له دونیای
شێتان
٠٠ نه مدی
شێتێ
له جیهانی
ژیران
٠٠
ژیرێ
!!
منی گوڵه گه نم
له نێوان ئه و دوو به رده ئاشه دێم و ده چم ٠٠
نه ده هاڕێم
تا ببم به له تێ نان و
سکی مناڵێکی برسی تێر که م
نه ده بمه وه گوڵه گه نم
تا ره گی بوونم له خاکی ئه شقا
داکوتم ٠٠
ئه مــه چ بوونێکه ٠٠٠؟؟
که واته هاوڕێکه م
تۆ ئه ی مه رگ خۆشهاتی
!!!
٭٭٭٭٭٭٭٭
ئه مشه و
له سه ر فه رشی به سته ڵه کی بوونم راکشاوم
سه مای پڕووشه به فری گه رمی
ئه شق
دامده پۆ شێ٠٠
ده گریم و پێده که نم
گریان و پێکه نینێکی مه عقول
مه عقولتر له و بوونه وه ره
ده گریم ٠٠٠
کاتێ خۆم له سه ر ته رمی تۆپیوی
پێغه مبه ری خۆشه ویستی ده دۆزمه وه !!
پێده که نم ٠٠٠
له و ساتانه ی سواری پشتی بوراقی
ئه شقێکی
ئه به دی بووم و
به ره و پیری خوای
شیعرو جوانی و نان ده چم !!
ده زانم ٠٠ زۆر باش ده زانم
له زه تی بوونی هه موو ته مه نم
له و شه وه دایه
ئه مه چ شه وێکه٠٠ چ ژیانێکه ؟!
که واته ٠٠
تۆ هاورێکه م
ئه ی مه رگ خۆشهاتی
ـ
٭٭٭٭٭
مێژووی سمێڵی بوون و نه بوونم
به کێشانی چه ند جگه ره یه کی ته مه نم
وه ک په ڕی جوود هه ڵگه ڕا٠٠
له نێو زه رداوی ئه و بوون و نه بوونه دا
برای خۆم
به قسه ی خه وێکی قۆڕو خه ونێکی قه حپه
خه نجه ری ژاراوی له رۆحی سپیم سمی٠٠٠
کۆڵه گه ی بڕبڕه ی پشتی زه مه نم تێکشکا،
ئاوێنه ی دڵم ووردوخاش
له و رۆژه وه ژیان
وه کو مردن
بۆته هه ستێکی پرو پووچ و بۆگه ن
که واته ٠٠ هاوڕێکه م
ئه ی مه رگ
هه رچی زووتره ٠٠ وه ره
خۆشهاتی !!
٭٭٭٭٭٭٭
ئیمرۆ له خۆم گۆراوم
له ژێر پرووشه ی ئێسقانی به فرو
رێژنه ی بارانی خوێن
وه ک شێتێکی ژیر
له نێو خانه ی مه رگی دۆڕاوم
به دوای ژیان دا ده گه رێم
هاوارده که م ٠٠ هه ی ژیان هه ی ژیان
ئه ی هاورێکه م ٠٠تۆ بێژه پێم
له نێو ئه و زیندانه ی جیهانی ناوه
کوانێ رێم
کوانێ جێم ؟؟!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
|