گه‌لێ
گه‌لێ بیرت د‌ه‌كه‌م.
دوێنێ
شه‌و له‌خه‌وما، وێنه‌یه‌كی تۆم دی له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می
ڕۆژنامه‌یه‌كدا، چه‌قۆی ئیسلامیه‌كت له‌سه‌ر مل بوو.
نوسرابوو، كوژرا به‌ده‌ستی ئیسلامیه‌كی توندڕه‌و.
هاوینێكی ترسنۆك به‌له‌رزۆكی پێشوازی له خۆرێكی
كه‌م تین و ڕۆژێكی نوێ ده‌كرد. ورده‌بای سه‌ر لێواری قه‌راغ
بیره‌كه، خونچه‌كانی ئه‌پشكوت و له‌نجه‌یه‌كی خستبوه‌ناو
گوڵه‌باخه‌كان كه‌هه‌ریه‌كه‌یان گوزارشتی‌چیرۆکی
ڕۆژانه‌ی
خانه‌خوێ بوون. بۆنێكی ئێجگار خۆشیان ده‌هێناو ده‌برد
له ناوه‌ندی باخه ڕازاوه‌كه‌ی دایكمدا که‌له‌به‌هه‌شتێکی
بچکۆله‌ده‌چوو.
شۆڕه‌بی
چوارده‌وری باخه‌كه كڕنوشیان ده‌برد بۆ دره‌خته‌به‌رداره‌كان
تا بیان پارێزن له گه‌رمای هاوین. چنارو
دره‌خته‌سه‌وزه به‌رزه‌كانیش که‌هه‌ریه‌كه‌یان شۆڕشێكی خۆڕاگری
خه‌باتی دورودرێژی گه‌له‌كه‌می
پێوه‌دیاربوو،
ببونه‌په‌رژینیكی گه‌لێ پته‌و به‌ده‌وری
ئه‌و
باخه گه‌وره‌یه‌دا، سته‌م بوو‌ئه‌و په‌یوه‌ندیو
ته‌بابوونه‌فه‌رامۆشكرێن یان له‌یه‌ك دابڕێن. گشت پێكه‌وه
گوزارشتی ته‌بایی بوون له‌وه‌ده‌چوو چیرۆكخوانێ
باس له چیرۆكی خۆشه‌ویستی خانه‌خوێ و ڕێبوارانی ئه‌و ماڵه بكا.
هه‌موو شتێ جوان و پرشنگداربوو، داوای ژین‌و ژیانه‌وه‌ی
ده‌كرد.
هه‌ر
له‌و به‌یانیه‌دا، تیشكێكی ئاسۆی خۆر له‌پشت
گۆیژه‌وه‌هه‌ڵده‌هات بریسكه‌یه‌كی زیوینی له‌ئاوی بیر‌و
حه‌وزه‌كه‌دا دروست كردبو.
دایكم تازه له‌ئاودانی گوڵه‌كان
بوه‌وه،به‌له‌نجه‌سه‌رده‌كه‌وت بۆ به‌ر هه‌یوانه‌بچكۆله‌كه‌ی
كه‌ماڵه‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ به‌هوڵێكی گه‌وره‌ی ڕ‌ووه‌و خۆر.
هێشتا بۆنی ڕیحانه‌ی به‌ر هه‌یوانه‌كه‌به چمكی‌به‌رگه شه‌نگ
و‌شۆخه‌كوردیه‌كه‌یه‌وه‌مابوو. له‌هاتوچۆی ئه‌ودا هه‌ستمكرد
ڕوداوێك ڕووئه‌دا.
ترس
دایگرتم. ترسیكی كوشنده. ترس له‌مردن، له‌كوشتن.
لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌م به‌خێرایی ئه‌مدیو ئه‌ودیو ده‌كرد
بۆ دڵنیا بوون له‌هه‌واڵه‌كه.
