به پێی
هه‌واڵی هه‌واڵده‌رییه‌کان رێبه‌رانی فه‌تح و حه‌ماس پاش 2
رۆژ وتووێژ، رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی رێبه‌ندان له شاری مه‌ککه
له سه‌ر پێک هێنانی ده‌وله‌تێکی
یه‌کگرتوو، رێککه‌وتن.
به پێی
ئه‌و راپۆرتانه‌ی که له شوێنی دانیشتنه‌کانی سه‌رکرده‌کانی
هه‌ر دوولا بڵاو بووه‌ته‌وه، "مه‌حمود عه‌باس" سه‌رۆکی
ده‌سه‌لاتی فه‌له‌ستین و رێبه‌ری فه‌تح، "ئیسماعیل هه‌نیه"
سه‌رۆک وه‌زیری ئێستای ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بۆ پێکهێنانی
ده‌وله‌تی ئی‌ئتلافی ڕاسپاردووه.
هه‌رپاش
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌به‌ره له‌ناوچه کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی
حکوومه‌تی فه‌له‌ستن و هه‌روه‌ها له ئوردووگای ئاواره‌کانی
فه‌له‌ستینی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان، خه‌ڵک به‌هاتنه سه‌ر
شه‌قامه‌کان، خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا.
گه‌رچی
هه‌ردوو لایه‌نی فه‌له‌ستینی به خوشبینییه‌وه چاو له‌و
ڕێککه‌وتنه ده‌که‌ن، به‌ڵام ره‌وه‌نده‌که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
خوشبینیانه نیشان ده‌ده‌ن. چوونکه له‌و کاته‌وه که حه‌ماس
وه‌ک هێزێکی بناژۆی ئیدئولوژیکی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی له
ناوچه‌ی ئوتۆنومی فه‌له‌ستینیدا به‌ده‌سته‌وه گرتووه،
ته‌نگه‌ژه و جیابیریی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی فه‌تح (وه‌ک
ڕێکخراوێکی سێکۆلار و نه‌ته‌وه‌یی)،له قسه‌وه گۆڕاوه بۆ
کرده‌وه و له ماوه‌ی یه‌کساڵدا چه‌ندین تێکهه‌ڵچوونیان
که‌وتووه‌ته نێوانه‌وه ،که تا ئیستا نزیک به 100 کوژراو و
ژماره‌یه‌ک زۆرتر برینداری لێکه‌وتووه‌ته‌وه. گه‌رچێ
هه‌ردوولا زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه په‌ره
پێ‌نه‌ده‌ن، به‌ڵام جیاوازییه‌کانیان سه‌ره‌نجام شه‌ڕی
به‌سه‌ردا سه‌پاندن. ئه‌و جیاوازیانه‌ش له ڕاستیدا
بنه‌ڕه‌تین و به دانیشتن و گفتۆگوکردنێکی یه‌ک دوو رۆژه
چاره سه‌ر ناکرێن.
هه‌ر
ئه‌وه‌ش بوو که دیتمان پاش چه‌ند کاتژمێر دوای ڕاگه‌یاندنی
پێکگه‌یشتنی حه‌ماس و فه‌تح، قسه‌بێژانی حه‌ماس ڕایانگه‌یاند
که هیچ رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر دان پێدانان به‌سه‌ر بوونی
ئیسرائیل‌دا مۆر نه‌کراوه. ئه‌و قسه له‌ڕاستیدا هه‌موو
گه‌ش‌بینیه‌کانی کرده‌وه ڕه‌ش بینی. چوونکه یه‌کێک له کێشه
سه‌ره‌کیه‌کان له نێوان ئه‌و دوو رێکخراوه‌دا، به‌فه‌رمی
ناسینی ئیسرائیله. هه‌رئه‌وه‌ش بووه که پاش هاتنه سه‌رکاری
حه‌ماس(به‌هۆی نکۆڵی کردن له بوونی ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌ت) ،
ئیسرائیل ره‌وه‌ندی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌کان
به‌ته‌واوی ڕاگرت، گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر ناوچه‌کانی
ژێرده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستیندا سه‌پاند و هه‌موو داراییه‌کانی
بلۆکه کرد.
