زۆر‌و بۆر
کچه جوانه هه‌ست ناسکه‌که‌ی پاڵتاک ،شه‌وێک له‌گه‌ڵ
براده‌رێکی خۆشه‌ویستی تا دره‌نگانێ ده‌مه‌ته‌قێ (چات) ئه‌کا ،
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو قسه سه‌د جار دووباره‌بووه‌وه‌ی شه‌وانی
پێشوو تر ئه‌گاته ته‌نکی، ئه‌وجا نۆره‌ی باسی شیعر‌و شاعیرانی
ئه‌وسه‌رده‌مه دێته پێشه‌وه، و ناوی یه‌کێک له‌وشاعیرانه‌ی
که به‌ده‌نگه خۆشه‌که‌ی! له‌گه‌ڵ مۆسیقا قه‌سیده‌کانی یه‌ک
له‌دوای یه‌ک ریز کردوه‌و بۆ شه‌یدایانی
ئه‌یانخوێنێته‌وه،دێته بهرمهیان، کچه ئه‌ڵێ :وه‌ڵڵا زۆرم
حه‌ز له شیعره‌کانیه‌تی، براده‌ر ئه‌ڵێ: به‌سیته هه‌ر ئێستا
بانگی ئه‌که‌م، ئه‌ڵێ چۆن؟ ئه‌ڵێ تۆ هه‌قت چیه ناته‌وێ قسه‌ی
له‌گه‌ڵ بکه‌ی ؟دوای دوو ده‌قه، شاعیر عه‌ره‌ب واته‌نی به
(شهحم و لهحمیهوه) دێته ژووره تایبه‌تیه‌که و پاش سڵاو‌و
ئیکرام، ته‌بعه‌ن به مۆسیقاوه، سێ قه‌سیده‌ی عه‌شق ئامێز
ئه‌یا به‌گوێچکه خنجیله‌کانی کچه جوانهکهیا. کاتێک ئه‌وه‌م
بیست ،سه‌رم سوڕما ووتم نابێ، ووتی چی نابێ؟ ووتم چۆن دوای دوو
ده‌قه حازر بوو؟ ووتی باوه‌ڕم پێبکه، ووتم باشه خه‌ڵک
ئه‌گه‌ر پیتزایه‌ک به ته‌له‌فۆن داوا بکا ،سه‌عاتێکی پێ ئه‌چێ
تابۆی دێت، قابیله ئه‌و شاعیره له‌و پیتزایهش ئێکسپریستر
بێت ،ووتی ئێ له‌به‌ر خاتری من. له‌خه‌یاڵی ته‌مه‌ڵی خۆم، و
ئاماده‌باشی ئه‌و شاعیره بۆ هه‌موو ئه‌رکێکی نیشتیمانیا
بووم، ، قانوونه ئیقتیسادیهکهم بیرکه‌وته‌وه، که ئه‌ڵێ
:(هه‌رکاتێک خستنه ڕووی کاڵا له‌بازار زیاتر بوو له
داوکردنی ، قیمه‌تی کاڵا ئه‌شکێ و کورد واته‌نی له تۆڵه‌که
هه‌رزانتر ئه‌بێت).
موخته‌سه‌ری که‌لام..
جاران پێنج شه‌ش ملێون گوێگری کورد، عه‌سران به‌دیار ڕادیۆوه
چاوه‌ڕوانی یه‌ک شوکرهڵڵای بابان بوون، ئێستا شه‌ش ملێون
شوکرهڵڵا شه‌ڕیانه له‌سه‌ر یه‌ک گوێگر. |