به هه‌ڵه‌داچوونه گه‌ر له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌نگوستی
تاوان به‌ته‌نها بۆ لا‌یه‌نێک،ده‌سه‌ڵاتێک یاخود ده‌وڵه‌تێک
درێژ بکرێت. ئه‌م تاوانه گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی سیاسی نێو
ده‌وڵه‌تی بوو له به‌شیێکی سته‌م دیده‌و بێ که‌سی مه‌ردومانێکی
سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌کرا. له راستیدا ئه‌مه‌ی
ده‌یخوێنیته‌وه نه شیکردنه‌وه‌ی هزریی و نه
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کاره‌ساته‌که‌یه له هیچ گۆشه‌یه‌کی
زانستییه‌وه، به‌ڵکو ته‌نها سته‌یتمه‌نتێکی کورته ده‌رباره‌ی
ده‌ربڕینی خۆم وه‌ک که‌سێکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره پاش 19 ساڵ.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له سه‌روه ئاماژه‌مان
پێداوه، من تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه به مانه‌ی خواره‌وه
ناوزه‌د ده‌که‌م: که‌پیتالیزم چونکه ئه‌و چه‌که‌ی
به‌کارهات به‌رهه‌می مۆدێرنه‌یه و بیری مۆدێرنه‌ش له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانی که‌پیتاله‌وه به‌رجه‌سته‌کرا، بۆ نمونه؛
ئه‌مه‌ریکا و فه‌ره‌نسا هیدکه‌ش، وه‌ک دوو نوێنه‌ری که‌پیتاڵ
فرۆشیاری ئه‌و چه‌کانه بوون به عێراق. بلۆکی سۆشیالیزم،
یه‌ک پاڵپشتێکی ماددی و مه‌عنه‌وی رژێمی پێشوی ده‌کرت، له
وانه یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران، یوگۆسلاڤیای پێش‌و هتد، دوویش
یه‌کێک له پێکهاته‌کانی ئایدۆلۆژیای به‌عس له بیری چه‌پی
ناسیونالستی وه‌رگیرابوو ( له ژێر ته‌وژمی ناسریدا).
ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی و ئایدیولۆژیای ئیسلامی، یه‌ک ئیران
وه‌ک جه‌مسه‌رێکی شه‌ڕی ئیران-عێراق و به‌شداری راسته‌وخۆی به
کاره‌ساته‌که‌وه، ئێمه‌ی خورماڵی و بناری هه‌ورامان و
هه‌ڵه‌بجه هه‌موو شایه‌تی ئه‌و راستیه‌ن که چۆن سێ تا چوار
مانگ پێش کاره‌ساته‌که به رێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێری نیوان
چه‌ند ئه‌فسه‌رێکی شیعه و ده‌وڵه‌تی ئێران خه‌ریکی خۆ
ئاماده‌کردن بوون بۆ هێرشه‌که رۆژی 16/03. هه‌روه‌ها
هه‌ماهه‌نگی سه‌رانی عه‌ره‌بی ئیسلامی له گه‌ڵ رژێمداو پاشان
بێده‌نگ بوونیش له ئاست تاوانکه. ناسیونالیزم، وه‌ک
بنه‌مای ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراقی، هه‌روه‌ها وه‌ک پاڵنه‌ری
به‌هێزی په‌لامه‌ره سه‌ربازیه‌که بۆ سه‌ر زێدی کورد بۆ
بنه‌بڕکردنی. بیری کوردایه‌تی ( به هه موو باڵه
راستره‌و و چه‌پره‌و ئسلامی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه)، چونکه
هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌کار‌هێنا وه‌ک توره‌که‌ی سواڵ و بسنز، نه‌ک
وه‌ک شوناسی گه‌لێکی لێقه‌وماو خه‌باتگێڕ. دوا جاریش
ئاسایشی حوکمه‌تی هه‌رێم ، چونکه پێی نه‌کرا ته‌نها
ته‌حه‌مولی هاتو هاواری گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه بکات بۆ جاده و
کاره‌با و ئاوی پاک ، به ده‌ستڕێژ ئه‌وجاخی سه‌رانی رژێمیان
رۆشنکرده‌وه،( له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وتارێکی دورو درێژمان
بڵاو کرده‌وه به ناوی به‌رهمهێنانی ئه‌فسانه له رووداوی
16/03/2006، خوێنه‌ر ده‌توانێت بۆ بگه‌رێته‌وه). ئیدی
په‌نجه‌ی تاوان بۆ کێ درێژ بکه‌ین، چاتر وایه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی
که‌س نه‌ره‌نجێنن وه‌ک سیاسیه‌کانمان ده‌ڵێن زروفی کورد
ناسکه، ئه‌م تاوانه‌ش بخه‌ینه ئه‌ستۆی مێژوو، له به‌ر
ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌مڕۆدا یه‌ک مۆدێل له مێژوو هه‌یه ئه‌ویش
مێژوی سیاسسیه، که واته هه‌ڵه‌بجه په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه به
نێوچاوانی گشت ده‌سه‌ڵاتتێکی سیاسیه‌وه له مێژووی
دورونزیکدا.
|