دوای
ئاشکرا کردنی هه‌واڵی ژه‌هراوی کردنی سه‌رۆک ئۆجه‌لان ،
له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌کانی ئۆجه‌لان و پزیشکێکه‌وه ، له
کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که له ئیتاڵیا به‌سترا ، ئه‌وه
ده‌رکه‌وت ، که ماوه‌یه‌که ڕژێمی تورکیا به ڕه‌فتاری
شۆفینیزمی و ده‌سه‌ڵاتی دکتاتۆرییه‌تانه‌ی خۆی ، هه‌وڵ ده‌دات
بۆ له‌ناو بردنی سه‌رۆک ئۆجه‌لان ، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ژه‌هراوی
کردنی ئه‌و خواردنه‌ی که ده‌یدرێتێ .
ئاشکرا
کردنی ئه‌م ڕوداوه‌ش له‌تا‌قیگاکانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ، که
له سه‌ر هه‌ندێک له مووی له‌شی سه‌رۆک ئۆجه‌لان
شیکراوه‌ته‌وه ، ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که‌وا دوو جۆر ماده‌ی
ژه‌هراوی ( کڕۆن ) و ( سترۆنسیۆم ) تێکه‌ڵ به‌و خواردنه
ده‌کرێت که ده‌یدرێتێ ، ئه‌م دوو جۆره ماده‌یه‌ش ده‌بنه هۆی
په‌ک که‌وتنی گورچیله‌و له‌کار خستنی جگه‌رو لاواز کرد
ئێسکه‌کانی له‌ش و نه‌هێشتنی به‌رگری له‌له‌ش ، وه
به‌هۆیه‌وه مرۆڤ توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌بێت .
وه
ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتووه که‌وا ئه‌م دوو جۆره ماده‌یه به
ڕێژه‌ی زۆر که‌م ده‌درێته سه‌رۆک ئۆجه‌لان ، بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌بێته هۆی کوشتنی یه‌کسه‌ری و ، تا که‌سیش ڕژێمی تورکیا
به‌م کاره تاوانبار نه‌کات .
به‌ڵام
، ڕژێمی تورکیا با باش ئه‌وه بزانێت که جیهان به گشتی و
ئێمه‌ی کورد به‌تایبه‌تی ، چاک ئه‌وه ده‌زانین که ڕژێمه
شۆفینیزمه‌که‌ی ته‌نها کار بۆ له‌ناو بردنی کورد‌و خواسته
پیرۆزه‌کانی میلله‌تی کورد ده‌کات ، نه‌ک له‌باکوری کوردستان ،
به‌ڵک و له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی به ناهه‌ق دابه‌ش
کراوو هه‌ر سووچێکی ئه‌م جیهانه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت کوردێکیشی
تێدا بێت .
با
باشیش ئه‌وه بزانێت ، که به له‌ناو بردنی سه‌رۆک ئۆجه‌لان ،
تورکیا به‌ره‌و قه‌یرانێکی سه‌خت و دژوار ده‌چێت ، له
کۆتاییشدا هه‌ردوو گه‌لی کورد‌و تورک باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن .
جا
لێره‌دا ڕوو ده‌که‌مه ڕووی هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف و
خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و ، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسی
یه‌کانی کوردستان وهه‌موو دام و ده‌زگا مرۆیه‌کانی کوردستان و
جیهان ، دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م کاره نا مرۆڤایه‌تی
یانه‌ی ڕژێمی تورکیا ده‌رببڕن .
با
هه‌موو پێکه‌وه بچینه سه‌ر جاده‌و به‌رده‌م باره‌گاکانی مافی
مرۆڤ ، ده‌نگی نا ڕه‌زایی خۆمان دژ به‌م کاره چه‌په‌ڵه
ده‌رببڕین و به شۆفینی یه تورکه‌کان بڵێین ئێمه‌ی کورد ،
یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین و به له‌ناو بردنی سه‌رۆک ئۆجه‌لان نا‌توانیت
هه‌ڵمه‌تی ڕه‌وای خواسته‌کانی میلله‌ته‌که‌مان له‌نگ بکه‌یت .
داواش
له گه‌لی تورک بکه‌ین ، پێ یان بڵێین ئه‌وانیش وه‌ک و ئێمه
دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م جۆره سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ی
جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورک به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد بکه‌ن .
چونکه
میلله‌تی کورد له‌داوا کرنی مافه ڕه‌واکانی خۆی ، به‌ولاوه
زیاتر نایه‌وێت دژایه‌تی هیچ میلله‌تێکی تر بکات .
|