له دوو
رۆژی رابردوودا له ژێر ناونیشانی بیره‌وه‌ریدا ،چیرۆكنووس
حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن باس له هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌بار فه‌رمان ده‌كات
بۆ كوشتنی ناوبراو،من ئه‌م سه‌رنجانه به‌رامبه‌ر به
بابه‌ته‌كه‌ی هه‌یه هیوادارم دڵگران نه‌بێت؛
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كاته بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كه‌ی به
رای من گومان له لای خوێنه‌ر جێدێڵیت.
به
زمانێكی ئه‌وه‌نده ساده‌و ساكار نووسراوه كه من یه‌كه‌م جار
گومانم له نووسینه‌كه كرد كه ناوبراو نووسیبێتی،چونكه حه‌مه
فه‌ریق چه‌ند چیرۆكێكی له شێوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه هه‌یه‌و دوای
1996 له گۆڤاری رامان بڵاویكردۆته‌وه،كه به ران من ده‌كرا ئه‌م
بابه‌ته‌ش به زمانێكی ئه‌ده‌بی سه‌رنجراكێشه‌ر بچنرێت.
ساڵی
1994 پاش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ حه‌مه فه‌ریق‌و شێخ حه‌سیب
قه‌ره‌داغی ره‌حمه‌تی‌و چه‌ند كه‌سێكی‌تر وه‌ك لیژنه‌ی ئاشتی
بۆ وه‌ستانی شه‌ڕه‌كه كاریان ده‌كرد له یه‌كێك له
هه‌وڵه‌كانیان سه‌ردانی هه‌ڵبجه‌یان كردبوو، یه‌كێك له
لێپرسراوه چه‌كداره‌كان كه ناوی حه‌مه خان بوو ئه‌وه‌نده‌ی له
حه‌مه فه‌ریق دابوو ،من پشتی ناوبراوم بینی له زۆر شوێن رووشا
بوو هه‌روه‌ها خوێنی تێزابوو،هیوادارم حه‌مه فه‌ریق ئه‌م
بیره‌وه‌رییه‌ش بچنێته‌وه به‌ڵام تكایه به زمانێكی ئه‌ده‌بی
كه خۆی تیایه وه‌ستایه.
|