تــۆو گــوڵ

 تارا
 له‌ نده‌ ن

 

 

سبه‌ ینێ گه‌ ر هاتی به‌ هێمنی به‌ گوزه‌ ره‌ که‌ دا تێپه‌ ڕه نه‌ بادا گوڵه‌ تازه‌ پشکوتوه‌کانی گوزه‌ ره‌ که سه‌ ریان داخه‌ ن. من نامه‌ وێ بیانتۆرێنیت ، ده‌ شزانم کــه‌ ئه‌ وان بــه‌ بینینت شه‌ رم ده‌ یانگرێ و له‌ وانه‌ شه‌ ناوه‌ که‌ ی خۆیانت پـــێ ببه‌ خشن، مـــن تـۆش و ئه‌ وانیشم خۆش ئه‌ وێ ، هه‌ ردووکیشتانم ده‌ وێ.

 ئه‌ وانم ده‌ وێت له‌ به‌ ر ئه‌ وه‌ ی پاک و بێگه‌ ردن ، ڕاستگۆو سه‌ لارو یه‌ ک ڕوون ، له‌ کاتی خه‌ م و ته‌ نگانه‌ کانم دا زۆر دڵسۆزانه‌ هه‌ موو بــۆ ن و تامی خۆیانم بۆ ده‌ که‌ ن به‌ خه‌ ڵات ، لام ده‌ مێننه‌ وه‌ و بۆ یه‌ ک چرکه‌ ش به‌ جێم ناهێڵن تا دووا چرکه‌ ی ژیانی خۆیانم پێ ده‌ به‌ خشن یا تا ئه‌ و کاته‌ ی که‌ خۆم ده‌ یانپێچمه‌ وه‌ و ڕایانده‌ ماڵم! ئه‌ وانیش وه‌ ک تۆ زۆر میهره‌ بانن و ڕه‌ نگو تام و بۆنی ماڵه‌ که‌ م خۆش ده‌ که‌ن.

تۆم ده‌ وێت چونکه‌ به‌ بێ تۆ زۆر هه‌ ست به‌ ته‌ نهایی ده‌ که‌ م، ده‌ توانم ڕازو نیازه‌ کانمت لا بدرکێنم، ده‌ توانم هه‌ میشه‌ سه‌ ری ماندووم لــه‌ سه‌ ر قۆڵه‌ پڕ سۆزه‌ کانت شل که‌ م و پڕ بــه‌ دنیا ئارامی و حه‌ سانه‌ وه‌ ت لێ وه‌ رگرم ،له‌ کاتی دڵته‌ نگیمدا که‌ سه‌ رم ده‌ گوشیته‌ سه‌ ر سینه‌ ت به‌ و سۆزو بۆنه‌ ی مه‌ ست ده‌ بم و ده‌ زانی چۆن ژیرم ده‌ که‌ یه‌ وه‌.

  ده‌ زانم که‌ تۆش دڵنیایت له‌ وه‌ ی ده‌ یڵێم به‌ ڵام هه‌ ندێ جار دووباره‌ کردنه‌ وه‌ ی هه‌ ناسه‌ کانی نــاخ، دووباره‌ جوینه‌ وه‌ کــانی ووڕێنه‌ کانی شه‌ و،دووباره‌ چاو بڕینه‌ نیگاکان بــۆ ماوه‌ یه‌ کی درێژ،  هه‌ نگاوه‌ کان گورج ترو هیواکان گه‌ وره‌ ترو خه‌ ونه‌ کان له‌ ڕاستیه‌ وه‌ نزیک تر ده‌ کاته‌ وه.

  تۆ خۆت ده‌ زانی من چه‌ نده‌ گوڵم خۆش ده‌ وێ چونکه‌ هه‌ رجاره‌ ی که‌ لێت ده‌ ڕه‌نجێم به‌بێ چه‌ پکه‌ گوڵێک هیچت پێ ناکرێت به‌ ڵام که‌ له‌ گه‌ ڵ ئه‌ و دێیت ئیتر ده‌ زانی چۆن ده‌ مدوێنی ، ده‌ زانی چۆن ده‌ مخه‌ وێنی ، ده‌ زانی چۆن خه‌ مه‌ کانم بڕه‌ وێنی.

  ناچارم مه‌ که‌ به‌ هه‌ ڵبژاردنی تۆ یا گوڵ چونکه‌ خۆت ده‌ زانی تۆ هه‌ ڵده‌ بژێرم!  به‌ ڵام پێشم خۆشه‌ هه‌ ر دۆستی گوڵیش بم  چونکه‌ ده‌ زانم به‌ شی هه‌ ردووکتان ده‌ که‌ م من ده‌ توانم هه‌ ردووکتان وه‌ ک یه‌ ک بلاوێنمه‌ وه‌ و نازتان به‌ سه‌ ردا ببارێنم  به‌ ڵام دڵنیا به‌ که‌  نـــه‌ تـــۆ و نـــه‌ گــوڵ که‌ ستان  ناتوانن جێگای ئه‌ وی ترتان بۆ من بگرنه‌ وه! کــه‌ واته‌ لێم گه‌ ڕێ با تۆو گوڵ هه‌ میشه‌ دوو به‌ شی سه‌ ره‌ کی ژیانم بن.

 

 

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca