ناڵه‌ی پیرێک

 سیروان کاروانی

 

 

هۆ مه‌وته‌نی هێزی ئه‌ژنۆم!

له‌م جیهانه‌ نامۆییه‌دا

زۆر دڵ پڕ که‌سه‌رم

له‌م سارای ده‌ربه‌ده‌رییه‌دا

مه‌گه‌ر به‌س خۆم بزانم

چۆن تاسه‌ ده‌چێژم

هۆ مه‌وته‌نی هێزی ئه‌ژنۆم!

له‌م جیهانه‌ نامۆییه‌دا

به‌م سه‌رانی پیری و

پێ له‌ لێواری قه‌بره‌دا

له‌ دووریی تۆ

دڵم شووڵه‌ دارێکی ته‌ڕه‌

وا له‌ ناو ئاگردانێکدا

هه‌رچه‌ن ته‌وژمی

به‌تینی ئاگری غوربه‌تی

خۆی لێ ده‌دا

لایه‌کی ده‌سوزێ و

لایه‌کی خوێناو ده‌رده‌دا..

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca