هۆله‌ند
2007
ئه‌م
هه‌موو ره‌زاله‌تیه‌و کوشتن و مالوێرانیه‌ی به‌سه‌ر کۆمه‌لگای
کوردستان هاتووه، هه‌ر له‌داگیرکردن و تاڵان و بڕۆ و سه‌رکوت و
خه‌فه‌قان تا کڕنووش و قه‌بوولی جارجاره، نه‌وه‌دوای
نه‌وه‌له‌نێو ئه‌م ڕه‌وشه‌و که‌ش و هه‌وایه‌په‌روه‌رده‌بوون.
له‌گه‌ل
هه‌موو ئه‌مانه‌ناره‌زایه‌تی خه‌لکی کوردستان
له‌به‌رده‌وامیه‌کی بێ وێنه‌دا بووه‌به‌درێژایی مێژوودا، جا
سه‌رکرده‌کانیان هه‌ر هه‌ڵوێستێکیان هه‌بووبێ.
له‌کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌لاتی ناوڤیندا خه‌لکانێ به‌حوکمی ژیانی
ئابووری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی ، مرۆڤه‌کان هه‌رده‌م
له‌کێشمه‌کێشی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و فه‌رهه‌نگیدان.
له‌لایه‌کی تر کۆمه‌لگاییه‌کی غه‌یره‌مسته‌قر و بێ ئه‌مان دا
ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر
له‌م نێوه‌نده‌شدا خه‌ڵکانی کۆمه‌ڵگا هه‌رده‌م له‌بیری ڕۆژدان
له‌جیاتی ئاینده‌یه‌کی دوور. به‌رنامه‌ڕیزی له‌ژیانی مرۆڤه‌کان
دا ئه‌و فرسه‌ته‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌به‌کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌وه.
که‌لتووری کۆمه‌ڵگا ئیلهامی له‌ئایین وه‌رگرتووه‌به‌ئاشکرا
ده‌ڵێن تا خوا سه‌ریدابێ مالیش ده‌دا.به‌ڵام که‌س واوه‌تر
نه‌چووه‌بپرسێ و بڵێ چ جۆره‌مالێ؟. له‌کوردستان ڕابردوو
بۆته‌به‌شێ له‌ئێستای ژیانی مرۆڤه‌کان. خه‌ڵکی ناو کۆمه‌ڵگا
به‌هۆشیار و نا هۆشیاریه‌وه‌ئه‌وا له‌گه‌ڵ رابردوو ده‌ژی و
مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئینسانه‌کان ده‌کات به‌حوکمی ڕابردوو، باشیش
ده‌زانن ئه‌مڕۆ بۆ به‌یانیش ڕابردووه، ئه‌م
دووباره‌یه‌له‌ژیانی کۆمه‌لگای کورت بین دا وه‌کو بازنه‌یه‌کی
داخراو دووباره‌ده‌بێته‌وه. داهاتوو و به‌رنامه‌ریزی نه‌ک
هه‌ر له‌ده‌وڵه‌ت و خێزان دا بۆ ماوه‌ی درێژخایان
به‌کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بۆته‌وه‌بگره‌تاکێکی کۆمه‌ڵیش ئه‌م
نه‌زه‌رانه‌ناتوانێ له‌لای خۆدا به‌پراکتیک
بکاته‌وه‌چونکه‌هه‌ر ئه‌سیری کۆمه‌ڵه، ته‌نانه‌ت کرێکارێ
ناتوانێ بڵێ له‌ئاینده‌دا کاره‌که‌ی خۆم یان فونکشیه‌که‌ی خۆم
به‌سه‌ره‌وه‌ده‌به‌م و له‌داهاتوودا ده‌بم به‌به‌ڕێوه‌به‌ر یان
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی به‌شێ ( ئه‌گه‌ر له‌ڕیزی حزبی حاکمیش
دابێ، چونکه‌ئه‌مه‌مه‌رجی ئه‌حزابی ده‌سه‌لاتدارن). خۆ
قوتابیه‌کان هه‌ر ده‌بێ ئه‌سیری نمره‌کانینان بن ئینجا ده‌زانن
ده‌بن به‌چی. له‌واقع دا ده‌بن به‌ئه‌وه‌ی که‌خۆیان
نایه‌نه‌وێ.
ڕه‌نگه‌نائارامی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری فاکته‌ری
سه‌ره‌کی بن به‌دریژایی مێژوو، به‌ڵام خاڵی وه‌رچه‌رخانی
کۆمه‌ڵگا له‌گۆرینی که‌لتووری ڕایج دا هاتنه‌مه‌یدانه‌و
حه‌ره‌که‌کردنه‌به‌جۆر و شێوه‌یه‌کی تر. ئه‌مه‌ش ئاستی هۆشیاری
و قوربانی ده‌وێ، هه‌ناسه‌و پشووی سیاسییانه‌ی درێژی ده‌وێ،
هه‌لسان و دابه‌زین و هێرشکردن و گه‌ڕانه‌وه‌دواوه‌ی ده‌وێ.
به‌نموونه‌هه‌ر له‌نه‌خشه‌کێشانی شاره‌کان و تێکهه‌لکێشانی
دیزاینی نوێ له‌گه‌ڵ کۆندا، یان له‌لایه‌ک هه‌ر بۆ نوێخوازی
ده‌ڕۆین و له‌لایه‌کیتری شار گشت مێژووی شار و کۆمه‌ڵگا
ده‌پارێزین و گرنگی پێده‌ده‌ین. یان بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی بیر له‌نه‌وه‌ی سێ یه‌م ده‌که‌ینه‌وه،
نه‌وه‌یه‌ک زیاتر ده‌ڕۆین. زۆر ڕادیکاڵ بۆی ده‌چین.
تاکۆمه‌ڵگای کۆن و ڕابردوو ببێته‌ئه‌سیری نوێخوازی. یان
دیاریکردنی سیاسه‌تێکی ئابووری ڕۆشه‌ن که‌هاوسه‌نگی
کۆمه‌ڵایه‌تی له‌کۆمه‌ڵگادا ڕابگرێ و ئاستی ژیانی نه‌وه‌کان
مسۆگه‌ر بکات. یان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئیتحادیی و ڕیفۆرمیستی
پیاده‌ده‌که‌ین له‌ژیڕ ڕابه‌ری فدراسیۆنێکی سه‌راسه‌ری
ئه‌گه‌رچی جێی ڕه‌زایه‌تی بیروباوه‌ڕی سیاسیشمان سه‌د له‌سه‌د
نه‌بێ.
ڕابه‌رانی جه‌ره‌یانه‌سیاسیه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
ئابووری کۆمه‌ڵگایان به‌ده‌سته‌ده‌توانن ئاسانتر که‌ڵتووری
کۆمه‌ڵگاو ئیدیای کۆمه‌ڵگا هه‌ڵسوڕێنن. گه‌رچی
ئه‌وانه‌هه‌رده‌م قیبله‌نومای ئه‌و هێزه‌ن تا هه‌رچی زیاتر
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ناچار بکه‌ن به‌مه‌مره‌و مه‌ژی ناچاری کڕنووش
بردن ببن. ئه‌مه‌ش ده‌رسێکی تاڵی ڕابردووی کۆمه‌ڵگاکانی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌نده.
ئه‌مه‌هه‌رده‌م قین و ڕق له‌ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌ستێنێ و ده‌رز و
شه‌ق له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک دروست ده‌کات.
خه‌ڵکانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌هیچ پێشینه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ئازادی و
مافه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی تاک و کۆمه‌ڵ دا
نیه. ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له‌م ناوچانه‌هه‌رده‌م زمانی هێز
ده‌زانن، هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌مه‌سولێکی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدا
بگیرێ ئه‌وا به‌زمانی توند‌و تیژ وه‌ڵام وه‌رده‌گرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و که‌لتووری
سیاسیه. له‌م وولاتانه‌که‌مایه‌تی که‌م یانی ژێرده‌ست و مل
که‌چ، که‌دیموکراسی بۆرژوایی له‌سه‌ر ئه‌مه‌قه‌راری گرتووه،
به‌ڵام ئه‌مه‌مانای ئه‌وه‌نیه‌هه‌موو که‌م هێزێ ده‌بێ
بتۆقێنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هزره‌له‌نه‌وه‌کانی
تازه‌ده‌ربهینرێ، ده‌بێ سه‌ره‌تا بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی و
فه‌رهه‌نگ ئاڵ‌وگۆڕیان به‌سه‌ردابێ.
به‌یاسا
بوونی کۆمه‌ڵگا هه‌رئه‌وه‌نده‌نیه‌که‌یاساکان دابنرێن و
له‌ڕۆژنامه‌ی ڕه‌سمی بانگه‌واز بکرێن، ده‌بێ هیزی کۆمه‌ڵایه‌تی
له‌دواوه‌ی بێ تا بتوانێ کاره‌کانی به‌ته‌واوی جێگیربێ.دوای بۆ
هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ وه‌کو یه‌ک بێ، کاتێ هه‌ر سێ ده‌زگای
ده‌وڵه‌ت که‌ته‌شریعی و ته‌نفیزی و قه‌زایی ئازاد بوون و
له‌کۆمه‌ڵگا ئه‌وکات ده‌کرێ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر
ئازادیه‌سیاسیه‌کان و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بکه‌ین.
ئێستا
شانزه‌ساڵ له‌حوکمکردنی ده‌سه‌ڵاتی کورد به‌خۆی هه‌روا تاکی
کورد له‌دڵه‌ڕاوکێ دایه. ته‌نانه‌ت یه‌ک
له‌هۆیه‌سه‌ره‌کیه‌کانی گه‌نده‌ڵی ئیداری له‌کوردستان ئه‌نجامی
کورت بینیه. هه‌ر که‌سێ لێپرسراویه‌تێکی گرته‌ده‌ست یان
درایه‌ده‌ست یه‌کسه‌ر ده‌ست به‌کارده‌بێ بۆ خۆیی و بازنه‌کانی
ده‌ورو به‌ری ئاخری بۆ کۆمه‌ڵگا به‌که‌وچکی چایه‌وه‌کو
شانۆگه‌ریه‌که‌ی جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌خۆتان بگرن هات ی لێهاتووه.
ئه‌مه‌هه‌ر له‌خۆرانیه، هه‌مووی هه‌ر گه‌نده‌ڵه ده‌بێ که‌س
له‌م ووڵاته‌بیر له‌ئاینده‌ی ووڵات و گه‌ل نه‌کاته‌وه‌یان
له‌گشت دا تاک بزر بووه؟. چونکه زۆربه‌ی لێپرسراوان
مه‌سه‌له‌کان به‌کاتی ده‌بینن و ده‌زانن تاسه‌ر نیه!.
ده‌بێ
نه‌وه‌یه‌ک په‌یدا ببێ هه‌ر له‌م کۆمه‌ڵگایه‌بیر
له‌مه‌سه‌له‌پانوبه‌رینه‌کان( یانی گشت مه‌سه‌له‌کانی ژیان و
گوزه‌ران)
Integral
و
مه‌سه‌له‌کانی درێژخایان
Sustenbility
بکاته‌وه، ئه‌م خۆ به‌ستانه‌وه‌به‌ڕابردوو و
دڵه‌ڕاوکێیه‌سیاسیانه‌ی ناوچه‌که‌ده‌بێ کۆتایی پێ بێ.
نه‌هێرشه‌کانی ده‌ره‌کی وولاتانی ده‌ورووبه‌ر
نه‌کێشه‌ناوخۆییه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌کوردستان نابێ ئه‌م
به‌ربه‌سته‌بن له‌به‌رده‌م ئاواتیکی تر که‌مرۆڤه‌کان زیاتر بیر
له‌ئاینده‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌نده‌له‌گه‌ڵ رابردوو
نه‌ژین.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو شتێ مێژوویه‌کی هه‌یه.هۆله‌ندیه‌کان ده‌لێن
ئه‌وه‌ی بنوسێ ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی تازه‌خاڵی
وه‌رچه‌رخان له‌کۆمه‌ڵگادا ده‌ست پێ بکات ده‌بێ مێژووێکی نوێ
ده‌ست پێ‌بکات که‌جیابێ له‌وه‌ی که‌له‌کۆمه‌لگادا به‌میرات بۆ
ماوه‌ته‌وه، ئه‌م ئه‌رکه‌ش قورسترین ئه‌رکه‌له‌به‌رده‌م
نه‌وه‌ی تازه‌دا، به‌ڵام مشاهداته‌کان ئه‌م دڵخۆشیه‌به
نابه‌خشن بلۆک و ده‌فته‌ری دۆلار و پارچه‌زه‌وی چۆته‌ناو
شاخوێن به‌ره‌کانی نه‌وه‌ی تازه، ئه‌م شینه‌ش ڕابردوویه‌کی
هه‌یه.
کۆمه‌ڵگای کورتبین له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی مرۆڤه‌کان به‌ماددی
بۆته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بیری درێژخایان و
هه‌مه‌لایه‌نه‌به‌کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته‌وه‌ده‌بێ نموونه‌ی
به‌رجه‌سته‌ی بۆ بهێنینه‌وه، هه‌موو گۆڕانێکش و خاڵی
وه‌رچه‌رخانێکیش ئه‌وا نرخی ده‌وێ.
ئایا
نه‌وه‌ی تازه‌چۆن ده‌توانێ ئه‌م نرخه‌به‌رزه‌بدات و خاڵی
وه‌رچه‌رخان له‌کۆمه‌ڵگای کورتبین بگۆڕێ بۆ کۆمه‌ڵگای یه‌کی تر
که‌زۆر دووربینانه‌بیربکاته‌وه، هه‌ر له‌مه‌سه‌له‌میللیه‌کان
تا بنه‌مای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی هتد
ئه‌مه‌ئه‌رکی به‌شی هۆشیاری کۆمه‌ڵگایه‌ئه‌م
ده‌روازه‌یه‌له‌به‌رده‌میان بکاته‌وه‌و له‌مپه‌رێک بێت بۆ
هه‌نگاوه‌کانیان. ئه‌م له‌مپه‌ره‌ده‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه‌له‌سه‌ر
بنه‌مای سیاسیانه‌ی دروست و دوور له‌توندو تیژی و
به‌ربه‌ره‌کانێ ی هه‌لجوون و به‌رکه‌وتن بێ، ئه‌مه‌ته‌نها
له‌دژایه‌تی به‌به‌ره‌ی ده‌ره‌کی دژ به‌کۆمه‌ڵگای کوردستان وا
ده‌خوازێ. دوژمنانی کۆمه‌ڵگای کوردستان ئه‌م هه‌لانه‌هه‌رگیز
له‌ده‌ست ناده‌ن و ده‌بێ به‌ره‌ی ده‌ره‌کی هه‌رده‌م
له‌به‌رچاوی نه‌وه‌کان بێ. کێشه‌ده‌روونیه‌کانمان جیان و
ئێمه‌خۆمان ده‌توانین چاره‌سه‌ری بکه‌ین،ده‌بێ به‌ره‌ی ناوه‌خۆ
هه‌رده‌م یه‌ک ده‌نگبێ له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی
ده‌ره‌وه‌دا،ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای که‌لتوورێکی سیاسی
نویه‌له‌کوردستان. ئه‌گینا ناتوانێ مێژوویه‌کی تر بنوسینه‌وه‌و
دیسان کۆمه‌لگا بۆ دواوه ده‌گڕێنه‌وه‌و ڕابردوو دیسان
ده‌بێته‌وه‌مه‌شغه‌له‌ی گشت.
|