30-3-2007 سوێد
کۆتایی
پێهاتنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی شۆڤێنستی عه‌ره‌بی له خاکی
عروبه‌ی ئیسلام، به دڵنیاکردنه‌وه‌ی جیهان، که عێراق به‌شێکی
ئومه عه‌ره‌بی و ئیسلامیه، سه‌رله‌نوێ نکوڵی کردنه له
مافه‌کانی گه‌لی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ، که هیچ
خاڵێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ عه‌ره‌بی داگیرکه‌ردا نیه. سه‌یر
له‌وه‌دایه، که ئه‌م جاره جه‌لال تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری
وه‌کو عه‌ره‌بێکی ئیسلامی ئه‌و خاڵه‌یان په‌سه‌ند کرد، که
گه‌لێک نیه ناوی کورد بێت له سه‌ر خاکی عێراق. هه‌روه‌ها
پاشگه‌زبوونه‌وه له فیدراڵیه‌ت و له ڕه‌گ هه‌ڵکێشانی به‌عس.
ئه‌و
دوو نوێنه‌ره(جه‌لال تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری)، ده‌بوو به
ڕاشکاوانه ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بکه‌نه سه‌کۆیه‌ک بۆ ڕیسواکردنی
ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان، له پشتیوانکردنیان له سه‌ددامی دیکتاتۆر
که هه‌زاره‌ها کوردی ئه‌نفال کردووه. ئه‌و دوو نوێنه‌ره که
به‌داخه‌وه کوردن،ناسنامه‌ی ملیۆنان کوردیان پێشیل کرد و ڕازی
بوونی خۆیان له به‌رده‌م شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌ب نیشان دا که
نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه ناوی کوردبێت.
به‌ڵی
ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌کێکه له‌و خاڵانه که ئه‌و دوو نوێنه‌ره
بوو به‌عه‌ره‌به((جه‌لال تاڵه‌بانی و هوشیار زێباری) که
یه‌که‌م جار ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان گۆڕی و له‌دواییشدا
خه‌باتی گه‌لی کوردیان له باشووری کوردستان کرده قوربانی
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بنه‌ماڵه دیکتاتۆریه‌کانیان{احترام
وحدة وسيادة واستقلال العراق وهويته العربية والإسلامية، ورفض
اي دعاوى لتقسيمه، مع التأكيد على عدم التدخل في شؤونه
الداخلية، ڕۆژنامه‌ی الشرق الاوسط 30-3-2007}.
ئه‌وه
ده‌قی یه‌کێک له و خاڵانه‌یه که نوێنه‌ره به‌ناو
کورده‌کان(عه‌ره‌به تازه‌کان، جه‌لال تاڵه‌بانی و هوشیار
زێباری)، په‌سه‌ندیان کردووه.
جه‌لال
تاڵه‌بانی له باتی هه‌وڵدان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه کوردیه
داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر باشووری کوردستان، خه‌می گه‌وره‌ی
فراوانکردنی خاکی عه‌ره‌بی داگیرکه‌ره، لێره‌دا جه‌لال
تاڵه‌بانی بۆچونه‌کانی له گه‌ڵ عه‌ره‌به شۆڤێنسته‌کان یه‌ک
ده‌گرێته‌وه و له عه‌ره‌ب عه‌ره‌ب
تره. ئاخر جه‌لال ئه‌وه‌ی له بیر چوو که هه‌ر ئه‌و فه‌لستنییه
عه‌ره‌بانه بوون باشترین هاوکاری سه‌ددامیان کرد ساڵی 1991 بۆ
سه‌رکوتکردنی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان.
