یه‌کێ
له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی ناوه‌ندی چاک، گه‌یاندنی
به‌شدارانی ژینۆسایدی ئه‌نفاله به‌دادگا، ئه‌و که‌سه هه‌ر کێ
بێت و له هه‌ر کوێ بێت، ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه سهڵمیندرا
به‌شداری له تاوانی ئه‌نفال یا کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دیکه
کردووه، ئه‌وه له ڕێگای قانونیه‌وه هه‌وڵی به‌دادگاییکردنی
ئه‌و که‌سه ده‌درێت. ئه‌وسا دادگا تاوانباری و بێتاوانی ئه‌و
که‌سه یه‌کلا ده‌کاته‌وه. ته‌نها دادگاش ده‌توانێ بێتاوانی
ئه‌و که‌سه بسه‌ڵمێنێت.
ئێمه
هیچ کێشه‌یه‌کی که‌سییمان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵلا هه‌مزه ئاغادا
نییه، ئه‌و ته‌نها کاتێک ده‌تواندرێ بدرێته دادگا ئه‌گه‌ر
به‌شداری ناوبراو له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا قانونیانه
سه‌ڵمێندرا. گومان له موستهشاربوونی ئه‌ودا نییه و
شایه‌دیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌ن. ئه‌و دهکومێنتهی
بڵاوکراوه‌ته‌وه خۆی ده‌دوێ. سه‌ڵماندن و په‌سندکردنی
ده‌کومێنت و سکاڵاکان ئه‌رکی دادگایه و ته‌نها دادگا له
بێتاوانی و ئاستی تاوانباری ئه‌ودا، خاوه‌نی دوا بڕیاره.
له‌دوای
ڕاگه‌یاندنی هه‌وڵی به‌دادگایی گه‌یاندنی ناوبراو، هه‌ندێ له
دۆست و ناسیاوانی ناوبراو باس له پیاوچاکی ناوبراو ده‌که‌ن و
دژی هه‌وڵی به‌دادگایی گهیاندنهکهن. خۆیشی خۆی کردۆته
شۆڕشگێری پله‌یه‌ک له کوردستان و دانیمارک. به‌پێی
زانیاریه‌کان که له لایه‌ن ئه‌ندامانی ڕێکخستنی پ.د.ک له
دانیمارک پێمان گه‌یشتووه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه عه‌بدوڵلا
ئاغا دوورخراوه‌ته‌وه و به‌نیازن ده‌ریبکه‌ن. ئه‌گه‌ر ناوبراو
ئه‌و پیاوچاک و شۆڕشگێره‌یه، بۆ ڕێکخستنی پ.د.ک له دانیمارک
ده‌یه‌وێ ده‌ری بکات.
ئه‌وانه‌ی که باس له پیاوه‌تی و شۆڕشگێری ئه‌و ده‌که‌ن، یا
هه‌ر که‌سێک به‌شداری ئه‌و له شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا
ڕه‌تده‌کاته‌وه، وه‌کو مافێکی قانونی ده‌توانن له دادگادا
به‌رگری لێبکه‌ن.
دووباره له هه‌موو هاووڵاتیه‌ک یان زه‌ره‌رمه‌ندێک
داواکارین، هاوکاریمان به زانیاری و به‌ڵگه بکه‌ن چ له
ڕێگای ئیمایلی ناوه‌ندی چاکدا، که له ئارمهکهدا ئاماژه‌ی
پێدراوه، یان ده‌توانن له ڕێگای کۆمیته‌کانمان له کوردستان و
وڵاتانی تردا په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن.
ناوه‌ندی چاک – دانیمارک
2007/4/5
|