پێم وابوو ئاینێكی ئاسمانی نوێ
خه‌ریكه‌دنیای سێهه‌م ده‌هه‌ژێنێ‌یاعیسا جارێكی تر ڕۆحی
به‌به‌ردا دێ‌و واخه‌ریکه‌کتێبێکی ئاسمانی نۆی داده‌ڕێژێو تۆش
وه‌ریده‌گێڕی تاکتێبخانه‌هه‌ژاره‌که‌ی گه‌لی کورد
ده‌وڵه‌مه‌ندکه‌ی، له‌ولاشه‌وه‌ئیسلامیه‌کی توندڕه‌و چه‌قۆکه‌ی
تیژ تر ده‌کا بۆ له‌ناوبردنت. پێم وابوو ئه‌و چه‌قۆیه‌له‌دڵم
درا. نیشتیمانم جارێكی تر داگیركرا. پێم وابوو گه‌لێ ڕوداو
ڕویدا، یا ڕوده‌دا.........
هه‌ر
له‌و ترسه بوو که‌ڕاچڵه‌كیم. پاشان وێنه‌كه‌ت كه‌له‌سه‌ر
مێزه‌كه‌م دانابوو، هه‌ڵم گرت‌و ماچم كرد. هه‌نگاوم
هه‌ڵهێنا به‌ره‌و ڕووی كتێبخانه‌بچكۆله‌كه‌م. كتێبێکت که‌لێم
نزیک بوو ( جوگرافی‌کوردستان) هه‌ڵم گرت‌و كردمه‌قیبله‌و نوێژم
له‌به‌ركرد.
به‌یانیه‌كی زۆر زوو به‌ده‌م ئاماده‌كردنی نانی به‌یانیه‌وه،
ده‌ستم كرد به‌گێرانه‌وه‌ی خه‌وه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌دا
ده‌م گووت،
( لاس و لیزا) دوو كۆرپه‌كه‌م، ڕه‌نگه‌هه‌ردوو نه‌تانه‌وێ
له‌م به‌یانه‌زوه‌دا گوێ له‌هه‌واڵی ناخۆش بگرن. له‌وکاته‌دا،
ئه‌وان هه‌ردوو پێکه‌وه چاوه‌كا‌نیان بڕیبوه‌كه‌ش و هه‌وای
ته‌له‌فزێۆن نه‌با
ئه‌مڕۆ باران ببارێ، یاری ناو باخ له‌كیس بده‌ن. چونكه‌ئه‌وه‌ی
ده‌مگوت بۆ وان خه‌یاڵ، بۆ ئه‌وان ته‌نها وێنه‌یه‌كی سه‌ر
مێزه‌كه‌م و كتێبێكی ناو ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌بچكۆله‌كه‌م بوو.
بۆ وان ناو
بوو
یا وتارێكی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌و ساته‌هه‌واڵێكی سه‌ر شاشه‌ی
که‌ناڵێکی ته‌له‌فزێۆن بوو.
بۆ وان ته‌نهاو ته‌نها ده‌نگێكی دوور دووری وڵاتێکی
بێناسنامه‌ی
ناو ته‌له‌فۆنی ده‌ستیه‌كه‌م بوو.
له‌کاتێکا
بۆ من مرۆڤێكی زۆر زیندوو خۆشه‌ویستیه‌كی بێ سنوور. بۆ من
قوتابخانه‌یکی په‌روه‌رده‌یی پڕ پڕ له‌زانینو هانده‌ری
پێشكه‌وتنو ژینم.
بۆ من ده‌نگێكی بڵندی گه‌له‌كه‌م و هیمای به‌رزی نیشتمانه
داگیركراوه‌كه‌م. بۆ من ڕاستی و بۆ وان خه‌یاڵ، ئه‌وان و من،
من و ئه‌وان ، به‌رده‌وامی و ته‌واو نه‌بوون…..
پاشان
هانام برد بۆ لاپه‌ڕه‌و پێنوس، ئه‌وان هاوڕێیه‌کی نزیکمن، بێ
سکاڵا گوێم بۆ ده‌گرن، د‌ه‌ستمكرد به‌نوسینی نامه‌یه‌ك
ئه‌و نامه‌یه‌ی كه وا به‌زووی پێت ناگا.