له‌به‌رانبه‌ردا مه‌حموود عه‌باس وه‌ک سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی
فه‌له‌ستینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ڕازی به‌و هه‌لومه‌رجه نه‌بوو،
به‌لام هیچی پێنه‌ده‌کرا. چووکه زۆربه‌ی پارلێمان له‌ده‌ستی
حه‌ماسدا بوو و ده‌وڵه‌تیش هه‌ر ئه‌و پێکی هینابوو. ئه‌وه‌بوو
که به‌ره‌به‌ره جیاوازییه فیکریه‌کان هاتنه مه‌یدانی
کرده‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌وه. سه‌رۆکی حکوومه‌ت (مه‌حموود
عه‌باس) که پارته‌که‌ی زۆرایه‌تیی پارلێمانی له
هه‌لبژاردنێکی ئازاد‌دا له‌ده‌س دابوو، ده‌بوو ده‌وڵه‌تیش(به
هه‌موو که‌ره‌سته‌کانییه‌وه وه‌ک هیزی چه‌کدار و پۆلیس و..)
بدا به ره‌قیب. بۆیه به‌په‌له که‌وتنه رێکخستنی هێزی
چه‌کداری تایبه‌ت و له ناوه‌ندێک به‌ناوی "گاردی سه‌رۆک" و
ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی رێکیان خستن. و له‌و لاشه‌وه حه‌ماس
چه‌کداری فه‌رمیی خۆی له میلیشیاکانی پێک هێنا. به‌و شێوه
ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین بووه خاوه‌ن 2 له‌شکری چه‌کداری
نه‌یاری یه‌کتر.
ئه‌و
ره‌وه‌نده تاهات ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌ردوولای توندتر
کرده‌وه و له‌و لاشه‌وه رۆژئاوا ، هه‌موو یارمه‌تییه‌کانی
به‌ڵێن دراوی خۆی بۆ ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، به ناساندنی
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌لایه‌ن حه‌ماس و یه‌ک دووخاڵی دیکه‌ی
له‌و چه‌شنه به‌ستبووه‌وه. به‌ڵام ئاشکرایه که
حه‌ماس(وه‌ک هێزێکی ئیسلامی) نه‌یده‌توانی به‌ئاسانی
ئه‌وگۆڕانه له‌قه‌واره‌ی خۆیدا پێک بێنێ که ئیسرائیل وه‌ک
وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ قه‌بووڵ بکات. چوونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا
حه‌ماس(وه‌ک هه‌ر هێزێکی ئیسلامیی بناژۆ)بنه‌مای فیکریی
دامه‌رزانی له‌سه‌ر ئه‌ساسی "له‌ده‌ریاکردنی ده‌وڵه‌تی بیژووی
ئیسرائیل" و "پاک کردنه‌وه‌ی قودس له جووله‌که" بووه. بۆیه
هیچ چاوه‌روان نه‌ده‌کرا له‌م کۆبوونه‌وه‌شدا گۆڕانێکی ئه‌وتۆ
له رووانگه‌ی حه‌ماس به‌نیسبه‌ت ئیسرائیله‌وه پێک هاتبێ،
هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه گرتن، چه‌شنه ئاگربه‌سێکی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
دیاره
گه‌ر رێبه‌رانی حه‌ماس بێنه سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه‌ش(به‌فه‌رمی
ناسینی ئیسرائیل) به چه‌ند هۆ ناتوانن هه‌روا به‌ئاسانی
به‌سه‌ر پاشهاته‌کانیدا تێپه‌رن. یه‌ک له‌وانه ئه‌وه‌یه که
حه‌ماس (هه‌روه‌ک پێشتریش باسم کرد) ئامانجی له‌نێوبردنی
ئیسرائیله و خۆی وه‌ک ئالتێرناتیڤی هێزه سێکۆلاره‌کان که
"خه‌یانه‌تیان به ئارمانی فه‌له‌ستین" و "ڕزگاریی قودس"
کرده‌وه، ناساندووه. هه‌ر به‌و فیکره (پاک کردنه‌وه قودس
له جوولکه) هێزه‌کانی په‌روه‌رده‌کردووه و تا ئه‌و ئاسته‌ی
هێناون که عه‌مه‌لیاتی خۆکوژی بۆ ئه‌و باوه‌ڕه(پاک کردنه‌وه
ئورشه‌لیم له جووله‌که) ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ئاسانی خۆیان
ده‌ته‌قێننه‌وه. جا ئێسته،چۆن ده‌توانێ یه‌کدا به‌دوو، ده‌س
له بنه‌مای فیکری خۆی(ڕژاندنه ده‌ریای جووله‌که) هه‌ڵگرێ و
ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێک به‌فه‌رمی بناسێنێ.
