ئه‌م
نه‌زمه نوێیه‌ی که ئه‌مریکا ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌ی له
ئه‌ستۆدایه، تا ئێستا لێکدانه‌وه و ته‌فسیراتی جۆراوجۆری به
خۆیه‌وه دیوه. هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ند خوازانێکه‌وه بیگره
تا نه‌یارانێکی سه‌رسه‌ختی دژ به‌م نه‌زمه‌نوێیه. ته‌واوی
لێکدانه‌وه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان، بێجگه لێکدانه‌وه‌یه‌ک که
واقیع بینانه توانیویه‌تی په‌ی به دیوی ژێره‌وه‌ی ئه‌م
نه‌زمه نوێیه ببات و کاریگه‌ریه‌کانی و وێرانکاریه‌کانی به
دروستی ببینێت، لێکدانه‌وه‌کانی دیکه به قه‌تیسکراوی
ماونه‌ته‌وه و، ده‌رکێکی ڕۆشنیان نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه.
ده‌بێت بزانین ئامانجی ئه‌م نه‌زمه نوێیه چیه و هۆکاری
په‌لهاویشتنی ئه‌م ئایدۆلۆژیا نوێیه بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به
ڕه‌قیبێکی جیهانی، چ ئاراسته‌یه‌ک و چ په‌یامێک ده‌گه‌یه‌نێت؟
منصور
حیکمه‌ت له سیناریۆی ڕه‌شدا زۆر به ڕاشکاوانه ده‌ڵیت(ئه‌م
نه‌زمه نوێیه، قسه‌ی له‌سه‌ر گۆڕینی کۆمه‌ڵگا نیه، به‌ڵکو
له‌سه‌ر تێک و پێکدانی چوارچێوه مه‌ده‌نیه‌کانی کۆمه‌لگایه،
ئه‌ویش نه‌ک به‌خواست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵکو ڕێک به
پێچه‌وانه‌ی خواست و ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه و له هه‌ناوی
ده‌سه پاچه‌یی و بێچاره
بونێکی گشتیدا).
ئه‌م تێگه‌یشتنه واقعییه بۆ نه‌زمی نوێ و ئاکامه
شاراوه‌کانی ئه‌م نه‌زمه، ڕاسته‌وخۆ ده‌توانین هه‌نگاوه
فیعلیه‌کانی له‌مڕۆی عێراقدا ببینین. ئاراسته‌ی کولییه‌تی ئه‌و
پرۆژه‌یه که ده‌یه‌وێت جیهان له نێو خۆیدا کۆبکاته‌وه و
خۆی سه‌رمه‌شقی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن بێت به
نێوگۆڕانکاریه‌کاندا و بۆئه‌وه‌ی هیچ هێزێکیش نه‌توانێت
ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه نیشان بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌م تێگه‌یشتنه‌دا.
کردار‌و
کرده‌وه واقعیه‌کانی ناو عێراق و کێشمه‌کێشه ده‌ره‌کیه‌کان،
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌که و به جۆرێک به‌شدارن بۆ کاولکردنی
کۆمه‌ڵگه و سپاردنی ڕووه مه‌ده‌نیه‌کانی به مه‌رگ و له
جێگه‌یدا ئایدۆلۆژیای سه‌رده‌می جه‌هل و مه‌ینه‌تیی و
داماویی ئینسانیان به‌رپاکردووه تا ئه‌و بۆشاییه‌ی
پێپڕبکه‌نه‌وه. پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه به زبلدانێک که
مێش و مه‌گه‌ز په‌روه‌رده ده‌کات و نه‌خۆشی کوشنده دێنێته
ده‌ره‌وه، چاره‌سه‌ریه‌که‌ی به‌ده‌ست ئه‌م نه‌زمه‌وه
مه‌حاڵه. ئه‌مه‌ش به شێکی حاشا هه‌ڵنه‌گری ئه‌م پرۆژه
نوێیه له خۆ ده‌گرێت.
ئاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا له عێراقه‌وه ده‌یه‌وێت
په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌رجه‌م دنیای ڕۆژهه‌ڵات و جیهان
به گشتی. ئه‌م په‌یامه، په‌یامێکی بنیاتنه‌ر و دامه‌زرێنه‌ر
نییه، هێنده‌ی چاوگی تێکشکان و له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کایه مه‌ده‌نیه‌کانه. ئه‌گه‌ر وانیه،
له کام ده‌وره و کامه سه‌رده‌مدا بووه، جه‌نگ و داگیرکاری
توانیویه‌تی ئاسۆیه‌کی ڕوون و مژده‌به‌خش به‌شوێن خۆیدا
بهێنێت؟ ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی نه‌زمی نوێ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی
ده‌کرێت به‌ده‌وره‌ی کاولکاری بناسرێت، نه‌ک به
له‌ناوبردنی دیکتاتۆره‌کان. ڕابه‌رایه‌تی کردنی
سه‌رجه‌م جیهان به ئایدۆلۆژیای شه‌ڕو ململانێی وه‌ده‌ستخستنی
پانتایی زیاتر به ڕێگای سه‌ربازی، ده‌توانێت ته‌نها بێهوده‌یی
بچه‌سپێنێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌م نه‌زمه نوێیه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا(د‌یڤید ولش) به
ڕاشکاوانه ده‌ڵێت: بوونمان له خلیج ترسێنه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ی
ترسیان له ئێمه هه‌یه).
ئه‌م په‌یامه هه‌رچۆنێک لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت و پاساوی بۆ
بهێنرێته‌وه، یه‌ک وه‌ڵام هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌ویش،
دامرکاندنه‌وه‌ی هه‌رچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێک ده‌یه‌وێت دژی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا بوه‌ستێته‌وه، جا له‌هه‌رچ
جێگایه‌کی ناوچه‌که‌یه گرنگ نیه. ئه‌م زلهێزه به
ده‌سه‌ڵاته سه‌ربازییه‌که‌یه‌وه ده‌یه‌وێت وه‌ڵام به
کێشمه‌کێشه‌کانی ناو جیهانی سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ بداته‌وه و،
گرفته‌کانی به‌رده‌م خۆی به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی کۆتایی
پێبهێنیت. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م نه‌زمه نوێیه ده‌توانێت
سه‌رکه‌وت و بێت به‌سه‌ر نه‌یاره‌کانیدا؟ یان ئه‌وه‌ی تائێستا
پێی هه‌ستاوه توانیویه‌تی لانی که‌می ئامانجه‌کانی
جێبه‌جێبکات؟ ئه‌گه‌ر وایه و به‌شێک له پرۆژه‌که‌ی جێگه‌ی
بووه‌ته‌وه له نێو جیهانبینیه گشتیه‌کانی وڵاتانی دیکه‌ی
ناوچه‌که‌دا، هۆکار چیه ئاستی ناڕه‌زاییه‌تیه‌کانی ناو
کۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیران تا دێت ڕوو له زیاد بوونه.
ئه‌وه‌ه‌تا خانمی (هیلاری کلینتۆن) ده‌ڵێت: ده‌بێت جۆرج بۆش و
سیاسه‌ته‌که‌ی به‌رپرس بن له‌ناکامیه‌کانی تا ئێستای عێراقدا،
به هاتنی ئێمه بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ئاکامی ئه‌و جه‌نگه
له ئه‌ستۆ ناگرین. ئه‌م خانمه‌ی به‌ره‌ی دووه‌می نێو سیاسه‌تی
ڕه‌سمی ئه‌مریکا به ڕۆشنی شکستی تائێستای ئه‌م سیاسه‌ته
هه‌ستپێده‌کات، بۆیه ده‌یه‌وێت ئاوا به‌رپرسیاریه‌ته‌کان
بخاته ئه‌ستۆی بۆش.
راستیه‌که‌ی وایه، باڵام ئه‌گه‌ر بنیچینه و پێکهاته‌ی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا به لۆژیکی دیموکراسیه‌ت و
ئازادی سه‌رجه‌م کایه‌کانی ناو ده‌وڵه‌تی داگیرکردوه.
ئه‌وه چ هۆکارێکه واده‌کات گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بنیجینه
سه‌ره‌کیانه‌ی دیموکراسیه‌ت، به ڕیگای سه‌ربازی بگوازرێته‌وه
بۆ جیهان و ته‌نها چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و زمانی بۆمبه‌کان
وه‌ڵامگۆی نێوان دژایه‌تیه‌کان ببن؟ ئایا لۆژیکی دیموکراسیه‌ت
و ئازادی په‌یامه‌که‌ی هێنانی شه‌ڕوکوشتاره بۆ ئینسان؟ یان
ئه‌وه ته‌نها دروشمی بۆرژوازیانه‌ی سه‌رمایه‌دارێتی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌یه؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌زمه نوێیه، به ڕاستی
ده‌یه‌وێت جیهان بینی دیکتاتۆره‌کان له نێو به‌رێت، ئه‌وه چی
بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی سیستمه دیکتاتۆره‌کان و
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه سیاسیه ئیسلامیه‌کانی زۆربه‌ی جیهانی
سه‌رده‌می سه‌ده‌ی رابردوو تا ئێستاش، به شێکی سه‌ره‌کی
گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو دیکتاتۆریانه‌یان، ته‌نها
ئیلهام و پشت و په‌نایان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا بوو. ئه‌و
کاته دیموکراسیه‌که‌ی ئه‌مریکا له‌کام جیگا خه‌وی قوڵیی
بێهه‌ستانه‌وه‌ی لێکه‌وتبوو؟
یان
منصورحیکمه‌ت واته‌نی : (ئه‌وه
نه‌شه‌ڕی له نێوبردنی دیکتاتۆره‌کانه و نه شه‌ڕی
دیموکراسیه‌تیش). به‌ڵکو ئه‌وه مه‌هام و ئه‌رکه
سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م نه‌زمه نوێیه‌یه و وه‌ڵامی ته‌نهایان بۆ
کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ته‌نها ترس و تۆقاندن و
کوشتنه. ئینسانی بێدیفاعی کۆمه‌ڵگاکان ناچارده‌که‌ن ته‌نها
پره‌نسیپی ڕزگارکردنی ژیان به‌ده‌ستی پاڵه‌وانه‌کانه‌وه بێت،
ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی خۆزگه و ئاره‌زوه‌کان ده‌کوژن و
هێزوتواناکانی ژیان ده‌خنکێنن. ئایا ئه‌م نه‌زمه نوێیه‌ی
ئه‌مریکا که ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی کردووه به پێشه‌نگی خۆی،
ده‌توانێت ببێت به وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و
ئابوریانه‌ی، که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رمایه‌داری
نێونه‌ته‌وه‌یی تێی که‌وتوه و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیش پێوه‌ی
ده‌ناڵێنێت؟ ده‌توانێت ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆژیان دیاری
بکات! یان ده‌بێت ده‌ست بۆ ڕێگاچاره‌ی واقعیانه‌و شۆڕشگێڕانه
ببرێت، تا چیتر نه‌بین به کۆیله‌ی ده‌ستی ئه‌م
به‌ربه‌ریه‌ته!
هۆڵه‌ندا
31/01/2007
|