ده‌نگی هه‌موومان کاری هه‌موومان
ژوانمان 7 ی مارته‌ و ده‌ره‌نجامی ده‌نگه‌کانیش ده‌ستکه‌وتی هه‌موومانه‌.

ئه‌مرۆ پارتی سۆسیالیست
ڕێک ئێستا؛

ئاسۆ حامدی 

 

 

له‌ 7ی  مانگی مارتی ئه‌م ساڵ دیسان هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمه‌کانی هۆله‌ند ده‌کرێت. له‌م نێوه‌دا ده‌مانه‌وێ سه‌رکه‌وتنی تر به‌ ده‌ست بینین. پارتی سۆسیالیست له‌ گه‌ڵ داخوازو داواکاری په‌نابه‌ران و هه‌ژارانه‌ له‌ هۆله‌ند.

ئه‌مه‌ بۆ هه‌مووان ڕوونه‌ ئاماده‌یی حزب له‌ پشتیوانی دادگایی ئانرات و ڕاپه‌رینه‌کانی دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی دژی هه‌ژاری و مه‌سه‌له‌کانی هاتوو چۆ و مه‌سه‌له‌کانی ته‌ندروستی و گرفتی خانوو به‌ره‌و نیشته‌جێ بوون و زۆری تر.

ئیستا پارتی سۆسیالیست زیاتر له‌ 50.000 ئه‌ندامی له‌ هه‌موو هۆله‌نددا هه‌یه‌. هونه‌ری گه‌شه‌ی حزب له‌ به‌رده‌وام بوون و هاتنه‌مه‌یدانی ڕۆژانه‌ی کادیرانیه‌تی له‌ نێوکۆمه‌لگادا له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌کاندا زامنی ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌یه‌.

شایانی باسه‌ ڕابه‌ری  نوێنه‌ری هه‌رێمی ئۆڤه‌رڕایسل کوردێکی کورستانی لکێنراو به‌ تورکیایه‌. به‌ڕێز دوزگن یلدرم ئه‌ندامی کۆنی ڕێکخراوی چه‌پی پارتیزان بووه‌ له‌ کوردستان و ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ هۆله‌ند وه‌کو په‌ناهه‌نده‌یه‌کی سیاسی ده‌ژی و ئه‌ندامێکی کارای پارتی سۆسیالیسته‌.

ئه‌وه‌ی لێره‌ گرنگه‌ ده‌نگدانه‌ به‌ پارتی سۆسیالیست و سه‌رخستنی ئه‌م پارته‌یه‌ له‌ هه‌لبژاردنه‌کانی هه‌رێمه‌کاندا. چۆن له‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌ماندا سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه‌بوو، ئه‌م جاره‌ش هه‌ر بۆ هه‌نگاوێکی تر له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌مانه‌وێ نزیکی ببینه‌وه‌. کورده‌کانی دانیشتووی هۆله‌ند به‌ گشتی ده‌نگیان به‌ پارتی سۆسیالیست دا و پارتیش دۆستێکی نزیکی  گه‌لانی ژیرده‌سته‌یه‌ و له‌ خه‌باتی په‌رله‌مانیدا له‌ ووڵات و ئه‌وروپادا جێ په‌نجه‌یان دیاره‌.

پارتی سۆسیالیست پشتیوانی گه‌لی کورده‌ له‌ مافه‌ ڕه‌واکانیاندا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ زۆر کۆنگره‌ و کۆنگره‌ ناوخۆییه‌کانی هه‌رێمه‌کان هاتۆته‌ به‌ر باس و لێکۆلینه‌وه‌.‌

له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌یه‌که‌تان بۆ ده‌نێرم که‌ سه‌رۆکی پارتی سۆسیالیست بۆی ناردووم بۆ که‌مپین بۆ پارتی سۆسیالیست.

نامه‌یه‌کی گشتیه‌ ته‌نها گرنگی یه‌که‌ی کۆکردنه‌وه‌ی زیاترین ده‌نگه‌ به‌ پارتی سۆسیالیست. که‌ مه‌به‌ستی هه‌مووانه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه‌  به‌ زمانی هۆله‌ندی؛

Beste Anas,

Ik moet je iets vertellen, klik hier.
Er is nog nooit een campagne waar ik zoveel geplakt heb als deze, maar de belangen zijn ook groot. Het gaat ditmaal om de Provinciale Staten, de Eerste Kamer
én om het oordeel van de kiezer over Balkenende 4!

Met vriendelijke groet,

Jan Marijnissen


PS: De lijm zit nog op mijn handen...

 

به‌ زمانی کوردی :

به‌رێز ئه‌نه‌س،

من ده‌بێ شتێکت پێ بڵێم. بڕۆ بۆئێره‌

من هێشتا ئه‌وه‌نده‌ له‌ که‌مپینه‌کاندا هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ وێنه‌م هه‌ڵنه‌واسیوه‌، چونکه‌ زۆر داوامان لێده‌کرێ، ئه‌م جاره‌  ده‌رباره‌ی هه‌لبژاردنه‌کانی  هه‌رێمه‌کانه‌ ( ئو‌ستانه‌کان) ، ئه‌ندامانی پله‌ یه‌ک ی په‌رله‌مان * و هه‌روه‌ها هه‌لسه‌نگاندنی هه‌لبژێنه‌ران به‌ باڵکننه‌ده‌ی 4.

 

له‌گه‌ڵ سڵاوێکی هاوڕییانه‌،

 

یان مه‌راینسن

 

تێبێنی:

هه‌روا سرێشک به‌ ده‌ستمه‌وه‌ ماوه‌.

 

‌ * له‌ هۆله‌ند په‌رله‌مان دوو به‌شه‌ :

په‌رله‌مانی ئاسایی پێ ده‌ڵێن؛

Tweede kamer

له‌ته‌ک ئه‌مانه‌ ئه‌ندامانێ هه‌ن پێیان ده‌ڵێن.

Eerste kamer

 

           

 

04/07/2007

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca