با
بۆ ده‌یه‌مین جاریش بێیت
باشیش ده‌زانم میوانی
و ده‌ڕۆیت
که‌چی هه‌رکات دێی،
وه‌ک جاری پێشوو،
بگره زیاتریش دڵه
خورپه‌مه!
”ئه‌من هه‌رکاتێ
ده‌تبینم وا ده‌زانم یه‌که‌م جارمه،
ئه‌من
هه‌رکاتێ ماڵاویت لێ ده‌که‌م وا ده‌زانم دوا جارمه! ” *
منیش وامه!
هه‌ر کات تۆ دێیت کراسه‌که‌ت ڕه‌نگێکی تره و
بۆنت هیچ کات له جاری پێشوو ناچێ و
وشه‌کانت نوێن
من پێشتر قه‌تم
نه‌بیستوون!
کاتێ که دێیت،
ناخم پڕ ده‌که‌ی له نمه‌ی باران
له جریوه ی مه‌ل
له بۆنی دارستان!
کاتێ که دێی
هه‌ست ده‌که‌م له ساڵی پێشوو جوانترم
له جاری پیشوو زیرەکترم،
دانا
ترم، به‌هێز ترم!
کاتێ تۆ دێیت، ده‌مکه‌یته تاقانه
تایبه‌تی و دیار،
خۆم ده‌بم به شاژن و ژووره‌که‌م باڵه‌خانه!
کاتێ که دێی،
ژووره بچکۆله‌که‌ی خۆمم لێ ده‌بێته گونده‌که‌م و
له‌ده‌شتێکی پانوبه‌رین!
لێم ده‌بێته دارستانێکی پڕ په‌رژین
کاتێ تۆ دێێت،
منداڵانی گونده‌که‌م ده‌بینم،
هه‌ڕا ده‌که‌ن
پێده‌که‌نن
ده‌ست ده‌که‌نه
شمشاڵ ژه‌نین!
ژووره بچکۆله دووره‌که‌م، که تۆم لابی،
دیواره سپی و
سارده‌کانیم
لێ ده‌بنه گڵ،
بن میچی ساف و پاکی ئه‌و
ده‌بێته داره‌ڕاو قامیشو گوڵ!
دیوار‌و بالکۆنه‌که‌ی پڕ ده‌بن له تاقی ووردیله!
تاقه‌کان پڕ ده‌بن له
چه‌ندان کۆتری
خنجیله!
له
پیارسکه‌ی
گرمۆڵه‌کراو،
پڕ له
ڕه‌یحانه‌ی کوتراو،
له
مێخه‌کبه‌نو شیلانه
له
بڕێ
نامه‌ی ئاشقانه!
له ملێ شه‌وه و له
ملوانکه‌یه‌کی که‌وه!
کاتێ تۆ دێیت،
هه‌موو پێوانه‌کان
ده‌گۆڕێن، نه
ئێره ئێره‌یه‌و
نه من دوورم...
نه ڕۆژم وه‌ک خۆیه‌تی و
نه شه‌وم شه‌وه!!
* دێڕێک له
گۆرانییه‌کی گۆرانیبێژی لوبنانی فه‌یروز.
|