرد ، ئێسته ئه‌و کاره نه‌ماوه شه‌ڕنی یه
ده‌بی هێرش که‌نه سه‌ر ئێزیدێکان، ساڵانێک بوو( ی ن ک)زۆر
بره‌وی جدی به ئێزیدێکان ده‌دا من بۆخۆم شایه‌تی خاڵم
که‌له‌ڕۆژی جه‌ژنی ئێزیدێکاندا
سێ
زیندانیمان هه‌بوو که‌له‌گه‌ڵ سادق سندی گیرابوون له‌بادینان
ئازاد کران و به‌یانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌سه‌ر ده‌ر چوو ساڵی
1987 . به‌ڵام ئێستا هه‌موو شت گۆڕاوه به‌هیوام( ی ن ک)
هه‌مان هه‌ڵوێستی جاران بنوێنێ به‌رامبه‌ر ئێزیدیه
خۆشه‌ویسته‌کانمان هه‌موو ده‌ست درێژیه‌ک بۆسه‌ر ئه‌وان ڕسوا
کرێت و شه‌رمازار ، ئێزیدێکان مێژووی ڕه‌سه‌نی
ئێمه‌ی
کوردن باله‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک پاڵ پشتیان بین و ئه‌وده‌سته
ڕه‌شانه شه‌رمه‌زاری مێژوو بکه‌ین ،،،،
|