نامه‌كه‌م
له شێواز‌ی
كورته‌چیرۆكدا كرده‌یه‌كێ‌له‌ڕاپۆرته‌كانی وانه‌ی كۆڵێژ.
مامۆستاكه‌م پێشنیاری كرد
بینێرم بۆ پێشبڕكێی ساڵانه‌ی كورته‌چیرۆك.
ته‌مه‌ڵی و دوودڵیم نواند له‌لام گران بوو
هاوبه‌شی پێشبڕكێی كورته‌چیرۆك
بكه‌م
له‌زمانێكدا كه‌زمانی دایكم نییه وله‌ئاستێکا یه‌که‌م
جاره‌له‌و بواره‌دا به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌کی زۆر
هه‌ڵسه‌نگینه‌ر که‌وتمه‌خوێندنه‌وی ئه‌و چیرۆکه‌م که‌ڕوناکی
ڕۆژی دی. به‌ڕیز ڕسته‌کانم ده‌وت. له‌شه‌رمدا ڕومه‌ته‌کانم
گه‌رم داهاتن ئاره‌قم ڕشت. به‌ڵام مامۆستاكه‌م بووه‌هانده‌ر.
سوپاس مامۆستای به‌ڕێز. من له‌ئه‌نجامدا
پله‌ی دوه‌مم وه‌رگرت. كۆ‌تایی پێشبڕكێکه‌ڕسته‌یه‌ك بوو
به‌م شێوه‌یه: " چیرۆکی ده‌ستکرد به‌نرخه، به‌ڵام که ڕاستی
ژیان بوه چیرۆك، ئه‌و چیرۆکه‌نه‌مره."
هاوڕێو
هاوپۆلی هاو‌ڵاتیم،
دایه‌قاقای پێكه‌نین ده‌ستیكرد به‌گاڵته‌جاڕی. پاشان
وێنه‌که‌می كرد به‌كاریكاتێر.
به‌ڵام پێكه‌نینی من له‌هی هاوڕێ هاوڵاتیه‌كه‌م بڵند تر بوو.
ئه‌و خۆشه‌ویستیو جودای کرده‌مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆم.
له‌کاتێکا بۆمن ژیان به‌خۆشه‌ویستی ده‌ستپێده‌کاو کۆتایی دێ.
ئه‌و‌مرۆڤه‌ی‌به‌خۆشه‌ویستی گۆشنه‌كرا، ناتوانێ خۆشه‌ویستی بدا
یا لێی بدوێ. ئه‌وه‌ی مرۆڤێكی خۆش‌ویست جیهانێكی خۆش ده‌وێ.
هه‌زاران ڕیکخراوی ژنان‌و جیهان تاکو ئه‌مڕۆ نه‌یان
توانیوه‌کێشه‌ی، خۆشه‌ویستی، هاوسه‌ری، دوورکه‌وتنه‌وه‌و
جیابونه‌وه‌چاره‌سه‌رکه‌ن. نکۆڵی له‌م‌کێشه‌یه‌که‌مبیناییه.
پیکه‌نینی ئه‌ونه‌وه‌ستا، هه‌وڵی منێش زیاتر ده‌بوو.
بازنه‌یه‌کی بێ کۆتایی و سه‌ره‌تا.
دو‌باره‌یادی منداڵی‌و خۆشه‌ویستیت وێنه‌یه‌کی زیندوی تری تۆی
له‌لا دروستده‌کردم وته‌په‌روه‌رده‌یه‌کانت له‌گشت هه‌نگاو‌ێکی
ژیانمدا ده‌بنه‌هانده‌ر. له‌ڕێی چونم بۆ قوتابخانه، بیرم
ده‌ڕوا بۆ ڕۆژانی منداڵیم. به‌قه‌ڵان دۆشکان
ده‌تگه‌یاندمه‌به‌رده‌م پاسی باخچه‌ی ساوایان منیش هه‌ردوو
ده‌ستم له‌سه‌رو ملت ده‌ئاڵاند. له‌ناوه‌ندی ئه‌و
خه‌یاڵه‌قوڵه‌دا بیرم له‌کردنه‌وه‌ی پۆلێکی زمانی کوردی
کرده‌وه‌بۆ منداڵانی گه‌له‌که‌م.