هه‌روه‌ها حه‌ماس له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه،بۆ دژایه‌تی کردنی
ئیسرائیل، هه‌ر ساڵ به سه‌دان ملێون دولاری له وڵاتانی دژی
ئیسرائیل و له‌وانه ئێران وه‌رگرتووه و ئه‌و
یارمه‌تییه"بێدرێغانه" هێندێک "ته‌عه‌هودات"ی بۆ حه‌ماس
پێکهێناوه. بۆیه له‌باری سیاسی‌یه‌وه ناتوانێ به‌ئاسانی پشت
له دۆسته ستراتێژیه‌کانی بکا و خۆی بخاته باوشی
ئیسرائیله‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرین
که وڵاتانی ئورووپا و ئامریکا و ئیسرائیل، نه‌ک هه‌ر هیچ
دڵخۆشیه‌کیان له حه‌ماس نییه، به‌ڵکوو به‌هۆی
جه‌نایه‌ته‌کانییه‌وه و به‌هۆی تێروریزم و ئیسلامی
سیاسی‌یه‌وه، به‌ئاسانی باوه‌ڕی پێناکه‌ن و له هه‌ر
ده‌رفه‌تێکدا هه‌وڵی له‌نێو بردنی ده‌ده‌ن. ئه‌وان
له‌سه‌ره‌تاوه به‌و هیوایه بوون که گۆڕانی هه‌لومه‌رجی
حه‌ماس له "ئوپۆزیسیون"ه‌وه نۆ "پۆزیسیون" بتوانێ حه‌ماس
تووشی "ئیستحاڵه و گۆڕان بکات. به‌ڵام دوایی ده‌رکه‌وت که
ئه‌و چاوه‌روانییه بێجێگه‌یه.
به‌و
خاڵانه‌ی که باسکران ،به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که کێسشه‌کانی
نێوان حه‌ماس و فه‌تح قووڵتر له‌وه‌ن که بتوانن وا به ئاسانی
به ۆپێک هێنانی ده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش که له رووی ناچاری
قه‌بووڵیان کردووه،چاره‌سه‌ر بکرێت. بۆیه ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش
به‌باوه‌ڕی من ناتوانێ رێگه‌چاره‌ی کێشه نێوخۆییه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی بێ. رێگه‌چاره ته‌نیا له
هه‌ڵبژاردنێکی دیکه و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی حه‌ماس یا هه‌ر
هێزێکی بناژۆی دیکه‌یه. به‌ڵام ئایا خه‌ڵکی فه‌له‌ستین به‌و
ڕاده له تێگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ن که
ده‌ست له ئیحساسات هه‌ڵگرن وفاناتیزم و ده‌ستی بێگانه له
سه‌ر بزووتنه‌وه نیشتمانه‌که‌یانه‌وه لابه‌رن، ئه‌وه
داهاتوو روونی ده‌کاته‌وه. هه‌رچه‌ند به‌پێی ڕاپرسه‌کان
حه‌ماس له‌کاتی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیه‌وه تا ئێسته زۆر
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی دابه‌زیوه.
ڕێبه‌ندانی 2706
|