لای
هه‌مووان ئاشکرایه که له ڕۆژی 15-2-2007 له کۆڕێکدا له
ئوتێل هه‌ورامان له شاری هه‌ولێر به‌رپرسی ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (سه‌رۆ قادر) لێدوانێکی
زۆر نامرۆڤانه و نائاقڵانه‌ی داوه به‌وه‌ی که گوایه
"کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وه‌ک سه‌گ وایه نانی به‌رێ پێت ناووه‌ڕێت"
و هه‌روه‌ها له ئاماژه‌یه‌کی تردا "بێ شه‌هامه‌تترین گوند
گونده‌کانی ئێمه‌یه" ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی سووکایه‌تیه‌کی
بێ شه‌رمانه و نائه‌قڵانه‌ی به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی حزبی یه
له هه‌مان کاتدا سووکایه‌تیه به پیرۆزییه‌کان و
سه‌روه‌رییه‌کانی گه‌لی کوردستان، خۆی له خۆیدا سوکایه‌تی یه
به گه‌لی کوردستان جگه له‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌کی تر له
مێژووی ئه‌و به‌رپرسه‌دا تۆمارده‌کات.
جا
بۆیه ئێمه وه‌ك بزاڤی به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت به توندترین
شێوه ئه‌و لێدوانه چه‌وت و چه‌وێڵانه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و
به هه‌موو هێزمان به‌رپه‌رچی کاربه‌ده‌سته نائاقڵانه‌که‌ی
ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ینه‌وه. دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که به‌هیچ
شێوازێك سووکایه‌تی به مرۆڤایه‌تی و سه‌روه‌رییه‌کانی
میلله‌ته‌که‌مان قبوڵ ناکه‌ین، داواکارین له گشت ڕێکخراوه
مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان هه‌ڵوێست وه‌رگرن بۆ دادگایی کردنی
(سه‌رۆ قادر)
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی بزاڤی به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت
24-2-2007 |