به
ته‌نیایی، ده‌ستم کرد به‌کارکردن. پاش سێ ساڵ هه‌وڵ
پۆله‌ڕه‌نگینه‌که‌م په‌یامی خۆشه‌ویستی منی گه‌یاند به
منداڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م. هێند دڵشاد بووم به‌ئه‌نجامی
پۆله‌که‌م هه‌تا ده‌هات زیاتر په‌ڕتوکه‌کانم ده‌دا به‌کۆڵمدا،
زوتر له‌گشت مامۆستایانی قوتابخانه‌که‌ئاماده‌ده‌بوم و‌ده‌رگای
پۆله‌که‌م ده‌کرده‌وه. به‌په‌رۆشه‌وه‌ئه‌لف و بێی کوردیم
هه‌ڵده‌واسی به‌ته‌خته‌ی پۆله‌ڕه‌نگینه‌که‌مدا. به‌پیتی (ب)
ده‌ستمپێکرد که‌په‌یامی باوکایه‌تیی تۆی به‌بیرده‌هێنام ، (م)
مرۆڤایه‌تی(خ) خۆشه‌ویستی، خاک و خه‌بات. پیته‌کانم گشت
به‌په‌نجه‌ده‌نه‌خشاند، گشت پێکه‌وه‌له‌پیتی(ن)دا منیان
ده‌گه‌ڕانده‌وه‌نیشتمان. ئاوازێک بوو بۆ یه‌که‌م جار له‌م
وڵاته‌دوور دووره‌دا گوێم لێ ده‌بوو. سه‌مفۆنیایه‌ک یاده‌وه‌ری
منداڵی‌و قوتابخانه‌ڕه‌نگینه‌که‌ی گۆیژه‌ی سه‌ره‌تایم بوو.
ساڵێک
ڕۆی، پۆل به‌رده‌وام بوو. ئێواره‌یه‌کی زستان‌و سه‌رما
له‌گه‌ڕانه‌وه‌مدا به‌ره‌و ماڵ، له قوڵای خه‌یاڵێکی فراواندا
هه‌ستێکی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌رو‌نمدا ده‌هاتو چوو. چرای
به‌رکۆڵانه‌بچکۆله‌که‌ی
که‌ده‌یگه‌یاندمه‌نزیک‌ماڵه‌که‌مان‌شه‌وقێکی گه‌وره‌ی
درو‌ستده‌کردو هه‌نگاوه‌کانی به‌رده‌ممی ڕوناك ده‌کرده‌وه.
له‌پڕو به‌فڕکه پاشقولێکم لێ‌گیرا، سێ چه‌ته‌ی
دڕنده‌په‌لاماریان دام. به‌نیازی دزی‌و ده‌ستدرێژی لێکرد‌نم.
به‌هه‌ر‌سێ پڕیاندامێ. پاڵتۆ زستانه‌که‌میان دادڕان، جانتا
ده‌ستیه‌که‌میان لێسه‌ندم. گه‌لێ هاوارم کرد بۆ یارمه‌تی.
کاتی خایاند تا پۆلیسی فریاگوزاری هاته‌هانام، سێ
چه‌ته‌ی‌ده‌ستدرێژیکه‌ر به‌شه‌رمه‌زای ڕایان کرد.
ئه‌وان سه‌رنه‌که‌وتن له‌ده‌ستدرێژیکردندا.
به‌ڵام
من که‌وتم و نه‌خۆش که‌وتم.
وه‌ک
خۆشیه‌کی خێرا به‌سکپڕی یه‌که‌م شه‌وی خۆشه‌ویستیو ئازارێکی
زۆری له‌بارچونێکی کوت‌و پڕتر.
لاپه‌ڕه‌دڕاوه‌کانی په‌ڕتووکه‌که‌م له‌ناو قوڕو لیتاوی ناو
به‌فره‌تواوه‌که‌ی ژێر پێ‌و پۆتینه‌کانیاندا خوسایه‌وه.