فالعراق
مع تحقيق مطامح الشعب الفلسطيني الشقيقة في اقامة دولته
الوطنية المستقلة وعاصمتها القدس الشريف، ومع استعادة الجولان
المحتل، ومع وحدة الارادة الوطنية اللبنانية وبسط سيادة الدولة
على كامل اراضيها)ووته‌که‌ی
جه‌لال
تاڵه‌بانی له به‌رده‌م داگیرکه‌رانه‌دا، صوت العراق
30-3-2007). ئه‌م بۆچوۆنه ته‌واو‌که‌ری دروشمه‌که‌ی حزبی
به‌عسه(امة عربیة واحدة ذات رسالة خالدة) که ئێستا نوێنه‌رانی
ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب و ناسناندی عێراق به به‌شێک له
ئومه‌ی داگیرکه‌ری عه‌ره‌بی ئیسلامی و په‌سه‌ندکردنی له
لایه‌ن نوێنه‌ری دوو بنه‌ماڵه‌ی کوردیه‌وه(جه‌لال تاڵه‌بانی و
هوشیار زێباری)، ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنێت که ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیان کردووه‌ته سووته‌مه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیه
تایبه‌تیه‌کانی مانه‌وه‌ی خۆیان و باشووری کوردوستانیان
کردووه‌ته عه‌ره‌بی.
هه‌زار
باره ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی ئه‌و دوو پارتیه(ینک و پ‌د‌ک)
جێگه‌ی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌ن که نازانن ده‌مڕاسته بوو به
عه‌ره‌به‌کانیان(جه‌لال تاڵه‌بانی و زێباری و..)، چۆن
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان گۆڕیون و ئێستا عه‌ره‌بن و له
عیراقی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا هاونیشتمانی عه‌ره‌بن، به‌ڵام
عه‌ره‌بێکی ده‌ستی دوو که هه‌ڕاج کراون. بێده‌نگ بوونیان،
نیشانه‌ی نزمی ئاستی هوشیاریانه، نیشانه‌ی ڕازی بوونیانه به
گۆڕینی ناسنامه‌یان، نیشانه نکوڵیه له خوێنی هه‌زاه‌ها شه‌هیدی
ئه‌نفال و کیمایا باران، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان( که
زۆربه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی ئه‌و دوو پارتیه،ینک و پ‌د‌ک)
که وه‌کو ده‌روێش کوێرانه بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌کانیان
جێ به‌جێ ده‌که‌ن، نیشانه‌ی ئاش به‌تاڵێکی نوێه که به گۆڕینی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کۆتای به خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌ی کوردی
ده‌هێنیت..هه‌زاره‌باره جێگه‌ی به‌زه‌یی و دڵدانه‌وه‌ن..که‌وا
دوو ده‌سه‌ڵات چاره‌نووسی ماڵ و منداڵیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر
ده‌بات.
هێوادارم له گه‌رانه‌وه‌یان (جه‌لال تاڵه‌بانی و هوشیار
زێباری) بۆ لای ئێوه‌ی تازه بوو به عه‌ره‌ب، زمانی کوردیتان
یه‌کسه‌ر لێ قه‌ده‌غه نه‌که‌ن و عه‌گال و درداشه‌تان پێ نه
پۆشن..ئێوه نیشانتان دا که خه‌وتوون و له بازنه‌ی داخراوی
سیاسه‌تی دۆگم و نه‌گۆڕی ئه‌و سه‌رکرده پیرانه‌دا گیرتان
خواردووه،،جێگه‌ی به‌زه‌یین،، جێگه‌ی به‌زه‌یین..که ته‌نها
ڕاستیه‌کان له په‌ڕۆی سه‌وز زه‌ردا ده‌بینن.. که ناتوانن
له مه‌زاری نه‌مران و قه‌لاچولان دوور بکه‌ونه‌وه..
له کۆتاییدا پێم سه‌یره که هه‌ندی نیشتمانپه‌روه‌ری ناو
ڕیزه‌کانی پ‌د‌ک و ینک و لایه‌نه‌کانی تر، بێده‌نگن به‌رامبه‌ر
سڕینه‌وه‌ی ناوی باشووری کوردستان و لکاندی به خاکی عه‌ره‌بی
داگیرکه‌ره‌وه، سه‌یره که ئێوه ڕازین به رامبه‌ر گۆڕینی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیان که به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی
و به‌رزانیه‌وه ده‌کرێت، که بێ هه‌ڵوێستن و ده‌نگتان
نابسیترێت!!!!!!!!!!!!
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issue=10349&article=412811
http://www.sotaliraq.com/iraq-news.php?id=49523
|