ئێمه‌ی خه‌ڵکی کورد له هه‌ر جۆره گۆڕانکاری و گفتوگۆیه‌ک
له‌مه‌ڕ کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان به کۆمه‌لآیه‌تی و سیاسی و
فه‌رهه‌نگییه‌وه باشتر تێده‌گه‌یشتین و دووچاری زۆر
لێکدانه‌وه و ده‌ربڕینی جۆراوجۆر نه‌ده‌بووین، ئه‌گه‌ر نووسین
و گوته‌کان به‌رده‌وام به ڕاست و دروستی بهێنرێنه به‌ر باس و
نووسینه‌وه، ئه‌مه چ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به
حزبه‌کان و خه‌ڵکانی بێلایه‌ن که خزاونه‌ته ناو تۆڕی
سیاسه‌ته‌وه و چ له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندن و که‌ناله
سه‌ربه‌خۆکانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا.
خۆزیا لایه‌نی کوردی به حزبی و ناحزبییه‌وه که ئه‌مڕۆ
له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد خه‌ریکی دانووساندن و
یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانیانن، هه‌رچی بۆیان مه‌یسه‌ر ده‌بێت
و نابێت به وردی بۆ خه‌ڵکی کوردی به‌یان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
کورد وه‌ک گه‌لێک ئاگاداری ئه‌و گۆڕانکارییانه بێت که ڕووی
نه‌ته‌وه‌یی و پاشه‌ڕۆژی چاره‌نووسی ئه‌م گه‌له‌یان پێوه
به‌ستراوه‌ته‌وه، چونکه ئێستا خه‌ڵکی کورد بیر ده‌کاته‌وه و
هێنده‌ی بۆی بلوێت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا،
ئه‌وا چاوه‌دێریی ده‌نگوباسه‌کانی ڕۆژ ده‌کات. به‌داخه‌وه
ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌و نێوانه‌دا ڕووده‌ده‌ن، زۆر به پچڕپچڕی
ده‌گه‌نه خه‌ڵکی کورد و ته‌نانه‌ت هێندێک جار ڕۆژنامه و
ماڵپه‌ڕه‌کان به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌ی خۆیان شته‌کان
بلآوده‌که‌نه‌وه و پاشانیش پێچه‌وانه ده‌که‌ونه‌وه.
نموونه‌ی به‌رچاو له‌وانه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به
هاورده‌کانی که‌رکووکه به‌پێی مادده‌ی 140ی که له
ده‌ستووردا هاتووه و شه‌ڕی بوودجه و به‌ستنه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه به حکوومه‌تی ناوه‌نده‌وه.
زۆر له خه‌ڵکی کورد و به‌شێک له ڕۆژنامه و که‌ناله
ڕاگه‌یاندنه‌کانی تر وا ده‌گه‌یه‌نن که له‌و مادده‌یه‌دا
هاتووه ده‌بێ عه‌ره‌به هاورده‌کان بگه‌ڕێندرێنه‌وه
شوێنه‌کانی خۆیان، ئه‌مه‌ش لێکدانه‌وه‌یه‌کی ڕاست نییه چونکه
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا ده‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و
مادده‌یه حکوومه‌ت له ڕێگه‌ی گووشاره‌وه عه‌ره‌به
هاورده‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌لآم ڕاستییه‌که‌ی به‌پێی ئه‌و
مادده‌یه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ عه‌ره‌به‌کان ده‌توانن
بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه ئه‌سڵییه‌کانی خۆیان، واته به خواستی
خۆیان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی
ئه‌وه‌ی که هێندێک له خێزانه عه‌ره‌به‌کان بۆ وه‌رگرتنی
ئه‌و بڕه پاره و زه‌وییه‌ی به‌پێی بڕیارێک بۆیان دابین
ده‌کرێت، خۆیان ناونووس بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌شێکیش
له‌وان هه‌ر له شوێنه‌کانی خۆیاندا به سه‌روسیمای
داگیرکارییه‌وه بمێننه‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان
کاتێک ده‌قی هه‌واڵێک بلآوده‌که‌نه‌وه، چاکتر وایه
به‌دواداچوونێکیان هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به ڕاستیی هه‌واڵه‌که و
وه‌کوو چه‌کێکی به‌رگری له کاتی لێپێچینه‌وه‌دا باکاری بهێنن.
بوونی نووسینی زۆر له هه‌ر که‌نالێکی ڕاگه‌یاندندا، هه‌ق
نییه ببێته هۆی زیاتر ناوده‌رکردنی ئه‌و که‌ناله یاخود به‌و
مه‌به‌سته‌وه بێت و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ش خوێنه‌رێکی زۆر ڕووی تێ
بکه‌ن. ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه ئه‌و نووسین و بۆچوونانه‌ی که
ده‌بنه هۆی تێکشکانی هه‌ستی مرۆڤ و که‌سایه‌تییه‌کانیان
به‌شێکی ئێجگار زۆریان زیاد له ڕه‌خنه‌ی به‌جێوه دوورن و
ئه‌وه‌ش که جێگه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌وه‌یه که خوێنه‌ر ڕووی
تێ بکه‌ن. ئه‌وه‌شیان له‌کاتێکدایه که بابه‌تی ئه‌ده‌بی
بێگرنگییه و له دیزاین و ڕازاندنه‌وه‌دا وه‌ک پێویست نییه و
لای خوێنه‌ر نابێته مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشی. بێگومان ئه‌گه‌ر بێت
و نووسین و بابه‌ته‌کانی تر له‌گه‌ڵ بابه‌تی ئه‌ده‌بی به‌راورد
بکه‌ین جیاوازییه‌کی ئێجگار زۆر ده‌بینین. له‌لایه‌ک نووسینی
زۆری تێکگیری بێسوود و له‌لایه‌کی تر بابه‌تێکی که‌می لایه‌نی
ئه‌ده‌بی و پاشانیش نه‌بوونی حه‌وسه‌ڵه به بابه‌تی ئه‌ده‌بی.
له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و گۆڤاره‌کاندا، بابه‌ته
ئه‌ده‌بی و به‌سووده‌کان دوابه‌شیان پێ ده‌بڕێت. بۆیه له
ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی کوردی‌دا، بوونی هه‌ر جۆرێک له‌و که‌ناله
ڕاگه‌یاندنانه و تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، ئه‌رکێکی
به‌جێ و پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی عاشقانی شیعر و چیرۆک و له‌و
شێوه‌یه تینویه‌تیی خۆیانی تێدا بشکێنن و بتوانن ئه‌وه‌ی
به‌دوایدا وێڵن، له‌وێدا بیدۆزنه‌وه.
ده‌بێت ته‌واوی که‌ناله ڕاگه‌یه‌ندنه‌کان سه‌ر به هه‌ر
شوێنێک/ده‌زگه‌یه‌ک بن، ئه‌و ڕاستییه بزانن که ئه‌وان ده‌وری
مامۆستا و خوێنه‌ر ده‌وری خوێندکار ده‌بینێت. خوێنه‌ر له
بواری نووسین و ڕێزمان و زمانه‌وانییه‌وه، زۆر جار ئه‌و
ڕێسایه په‌یڕه‌و ده‌کات که ئه‌و که‌نالانه ڕه‌چاوی ده‌که‌ن،
که‌وابوو ئه‌وان ئه‌رکێکی مێژووییان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان که یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردییه، ئێستاش
له ڕووی قه‌واره و سه‌نگییه‌وه گرنگیی خۆی له‌ناو
ڕۆژنامه‌وانیی کوردی‌دا هه‌یه.
2007.02.16
|