ئه‌مجاره‌پێکه‌نینی هاوڕێ هاوڵاتیه‌که‌م وه‌ک سێبه‌ر به‌دوامدا
ده‌هات. خۆی ده‌کرد به‌ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌داخراوه‌کانی
ژوره‌که‌مدا. ده‌گه‌شته‌ناو قوتابخانه‌و پۆله‌ڕه‌نگینه‌که‌م.
من ورده‌ورده‌توانای ڕۆشتنم نه‌ما.
پۆل
داخرا... پۆل داخرا... پۆل داخرا. دووباره خۆشی سکپڕیه‌کی
خێرا‌و ئازاری له‌بارچونێکی کوتوپڕ. قریوه‌ی پێکه‌نینی
هاو‌ڵاتیم له‌گه‌ڵ زرمه‌ی داخستنی ده‌رگای پۆله‌که‌مدا یه‌کیان
ده‌گرت به‌ناو ڕاڕه‌وی قو‌تابخانه‌که‌دا
له‌زه‌ویه‌وه‌ده‌گه‌شته‌ئاسمان. هه‌ورێکی چڵکن دنیای ته‌م
ده‌کرد، فرمێسک وه‌ك باران له‌چاوم ده‌هات. قاچه‌کانم توانای
ڕۆشتنیان نه‌ما.
وه‌رزی
به‌هار تیشکی هه‌تاوێکی ئاڵتونینی ده‌دا له‌په‌نجه‌ره‌ی
ژووره‌که‌م. منیش له‌نزیکه‌وه، به‌دوو دارشه‌ق
ده‌مڕوانیه‌سه‌وزاییو باخێکی فراوان. خه‌یاڵێکی قوڵ
ده‌یبردمه‌وه یادی لێخوڕینی پاسکیله‌که‌م، بۆ ڕاکه‌ڕاکه‌ی نیو
حه‌وشه‌گه‌وره‌که‌ی ماڵه‌وه‌بۆ نیشتیمان. پیم وابوو گه‌ر
خوداوه‌ند جاریکی تر دووقاچی پێبه‌خشیم، قه‌شه‌نگترین به‌رگی
کوردی که‌خۆم نه‌خشم تیاکردوه له‌به‌ر ده‌که‌م. به‌و
به‌رگه‌قه‌شه‌نگه‌وه‌سه‌ما‌ده‌که‌م تا دێمه‌وه‌ماڵ.
که‌گه‌ڕامه‌وه به‌برژۆڵی چاوه‌کانم یه‌که‌یه‌که‌شه‌ونمی
گه‌ڵاکان ده‌سڕم. گوێ له‌جریوه‌ی چۆله‌که‌کا‌ن ده‌گرم.
ڕیحانه‌وگوڵه‌باخ ده‌که‌مه‌خشڵو ئارایشتم. هه‌روه‌ک بچمه‌ژوانی
کوڕه‌کوردێ و به‌کوردی گوێ له‌وشه‌ی خۆشه‌ویستی بگرم.
بابگه‌ڕیمه‌وه بۆ ئه‌و چیرۆکانه‌ی که‌هێشتا ڕوناکی ڕۆژیان
نه‌دیوه بۆ کۆتایی هه‌ڵم گرتون. ئۆتۆبیۆگرافی چیرۆکی ژینم،
هه‌ندێ له‌لاپه‌ڕه‌کانی له‌سوچێکی مێزه‌که‌مدان. هه‌ندێکیشیان
له‌ده‌فته‌ری تێبینیدا نوسیومه‌ته‌وه. کارێکی زۆریان ده‌وێ تا
گشتیان کۆده‌که‌مه‌وه. وه‌ک مێزێکی ڕازاوه‌ی خواردن که
یه‌که‌م جار‌پێشکه‌ش ده‌کرێ، چێژ له‌خواردنه‌که‌ده‌بینی.
پاژماوه‌که‌ش ده‌مینێته‌وه‌بۆ کۆتایو پاشان هیلاکیو
پاکسازیه‌کی زۆر. له‌کاتی داڕشتندا شه‌رم دام ده‌گری
که‌ده‌زانم ده‌که‌ونه‌به‌رده‌ستی تۆ، چونکه چیرۆکی
کۆتاییه‌باسی ژیانی تاکه‌که‌سی، ژوان‌و خۆشه‌ویستیو ژیانی
شه‌وه.
له‌ناکاو گوێم له‌زه‌نگی ته‌له‌فۆن بوو، زه‌نگه‌کان
دوباره‌ده‌بۆوه،به‌خێرایی ده‌ستم دایه‌دارشه‌قه‌که‌م
تاپێڕاگه‌م وه‌ڵام بده‌مه‌وه. تاهه‌نگاوه‌کانم نزیک
ده‌بونه‌وه‌زیاتر تینم ده‌دایه‌خۆم. گوێم له‌ده‌نگیکی زوڵاڵه‌و
فریای وه‌ڵام ناکه‌و‌م. په‌یامێکم گوێ لێ ده‌بێ"به‌ندی دڵم
کچی شیرینم چرۆ،
ئه‌و ئازاره‌ی که‌نه‌یکو‌شتی ده‌بێ به‌هێزتکا. "
دارشه‌قه‌کانم لێکه‌و‌ت. قاقای پێکه‌نینی هاوڕێ هاوڵایه‌که‌م
دنیایه‌کی داگیر ده‌کرد. گوێچکه‌کانمی کاس ده‌کرد. تێکه‌ڵاوی
زه‌نگی ته‌له‌فۆنو ناوم ده‌بوو. ڕێی ڕۆشتنی لێده‌گرتم. وه‌ك
مۆته‌که‌به‌دوامه‌وه. پێکانم هه‌ردو ده‌له‌رزین، توانای
هه‌نگاو‌یان نه‌بوو. به‌ڵام له‌ئاکامدا هه‌نگاوم نا،
هه‌نگاوی.... یه‌ک ... دوو... سێ ... هه‌نگاوم
نا....هه‌نگاوه‌کانم ده‌گۆڕین، تا ده‌ڕۆشتم هه‌نگاوه‌کانم
خێراتر ده‌بوو زووتر ده‌چومه‌پێشه‌وه....
له هه‌ر
هه‌نگاو‌یکدا، چه‌پکه‌گوڵ و کارتی قوتابیه‌كم به‌رچاو
ده‌که‌وت که‌له سوچێکی ژوره‌که‌م دانرابوو.به په‌پوله‌و گوڵ
ڕازابۆوه،پڕ پڕ بوو له و‌شه‌ی شیرین، وه‌فاداریی و
خۆشه‌ویستی به‌ز‌مانی دایکم نوسرابو له‌لیزانه‌وه، له‌بانو،
دیلان، جوامێر، ڕێکار، شێنێ، باهۆز، سایه، سۆزیار، کاروان،
ڕۆیه، ژاڵان، شیبا، سیما، شادان، کاروان، ڤانیا، لاس و
لیزا......خۆشه‌ویستی من بۆ ئه‌وان، ئه‌وان بۆ من سه‌دای
ده‌نگی هاوڵاتیه‌که‌می کپ کرد.
ئاسۆیه‌کی گه‌ش گه‌ش به‌ره‌و ڕووم ده‌هات له‌گه‌ڵ گزنگی
به‌یان. ورده‌بای ته‌ڕو شێداری به‌هاریان له‌گه‌ڵ خۆیان
له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ده‌هێنا. هیوایان له‌ده‌رو‌نما دروست
ده‌کرد. هێدی هێدی ته‌له‌فۆنه‌که‌م هه‌ڵگرت، به‌ڵێ..
به‌ڵێ...به‌ڵێ بابه‌من
به‌چاوی دڵ ده‌تبینم، له‌ده‌رو‌نمدای له‌بیرمدای له گشت
هه‌نگاو‌ێکی ژینمدای.
به‌درێژایی زرێپۆشی ئه‌م پازه‌مینه، هێنده‌ی قو‌ڵایی
ئۆقیانووس که‌له‌نێوان من و تۆدایه
بیرت
ده‌که‌م.
گه‌لێ
گه‌لێ بیرت ده‌که‌م .
که‌نه‌دا
ئایاری
2006
|